#پارتی دیموکراتی کوردستان#، داوای داهاتی سنووری #سلێمانی# دەکات و یەکێتی نیشتمانیش مەرجی بۆ ئەو بابەتە هەیە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە #28-01-2023# شاندی پارتی دیموکرات و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پارتی داوای گەڕانەوەی داهاتی سنووری سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
لە کۆبوونەوەکە، شاندی یەکێتی ڕازیبوونی خۆی نیشانداوە بە گەڕانەوەی داهاتی سنووری سلێمانی، بەڵام مەرجی هەبووە و یەکێک لە مەرجەکان ئەوە بووە، بە ڕێژەی سەدا سی داهاتی سنووری سلێمانی دەگەڕێننەوە و ئەوی تریش بۆ پڕۆژەکان خەرج دەکەن.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، مەرجێکی تری شاندی یەکێتی ئەوە بووە، کە دەبێت لەمەولاو دوای گەڕانەوەی ئەو ڕێژە لە داهاتی سنووری سلێمانی بۆ حکومەت، نابێت کێشەی دارایی لە هیچ ڕوویەکەوە بۆ سنوورەکە درووست بکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 560 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!