پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,377
وێنە 105,305
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,481
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
میر حازم: ئەگەر نێچیرڤان بارزانی نەبووایە نەماندەتوانی کچ و ژنەکانمان لە دەست داعش ڕزگار بکەین
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئیزدی

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئیزدی
میری کوردانی ئێزدی دەڵێت: بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن پەڕڵەمانی ئەڵمانیاوە بۆ ئەوان زۆر گرنگە و وتیشی، باوەڕناکەم لە 100 ساڵی ڕابردوودا، لە هیچ پرسێکدا 100٪ی پەڕڵەمانتارانی ئەڵمانیا هاوڕابووبن. باس لەوەش دەکات، ئەگەر نێچیرڤان بارزانی نەبووایە، ئەوان نەیاندەتوانی بەشێک لەو کچ و ژنانەی کەوتنە دەست داعش، ڕزگار بکەن.

میر حازم تەحسێن بەگ، میری کوردانی ئێزدی لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو کە ئاڵا شاڵی لەگەڵی ئەنجامی دا، وتی، دوای بڕیارەکەی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا، دەست خۆشیم لێکردن بۆ پەسندکردنی ئەو بڕیارە و گوتم وەکوو حکومەت ئەوەی لە دەستتان دێت بیکەن با ئەو بڕیارە هەر لەسەر کاغەز نەبێت، ئەوانیش وتیان هەرچی لە دەستمان بێت وەکوو حکومەت دەیکەین، هەروەها وتیان کار بۆ شنگالیش دەکەین و ئاوەدانی دەکەینەوە.

میری کوردانی ئێزدی ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: شەش هەزار و 500 کچ و ژنی ئێزدی کەوتنە دەستی داعش، ئەگەر نێچیرڤان بارزانی نەبووایە، نەیاندەتوانی بەشێک لەو کچ و ژنانە ڕزگار بکەن. دەشڵێت، ئەگەر کاک نێچیرڤان نەبووایە ئەو کچ و ژنانە ئێستا لە دەستی ئێمەدا نەدەبوون.

میر حازم تەحسێن بەگ دەڵێت: ئێزدییەکان کوردی ڕەسەنن و خۆیان لە کورد جیاناکەنەوە. دەشڵێت، سەدام حسێن دیکتاتۆرێکی گەورە بوو، هەر ڕۆژ لەگەڵ وڵاتێک شەڕی دەکرد، گوندی ئێزدییەکانی هەموو لە دەستی عەرەب کردبوو و کەچی ئێمە دەمانگوت 'سەدام حسێن سەرۆکی ئێمەیە'. ئەی بۆچی ئێستا نابێ بڵێین مەسعود بارزانی سەرۆکی ئێمەیە؟ ئەو پرسیارە لە هەمووان دەکەم. پرسیار لە کوردستان و ئێزدییەکان دەکەم، بۆچی کاک مەسعود سەرۆکی ئێمە نییە؟!

میری کوردانی ئێزدی لەوبارەوە زیاتر قسە دەکات و دەشڵێت، 80٪ی ئێزدییان دەڵێن ئێزدی ئایینە و لە بواری نەتەوەییەوە خۆیان بە کورد دەزانن، بەڵام 20٪ ئێزدییانیش دەڵێن نا، ئێمە کورد نین و ئێزدین، بۆیە دەبێ ئەو هەوڵە لەگەڵ ئەوان بدەین کە بۆچی دەڵێن کورد و ئێزدی یەک نین؟ ئەمە بڕوای ئەوانە.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ میر حازم تەحسێن بەگ، میری کوردانی ئیزدی:

ڕووداو: بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لەلایەن پەڕڵەمانی ئەڵمانیاوە بە گشتی چ سوودێکی دەبێت بۆ ئێزدییەکان؟

