مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، چەند ڕۆژێکە هەڵمەتێکی ڕاوەدونان و گرتنی کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە #بادینان# دەستیپێکردووە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی، چەند ڕۆژێکە هەڵمەتێکی ڕاوەدونان و گرتنی کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بادینان دەستیپێکردووە و وەک هەمیشەش تۆمەتی حازر بەدەست ئامادەکراوە.
دەشڵێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا هەڵمەتەکە گەیشتۆتە کادرانی ڕاگەیاندنی یەکێتی و پێشکەشکاری ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لە #دهۆک# ڤەگیر محەمەد لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەچنە سەر ماڵەکەی.
بۆیە مەکتەبی ڕاگەیاندن وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ڕەفتارە، پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنووسەکە دەخەتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 592 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!