ناونیشانی بابەت: لە ئیدارەى #ڕاپەڕین# چەند کەسێک بە دراوى شوێنەوارییەوە دەستگیرکران
ڕاپۆرت: هەڵمەت بتوێنی
بەتۆمەتى مامەڵەکردن بە دراوى شوێنەوارییەوە ، ئاساییشى ڕاپەڕین لە سنوورى ئیدرارەى ڕاپەڕین چەند کەسێکى دەستگیر کرد.
بەشى پەیوەندییەکانى ئاساییشى ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى بۆ (باسکورد) ناردووە، ئاشکراى کرد:دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت کە چەند کەسێک بەنیازن مامەڵە بەدراوی بڕۆنزی شوێنەوارەوە بکەن ، دەستمان بە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون کرد و توانیمان شوێنیان بدۆزینەوە.
بەپێى ڕاگەیەنراوەکە بەو هۆیەوە چوار کەس لەکاتى ئەنجامدانی مامەڵە بە دراوەکانەوە دەستگیر کران کە بڕى 20 دیناری بڕۆنزی شوێنەواریان پێوو و دەستى بەسەرداگیرا.
لەئێستادا تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو بەپێی ماددەی (24) لە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار بەندکراون.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 856 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!