میرحازم تەحسێن بەگ: نزیکەی 80 کەسی ئێزدی لە پەڕڵەمان بوون و منیش لەگەڵ ئەوان بووم، زۆر برای کوردمان لە پەڕڵەمانی ئەڵمانیا ئامادەبوون، ئەوانیش هەمان هەستی ئێمەیان هەبوو، زۆر کەیفمان بەوە هات، ئەوە بڕیارێکی مێژوویی بوو کە ئەڵمانیا دەریکرد. پێش ئەڵمانیا 12 وڵات، کۆمەڵکوژیی ئێزدییانی بە جینۆساید ناساندووە و زۆر دەست خۆشی دەکەین لە حکومەت، پەڕڵەمان و پەڕڵەمانتارانی ئەڵمانیا کە لە یەکەم ڕۆژەوە لەگەڵ ئێمە بەردەوام بوون بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە مێژووییە و من پێم وایە زۆر کەڵک لەو بڕیارە دەبینین بە تایبەتی بۆ شنگال و ئاوەدانکردنەوەی، بەتایبەتی لەبواری مەعنەوییەوە بەجینۆسایدناساندن زۆر گرنگە بۆ ئێمە.

ڕووداو: سوودی بڕیارەکە بۆ سنووری شنگال و هەروەها بۆ ئێزدییان بەگشتی لە کوردستان چی دەبێت؟

میرحازم تەحسێن بەگ: ئەو بڕیارە کە قبووڵکراوە، دەنێردرێتە حکومەت و بەپێی زانیاریی ئێمە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئێمە زۆر کار دەتوانێت بکات، چونکە ئەو بڕیارە لە 20 خاڵ پێکهاتووە و گەلێک شتی باشی تێدایە، وەکوو ئەوەی کە خەڵکی ئێمە لە کەمپەکان بگەڕێنێتەوە بۆ شنگال، دادگەیەکی دادپەروەرانە پێکبهێنێت، هەرکەس ستەم و جینۆسایدی ئەنجامداوە سزا بدرێت، ئەو ئێزدییانەی لە دەستی داعشدان ڕزگار بکرێن و زۆر کاری دیکە.

ڕووداو: وەکوو ئاماژەتان پێدا، ئەم بڕیارە 20 خاڵ لەخۆی دەگرێت، بەڵام بۆچی خاڵی 7 بە دڵی ئێوە نەبوو؟

میرحازم تەحسێن بەگ: پێش ئەوەی بچینە پەڕڵەمان، من بینیم کە ئەوان بڕیارێکیان داناوە کە چەند خاڵ لە خۆی دەگرێت، دوو سێ ڕۆژ پێشتر بە وردی خوێندمەوە و هەموو درووست بوون، تەنیا خاڵی 7 بە دڵی ئێزدییان نەبوو و منیش وەکوو میری ئێزدییان قبووڵم نەبوو، پێش ئەوەی ئێزدییەکان قبووڵی نەکەن یاسای ئێراقیش قبووڵی ناکات، چونکە یاسای ئێراق دەڵێت هەر کەسێک دایک و باوکی موسڵمان بێت ئەو کوڕ یان کچە دەبێتە موسڵمان. پێش ئێستا وا بڕیارماندا کە خوشک و دایکمانمان بگەڕێنەوە، هەموویان گەڕانەوە و لە لالش پێشوازیمان لێیانکرد، خوشک و دایکی ئێمەن و سەرچاوان، زۆر ستەمیان لێکرا و ئێمە پێشوازیمان لێیانکرد، بەڵام لێرە خاڵێک هەیە کە بەڕاستی منداڵەکانیان قبووڵناکرێن، لەلایەن یاسای ئێراقەوە و لەلایەن کۆمەڵگەی ئیزدیشەوە.

