#ئومێد خۆشناو# پارێزگارى #هەولێر# لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکردووە، بابەتى هاتنى هەڵبژاردەى ئێراق بۆ هەولێر هیچ پەیوەندییەکى بەپرسە سیاسییەکانەوە نییە وەک ئەوەى زۆر شرۆڤەى بۆکراوە.
وتیشى: هەڵبژاردەى ئێراق داوایکردووە سەردانى هەولێر بکەن، ئێمەش پلانێکمان هەبوو لەگەڵیان کە پێشوازیەکى درووستیان لێبکرێت و بەدڵنیاییشەوە دەکرێت، بەڵام لەوکاتەى دیاریکرابوو لەگەڵیاندا ئێمە نەمانتوانى پێشوازیان لێبکەین، تەئکید دەکەمەوە، پێشوازیان لێدەکرێت و ڕێزیشیان لێدەگرین.
جەختیکردەوە، ئەوان هەڵبژاردەى ئێراقن و ئەنجامێکیان بەدەستهێناوە و ئێستاش پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و #بەغدا# بەرەو پێشچونى زۆرى بەخۆوە بینیووە، هاوکات ئەوان سەرسامن بە هەولێر و لە کاتێکى زۆر نزیکدا دێنە هەولێر و پێشوازیشیان لێدەکرێت و لە ئاستى باڵاش کۆبوونەوە و دیداریان دەبێت.
ئومێد خۆشناو باسى لەوەشکرد، پرسى پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراق لە هەولێر بەلاڕێدابراوە، لە کاتێکدا هەڵبژاردەکە خۆیان سەرسامن بە هەولێر و دەیانەوێت سەردانی بکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 654 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!