پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بێ سەر و شوێنکردنی سابیر عەلکە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - جەلالی
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بێ سەر و شوێنکردنی سابیر عەلکە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - جەلالی

بێ سەر و شوێنکردنی سابیر عەلکە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - جەلالی
ناونیشانی بەڵگەنامە: بێ سەر و شوێنکردنی سابیر عەلکە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - جەلالی
ئامادەکردن: #یوسف ئەحمەد مەنتک#

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# (جەلالی) معەسکەری #هەولێر#یان کردبوو بە قەسابخانە و گۆڕستانی گۆڕ غەریبان.
لە دوای ڕاپەرین ساڵی 1991و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاتی باڵادەستبوونی یەکێتی لە شاری هەولێر، معەسکەریان کردبوو بە قەسابخانەو گۆڕستانێک بێ ناو نیشان، هەر کەسێک نەیاریان بوا دەیانبرد لە وێ گوللە باران و شوێن بزریان دەکرد، لەم معەسکەرەدا مەرکەز تەدریبێک هەبوو یەکێتی دەستی بەسەردا گرتبوو، بەشێکی کردبوو بە زیندان، بەشێکی تریشی کردبوو بە سەربازگەی چەکدارەکانی. ئەو مەرکەز تەدریبە ڕێک لەسەر شەقامی شارۆچکەی عەنکاوە، بەرانبەر مەکتەب سیاسی جەلالیان کەمێک سەروتر. مەکتەب سیاسی پێک هاتبوو لە چەندین بینایە، دیوارێکی بەرزی هەبوو، یەکێتی کردبوویان بە: 1- ئیدارەی مەکتەب سیاسی، کۆسرەت ڕەسوڵ و ئەندامانی تری سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی کارو باری یەکێتیان ڕایی دەکرد. 2- مەکتەبی ڕێکخستن. 3- زیندانێکی تایبەت. 4- دەزگەی زانیاری. – 5- کۆمیتەی تایبەتی مەکتەب سیاسی. 6- مەکتەبی پەیوەندییەکان. 7- دارایی..... هتد
$سابیر عەلی ئیبراهیم ناسراو بە سابیر عەلکە:$
لە ساڵی 1927 لە گوندی دووشیوانی مەنتک لە دایک بووە (گوندی دووشیوانی مەنتک دەکەوێتە بناری چیای دێدەوان، سەر بەناحییەی قوشتەپەی- شاری هەولێرە) ، لە بنەماڵەیەکی هەژارو ڕەنجبەرو کوردپەروەر پەروەردەبووە. ساڵی 1962 شەھید سابیر عەلکە و شەھید قادر عەلکەی برای چەکی بەرگری شەرەف و پێشمەرگایەتی دەکەنە شان لە سنووری دەشتی ھەولێر.
سابیر بەردەەوام دەبێت لە خەبات تاوەکو شکستی شۆڕش لە ساڵی 1975 . لە سالی 1976 لەلایەن دائیرەی ئەمنی ھەولێر دەستگیر دەکرێت و زیندانی دەکرێت، دوای ئازادبوونی لەگەڵ برایەکی بە نێوی ڕەشید عەلکە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی وە دەکەن، سابیر عەلکە لە سالی 1979 دووبارە لەلایەن ڕژێمی بەعس دەستگیر دەکرێت و زیندانی دەکریت، دوای ئازاد کردنی لە زیندان لەگەڵ ڕەشیدی برای بەردەوام دەبن لە خەبات و چالاکی لە ڕیزەکانی ڕێکخستنی پارتی لە دەڤەرەکە، تا ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی 1991. سابیر عەلکە لەگەڵ ڕەشید برای و سێ لە کورەکانی بەناوەکانی قەھار و ئازادو سەرکار و پۆلێک لە خزمانی بنەماڵەکەی بەشداری لە ڕاپەرینەکەی بەهاری ساڵی 1991 دەکەن، ڕۆڵی ئازایانە وبەرچاویان دەبێت لە ئازادکردنی شاری ھەولێر و کەرکووک. دوای ڕاپەڕین بەخۆی و برا و کورەکانی و خزمانی بەردەوام دەبن لە پێشمەرگایەتی. دیارە سابیر کەسێکی لێهاتوو بەتوانا و ناسراو بووە، دەکرێتە فەرماندەی بەتالیۆنێ ھێزی 23 ی دێدەوان براکەشی ڕەشید دەبێتە جێگر بەتالیۆن تاوەکو ساڵی 1994.