ڕووداو: ڕۆڵی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا بۆ بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان چۆن بوو و چەندە گرنگ بوو؟

میرحازم تەحسێن بەگ: کاتێک چوومە باڵەخانەی پەڕڵەمان، کاک دڵشاد لەوێ بوو (نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا) ، ئێمە درەنگتر گەیشتین و گفتوگۆ لە پەڕڵەمان دەستیپێکردبوو، نزیکەی 10 کەس قسەیانکرد، کاتی پەسندکردنی جینۆسایدی ئێزدییان لە پەڕڵەمان هەموو دەستیان بڵند کرد، ئەوە مانایەکی گەورەی هەیە و باوەڕ ناکەم لە 100 ساڵی ڕابردوودا، هەموو ئەندامانی پەڕڵەمان بۆ بڕیارێک دەستی خۆیان بڵند کردبێت و سەرم سوڕ مابوو. بە گوێرەی زانیارییەکانی من زۆر ڕێکخراوی ئەوان هاوکارییان کردووە بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەم دۆسییە و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کەموکووڕی نەبووە. ئەو ڕۆژەی داعش هاتە شنگال، شەش هەزار و 500 خوشک و دایکی ئێمە کەوتنە دەستی داعش. سێ هەزار و 500 ماون و ئەوانی دیکە هەموویان ڕزگارکراون، کاک نێچیرڤان هەموویانی گەڕاندەوە، زۆر سوپاسی دەکەین، چونکە ئابووری زۆر گرنگە لە جیهان، ئەگەر کاک نێچیرڤان نەبووایە ئەو کچ و ژنانە ئێستا لە دەستی ئێمەدا نەدەبوون. کاک نێچیرڤان برای ئێمەیە، لەوانەیە ئەو ئەوەی بە ئەرکی خۆی زانیبێت، بەڵام ئێمە پێی دەڵێین کە زۆر سوپاس.

ڕووداو: تاوەکو ئێستا چەند وڵاتی دیکە بە نیازە ئەم کۆمەڵکوژییە بە جینۆساید بناسێت؟

میرحازم تەحسێن بەگ: بەر لەوە، 12 حکومەت ئەو کۆمەڵکوژییەی بە جینۆساید ناساندووە و ئێستاش ئەڵمانیا، بەڵام زۆرێک لە باڵیۆز و بەرپرسەکان کە سەردانمان دەکەن، دەڵێن بۆ ئەم بڕیارە هیچ کەموکووڕییەک دانانێین. هەندێک دەوڵەتی گرنگیش وەکوو بەڕیتانیا، ئەمریکا، فەرانسا و ڕووسیا دەبێ ئەو بڕیارە پەسند بکەن.

ڕووداو: ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەوەتان هەبوو، لەو کۆبوونەوەیەدا باسی چیتان کرد؟ بەڵێنیان چی بوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال بە تایبەتی؟

میرحازم تەحسێن بەگ: من دەست خۆشیم لێکردن بۆ پەسندکردنی ئەو بڕیارە لە پەڕڵەمان و گوتم وەکوو حکومەت ئەوەی لە دەستتان دێت ئەنجامی بدەن با ئەو بڕیارە هەر لەسەر کاغەز نەبێت و ئەوانیش وتیان هەرچی لە دەستمان بێت وەکوو حکومەت دەیکەین، هەروها وتیان بۆ شنگالیش کار دەکەین و ئاوەدانی دەکەینەوە و ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت.

ڕووداو: ئاوەدانکردنەوەی شنگال ئەوەندە ئاسانە؟ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوێنێ تایبەت بۆ ڕووداو قسەی کرد و وتی: کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەمانەوێت هەموو پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێزدییان دووپات بکەینەوە کە دەمانەوێت شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و هیچ ئێزدییەک لە کەمپەکان نەمێنێتەوە.

میرحازم تەحسێن بەگ: ئەگەر بڵێم ئاسانە، نا، ئاوەدانکردنەوەی شنگال کارێکی ئاسان نییە، چونکە دۆخی ئەمنی و سیاسیی شنگال سەقامگیر نییە، بۆیە دەبێت هەوڵبدرێت بۆ سەقامگیریی دۆخی سیاسی و ئەمنی شنگال، بەڵام ئەوە 8 ساڵە لەو دۆخە داین، خەڵکی ئێمەش ماندوو بوون.

