#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# داوای گۆڕینی هەشت پۆستی وەزاری لە کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی #مەسرور بارزانی# کردووە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی #28-01-2023# نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی نیشتمانی، یەکێتی داوای گۆڕینی هەشت پۆستی وەزاری کردووە.
پۆستەکان لە چەند وەزیر و بریکاری وەزیرێک پێکهاتوون و شاندەکەی یەکێتیش ناوی ئەو پۆستانەیان خستووەتە بەردەم شاندی پارتی، کە دەیانەوێت گۆڕانکاری تێدا بکەن.
شاندی پارتی ڕەزامەندییان نیشانداوە بۆ گۆڕانکارییەکانی یەکێتی و جەختیانکردووەتەوە، لە حکومەت و پەڕڵەمانیش پشتیوانی گۆڕانکارییەکان دەکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 578 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!