باز باز و کەبوتر با کەموتر.
پێشوان دەڵێن: باوکێک هەموو ڕۆژێک منداڵەکەی بۆ سەیری هێلانەی کۆتر دەبات، (لە جێگەیەک سەدان کۆتر بەسەریەکدا هێلانەیان کردووە) منداڵەکە هەموو ڕۆژێک بە باوکی دەڵێت: باوکە ئەوە چییە؟ باوکی دەڵێت: ئەوە هێلانەی کەبوترە، منداڵەکە دەڵێت: ئەی ئەو هێلانەیەی تریان هیی چییە؟ باوکی دەڵێت: هێلانەی کەموترە، دەیان جای ئەم پرسیار و وەڵامە دووبارە دەبێتەوە، ساڵانێک دوای ئەوە، باوکی پیر دەبێت، جارێل دەچنەوە هەمان شوێن، ئەم جارەیان باوکی بە کوڕەکەی دەڵێت: ئەوە چییە؟ کوڕەکەی دەڵێت: هێلانەی کەموترە! جارێکی تر باوکی دەڵێت: ئەوە چییە؟ کوڕەکەی دەڵێت: کوێراییتە! وتم ئەوە هێلانەی کەموترە، باوکی دەڵێت بە منداڵی سەدای جار پرسیارت کرد وەڵامم دایتەوە، تەنیا یەک جار تووڕە نەبووم. پەندەکە بۆ منداڵی بێوەفا بەرانبەر دایک و باوک وتراوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 472 جار هاتیە دیتن