ڕووداو: باسی ئەوەتان کرد کە دەبێ هەموو شتێک بکەن بۆ خەڵکی ئێزدی، تاوەکو ئێستا توانیوتانە چی بکەن بۆ خەڵکی ئێزدی؟

میرحازم تەحسێن بەگ: من 30 ساڵ بریکاری میر تەحسێن بووم، خوا لێی خۆشبێت، ئەوە سێ ساڵیشە میرم، تاوەکو ئێستا هیچ کەموکووڕییەکم نەبووە. من زۆرم بەرپرسی وڵاتان، باڵیۆزەکان، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی، حکومەتەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدام بینیوە، ڕووسیا، لەندەن، ئیتاڵیا و زۆر دەوڵەتی دیکە، وتیان هەر کارێک پێویست بێت دەیکەین. ئەوەی کە لەسەر من بووە ئەو پەیامانەم بە ئەمانەتەوە گەیاندووە و ئەوان چی بکەن یاخود نا دەگەڕێتەوە سەرخۆیان و گرنگ ئەوەبوو کە ئەنجامدرا.

ڕووداو: ئێوە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەژیین لە بەردەم زیاتر لە 750 کەسایەتی ئێزدی کە لە سەرانسەری جیهانەوە هاتبوون، ئاماژەتان بە خاڵێکی گرنگدا و گوتتان نابێت ئێزدی لە کورد جیا بکرێتەوە. ئایا لەو باوەڕەدان کە هەوڵی دابڕانێک هەیە لەنێوان ئێزدی و کوردبوون؟

میرحازم تەحسێن بەگ: تۆ بینیت ئێمە بە نیازی گەشتین، دەمانویست بچینە کوردستان و بیرمان کردووە، ئێستا کاری خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بچین، پێش هەفتەیەک کۆبوونەوەیەکی گەورەمان بۆ ئێزدییان کرد، نزیکەی 750 ئێزدی ئامادە بوون لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا (فەرەنسا، سوید، هۆڵەندا، دانیمارک و فەرەنسا..هتد) و میوانی من بوون، هەموو وتاریان پێشکێش کرد و نزیکەی 15 خولەک قسەیان کرد، منیش دوای هەموان قسەم کرد و بەهۆی ئەوەی میرم ڕێزیان لە من گرت و 40 خولەک قسەم بۆ کردن، نزیکەی 10 خاڵی گرنگم بۆ باس کردن و یەکێک لەو خاڵانە ئەوە بوو کە گوتم ڕێگە مەدەن خەڵک بە عەقڵی ئێوە پێبکەنێت. ئەوەش بۆ بەرگری لە کوردستان نییە و دڵی خۆمی پێ ئاسوودە دەکەم، کاتێک بەرگریی لە کوردستان دەکەم ئەوە قسەی خۆشکردن نییە بۆ کەس. من ئەمڕۆ سەرکردەی نەتەوەیەکم، ملیونێک و 200 هەزار بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار ئێزدی هەن. هەر وڵاتێکی کە دەچین پێشوازیمان لێدەکەن، ئێمە سەرۆکی حکومەت، وەزیری دەرەوەی وڵاتان دەبینین و کۆبوونەوە دەکەین، بەڵام هەرچی دەیڵێین بۆ ئاسوودەیی دڵی خۆمانە. ئێمە بۆ قسە خۆشی بۆ کەس ئەوە ناکەین، کاک مەسعود سەرۆکی ئێمەیە سەرچاوان، کاک نێچیرڤان سەرۆکی حکومەتی ئێمەیە، ئێراق، وڵاتی ئێمەیە. مەبەستی من ئەوەبوو خەڵک پێتان پێنەکەنێت کە بتانەوێت کوردستان و ئێزدییان لێک جیا بکەنەوە. ئێزدییەکانی ئێمە لە کوردستانن نەک تەنیا کوردستانی ئێراق، ڕۆژاوای کوردستان و تورکیاش. بڕۆ بڵێ ئێزدییەکی سووریا، دەڵێ من خەڵکی فڵان گوندم کە گوندێکی کوردستانە، بە ئێزدییەکی تورکیا، دەڵێ من خەڵکی ئامەد یان مێردینم.

