دەقی پیرۆزباییەکەی نەرمین مەعروف:
ساڵرۆژی دامەزراندنی PUKMEDIA تان پیرۆز بێت
لە بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ( PUKMEDIA) پیرۆزبایی لە دامەزرێنەرو سەرنووسەر و ستافە چالاک و دڵسۆز و ماندونەناسەکەی دەکەم.
ئەم سایتە ڕاستگۆ و جوانە، لەماوەی کارکردنیدا توانیویەتی بە چەند زمانێکی جیاواز دید و پەیامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بگەیەنێت، بێ ئەوەی وەرگر چەواشە بکات.
بۆیە لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لەو ڕۆژنامەنووسە ئازیزانە دەکەم کە لەو سایتە جوانە کاریان کردووە و ئەوانەشی ئێستا بەردەوامن، بەهیوام بەردەوام بن لە خزمەت و کاری باشتر بە ڕاستگۆیی و بابەتی ئەنجام بدەن.
د.نەرمین مەعروف غەفور
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!