جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێک لە ئەولەویاتی کارەکانمان بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە تا ئەو ئاستەی ببێتە بەشێک لە داهات و سەرچاوەیەک بێت بۆ هەلی کار و باشکردنی ژیانی جوتیاران.
#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، یەکێک لە ئەولەویاتی کارەکانمان بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە تا ئەو ئاستەی ببێتە بەشێک لە داهات و سەرچاوەیەک بێت بۆ هەلی کار و باشکردنی ژیانی جوتیاران.
دەشڵێت، لەوبارەیەوە ئەمڕۆ #24-01-2023# لە #هەولێر#، بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئیمارات کۆبووینەوە و باسمان لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە کرد و وتمان؛ ئاسانکاری دەکەین بۆ وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی لە کوردستان کاری وەبەرهێنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ، ئاساییشی خۆراک و سامانی ئاژەڵی ئەنجامبدەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 444 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!