ڕووداو: بەڕێزتان هەمیشە ئاماژە بەوە دەدەن کە ئێزدی کوردی ڕەسەنن و داوا دەکەن ئێزدی و کوردبوون و کوردستانی بوون لێک جیا نەکەنەوە. ئایا لەنێو ئێزدییاندا هەیە کە خۆیان بە کورد نەزانن؟

میرحازم تەحسێن بەگ: سەدام حسێن دیکتاتۆرێکی گەورە بوو، هەر ڕۆژ لەگەڵ وڵاتێک شەڕی دەکرد، گوندی ئێزدییەکانی هەموو لە دەستی عەرەب کردبوو و ئێمە دەمانگوت سەدام حسێن سەرۆکی ئێمەیە. ئەی بۆچی ئێستا نابێ بڵێین مەسعود بارزانی سەرۆکی ئێمەیە؟ ئەو پرسیارە لە هەموان دەکەم. پرسیار لە کوردستان و ئێزدییەکان دەکەم، بۆچی کاک مەسعود سەرۆکی ئێمە نییە؟ بۆچی؟ 80٪ی ئێزدییان دەڵێن ئێزدی ئایینە و لەبواری نەتەوەییەوە خۆیان بە کورد دەزانن، بەڵام 20٪ ئێزدییانیش دەڵێن نا، ئێمە کورد نین و ئێزدین، بۆیە دەبێ ئەو هەوڵە لەگەڵ ئەوان بدەین کە بۆچی دەڵێن کورد و ئێزدی یەک نین؟ ئەمە بڕوای ئەوانە.

ڕووداو: بەڕێزتان ئاماژەتاندا کە دەتانەوێت بگەڕێنەوە کوردستان و سەردانی بەغدا بکەن، لە کۆبوونەوەکانی بەغدا باسی چی دەکەن؟

میرحازم تەحسێن بەگ: ئینشائەڵڵا دوای چەند ڕۆژێکی دیکە دەچینە بەغدا، لەگەڵیان کۆدەبینەوە و پەیوەندیی لەگەڵ ئۆفیسەکانیان دەکەین بۆ دانانی کاتێک بۆ بینین. شاندێک لەگەڵ من دەبن کە نزیکەی 25 کەس دەبن، ڕاوێژکاری منن و جڤاتی ڕووحانین، دەچینە بەغدا و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و بەرپرسان کۆدەبینەوە.

ڕووداو: داوای ئێوە لە حکومەتی ئێراق چییە؟

میرحازم تەحسێن بەگ: ئەوە هەشت ساڵە کەمپەکانی ئێوە بەوشێوەیەن، دوو وەزیری حکومەتی ئێراق نەهاتوون، ئێمە گلەییەکی زۆرمان لە حکومەتی ئێراق هەیە، دوو وەزیر نەهاتوون بڵێن: چیبکەین بۆ ئەم کەمپە؟ نازانم ئەوان ئێمە بە ئێراقی هەژمار ناکەن؟ نازانم! لەگەڵ باڵیۆزی لەندەن نزیکەی کاژێرێک و 15 خولەک کۆبووینەوە، پێمگوتن بۆچی ئێزدی لە چاوی ئێوە بچووکن؟ ئێمە هاووڵاتین، ئێمە میوان نین لە ئێراق. هەزاران ساڵە باوباپیرانمان لە ئێراقن، ئێمە لە کوردستان بووین. کوردستان بە ئێمە دەڵێن میوان؟ کاک مەسعود بە ئێمە دەڵێ: ئێوە بەشە ڕەسەنەکەی ئێمەن. دەڵێ ئێزدییەکان کوردی ڕەسەنن. ئەی ئێراق بۆچی وایە؟ با وەزیرێک بێت، بڵێ چیتان دەوێ و چیتان ناوێ؟

ڕووداو: بەڕێزم میر حازم تەحسێن بەگ، زۆر سوپاس بۆ هەڤپەیڤینە.

میرحازم تەحسێن بەگ: سەرچاوان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 606 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net/
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 21-01-2023 (1 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 22-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 22-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 606 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.170 KB 22-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,377
وێنە 105,305
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,481
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
فۆڵدەر
ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!