#قوباد تاڵەبانی#، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی فەڕەنسی- ئەڵمانی، جەختی لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە هەرێمی کوردستان کردەوە، وتیشی: ئێمە لەگەڵ ئەوەین ڕێککەوتن هەبێت لەسەر کۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی ئێراق.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ #22-01-2023# لە #هەولێر# پێشوازی کرد لە ئیریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا و مارتین یێگەر، باڵیۆزى ئەڵمانیا لە ئێراق. لە کۆبوونەوەکەدا کە کونسوڵی گشتی هەردوو وڵاتەکە و دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوون، باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا و فەڕەنسا کرد و هەروەها دواپێشهاتە سیاسییەکان گفتۆگۆویان لەبارەوە کرا.
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە گرفتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی قۆناغی داهاتوو بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە کرد و جەختی کردەوە؛ دەبێت کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.
لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ئێراقیش، قوباد تاڵەبانی وتی: تێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان لەگەڵ حکومەتەکەی بەڕێز سوودانی و چاوەڕێین ئەمە لە یاسای بوودجەی 2023 ڕەنگدانەوەی هەبێت کە ئەوەش کێشەیەکی سەرەکییە لەنێوان هەردوو حکومەتدا. جەختیشی کردەوە کە؛ ئێمە لەگەڵ ئەوەین بە ڕێککەوتن لەگەڵ #بەغدا# کۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێن.
پرسی وزە و نەوت و غاز بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، کە تێیدا جێگری سەرۆک وەزیران وتی: ئەم پرسە نیشتمانییە و دەبێت سازانی لەسەر بێت تا سامان و داهاتی وڵات بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک بەکاربێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانیش، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە هەرێمی کوردستان کردەوە بە ڕەچاوکردنی تێبینییەکانی لایەنە سیاسییەکان و ماف و پێگەی هەموو پێکهاتەکان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 574 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!