ئەو شەپۆلە سەرمایەی لە زستانان ڕوو لە ناوچەکان دەکات، گرنگە ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەیت بۆئەوەی لە نەخۆشی و پەتا وەرزییەکان بەدووربیت، لەگەڵ ئەوانەشدا ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە پێویستە وریای تەندرووستی خۆیان بن.
$فشاری خوێن و مەیینی خوێن زیاد دەبێت$
دەکرێت لە زستان فشاری خوێن بەرز بێتەوە و چانسی تووشبوونت بە مەیینی خوێن بەرزبێتەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا مانەوەت لە ماڵەوە و کەمیی چالاکی جەستە و خواردنی ناتەندرووستی بە هەمان شێوە مەترسی تووشبوونت بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات، ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە یان نەخۆشی دڵیان هەیە، پێویستە لە زستان بایەخ بە وەرزش و خواردنەکانیان بدەن و خۆیان بە گەرمی بهێڵنەوە، سەرمای ڕاستەوخۆ لێیان نەدات.
$ئایا وەرزش لە زستان مەترسی جەڵتەی دڵ زیاد دەکات؟$
لە ڕاستیدا وەرزش سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندرووستی بە گشتی، بەڵام ئەوەی کە ڕەنگە مەترسی بێت کەشوهەوای ساردە، چونکە فشارێکی زۆر لەسەر جەستە درووستدەبێت بۆئەوەی خۆی گەرم بکاتەوە، ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە یان فشاری خوێنیان بەرزە لە کاتی پیاسەکردن لەدەرەوە خۆیان بە باشی گەرم بکەنەوە، ئەگەریش ویستیان خشتەیەک بۆ وەرزش دابنێن پێشتر پزیشک ئاگادار بکەنەوە و لەژێر ڕێنمایی پزیشک بێت.
$چی گەنجان تووشی جەڵتەی دڵ دەکات؟$
ئەو کەسانەی گەنجن، تەنیا لەبەر ئەوەی تەمەنیان کەمە واتای ئەوە نییە کە گرنگی بە تەندرووستی خۆیان نەدەن، چونکە چەند هۆکارێک هەیە دەبێتە هۆی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، وەکوو قەڵەوی، جگەرەکێشان، ناچالاکی جەستە، فشاری دەروونی، خەمۆکی و ناتەندرووستی سیستمی خۆراکیی، چونکە جەڵتەی دڵ پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە شێوازی ژیانەوە هەیە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 776 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!