بابەت: ڤەکۆلین
ناڤێ پەرتووکێ: کامیران عالی بەدرخان
ناڤێ نڤێسەری: بیوار ئدریس دەحلێنەوی
ئامادەکرنا: ماڵپەرا پارتی پیدیا
ئەم پەرتووکە ژمارە 6ی زنجیرە پەرتووەکانی (60 ساڵیا شۆڕەشا ئەیلوولێ (1961-1975) ) ه، جگە لە پێشەکی لە دەروازەیەک لە بارەی مێژووی بنەماڵەی بەدرخانییەکان و سێ بەش و پاشکۆی بەڵگەنامەکان پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی پەرتووکەکە باسی گرنگترین قۆناغەکانی ژیانی کامەران بەدرخان لە دایکبوونییەوە تا کۆچی دواییکردنی لەنێوان ساڵانی (1895-1978) دەکات.
بەشی دووەمی باسی چالاکییە سیاسییەکانی کامەران بەدرخان لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردیدا دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت، کە ئاماژە بە هەوڵ و خەباتی ناوبراو لە کۆمەڵەی تەعالی کوردستان ساڵی 1918 و ڕووداوەکانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم، کۆمەڵەی خۆیبوون و شۆڕشی ئارارات لە ساڵی (1927-1932) و شۆڕشی ئەیلوول نێوان ساڵانی (1961-1975) دەدات.
بەشی سێیەمی باسی چالاکییەکانی لە بواری ژیانی ڕۆشنبیریی کوردیدا دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت کە باس لە ڕۆژنامەگەری کوردی و دەرکردنی چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی بە چەند زمانی جیاجیا لەوانە ڕۆژا نوێ و ستێر و بۆلتەن دەکات و ئاماژە بە چەندین بەرهەمە جۆراوجۆرەکان بە زمانی جیاجیا دەدات، هەروەها باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسایەتی و سیاسەتمەدارە بیانی و ناخۆیی و سەرکردە سیاسییەکانی جیهان و وڵاتە زلهێەکان دەکات. [1]