#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# داوای هاوهەڵوێستی لە #بزووتنەوەی گۆڕان# لە بارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان کردووەتەوە.
لە دواین کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان باسی بابەتی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان کراوە.
یەکێتی داوای گۆڕانکاری لە کورسی کۆتاکان دەکات، ئەمە جگە لە بابەتی کردنی هەرێمی کوردستان بە چوار بازنەی هەڵبژاردن.
کە بەرپرسانی یەکێتی داوایان کردووە، پێش دەستپێکردنی هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن، پێویستە گۆڕان هاوهەڵوێست بێت لەگەڵیان.
کە یەکێتی جگە لە گۆڕان بەنیازە بەم نزیکانە لەگەڵ #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# و #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# کۆببێتەوە و داوای هەمان هەڵوێستیان لێبکات، بۆ ئەوەی وەک بەرەیەک لەبەرانبەر پارتی بوەستنەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 534 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!