هەڵگیرسانی شەڕی کورد کوژی مەلایی وجەلالی
سەنگەر گۆڕین و پلانی دەستگیرکردن:
$ڕۆژی دەستگیرکردن 24-12-1994$
بە فەرمانی ڕاستەخۆی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و ئاگاداری جەلال تاڵەبانی بەشێک لە سەرکردایەتی و فەرماندەی عەسکەری یەکێتی پلان بۆ دەستگیر کردنی سابیر عەلکە دادەرێژن ، دیارە قسە لەگەڵ چەند کەسێک دەکەن لەنێو ڕیزەکانی پارتی وەک (ح، س وخ، ج) ، بەڵێنی بەرپرسیارەتی وتەماعی باشیان پێدەدەن بۆ ئەم کارە ڕایان دەسپێرن، لە بەیانی 24-12-1994 برایەکی سابیر عەلکە بە ناوی ڕەشید عەلکە بریندار دەبی ، دیارە سابیر عەلکە و چەند کەسێک لەگەڵی سەردانی دەکەن لە نەخۆشخانە (ڕەشید بەم برینەوە شەهید دەبێت) ، لە کاتی گەرانەوەیان لە نەخۆشخانەی ھەولێر دەکەونە ناو ئەو هێزە چەکدارەی کە بڕیاری سەنگەر گۆڕینیان داوە لە پارتی بۆ یەکێتی، خیانەتیان لە هاوەسەنگەرەکانی خۆیان کرد، لەوکاتە سابیر عەلکە بە خۆیی دوو لە کورەکانی بە ناوەکانی قەھار وسەرکارو چەند خزمێکی بە ناوەکانی نەجمەدین و سید فاخیر و زێبار دەستگیر دەکرێن و ڕاستەوخۆ سابیر عەلکە لە کور و خزمەکانی جودا دەکرێتەوە دەیبەن بۆ ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ لە ھەولێر و کورەکانی و خزمەکانیشی دەبەن بۆ زیندانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر. دوای دەستگیرکردنیان ھێزێک دەنێرنە سەر ماڵی سابیر عەلکە و تەواوی موڵک و ماڵیان تالان دەکەن و دەست بە سەر تەواوی ئوتومبێل و پارە و خانو و مەڕو ماڵاتیان دادەگرن. سابیر عەلکەش شوێن بزر دەکرێت و تاوەکو ئێستاش سەرانی یەکێتی گۆری سابیر عەلکەیان ئاشکرا نەکردووە، چەندین هەولیش دراوە بەڵام بێ کەڵک بووە، ھەردوو کوڕو خزمەکانیشی لە زیندان دەبن ، بەزەحمەتیەکی زۆر قەھار سابیر عەلکە بە گۆرینەوە ئازاد دەکرێت دوای ئازاد کردنی ڕاستەخو دەچێتەوە کەسنەزان و ھێزێک لە خزم و کەسە نزیکەکانی خۆی درووست دەکات دووبارە لەنێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وبۆ ئازاد کردنەوەی شاری ھەولێر درێژە بە پێشمەرگایەتی دەدات ، کورەکەی تریشی لەگەڵ خزمەکانی لە زیندانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەمێننەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ تاوەکو ئازاد کردنی شاری ھەولێر لە 31 ی ئابی ساڵی 1996 ، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتی هەوڵی کوشتنیان دەدات بواری ئەوەیان نامێنێت، دواجار بەبرینداری لە ناو مەکتەبی سیاسی ڕزگار دەکرێن، سەرانی یەکێتی زۆر پەشیمان بوون لەوەی کە قەهاریان ئازاد کردوو لەدەستیان چوو.
دوای ئازاد کردنی شاری ھەولێر قەھار سابیر عەلکە و ئازاد سابیر عەلکەو سەرکار سابیر عەلکە بەردەوام دەبن لە پێشمەرگایەتی لە سوپای دوو ئەرک و لێپرسراوەتی وەردەگرن و بەشداری زوربەی شەڕەکان دەکەن و لەبەر لێھاتوی و ئازایەتیان قەھار سابیر عەلکە دەبێە حەرەکاتی لیوای 27 دواتریش لە سالی 1997 دەکرێت بە ئامر لیوای 27 لە سوپا. جگە لەوەش چەندین شەھیدی تریان لە بنەماڵەکەیان داوە: 1 - شەھید عوسمان مستەفا 2 - شەھید سامان عوسمان 3 - شەھید ھەژار عومەر.
لە ساڵی 2004 لە کاتی تەشکیلاتی فەرماندەی ھەولێر قەھار سابیر عەلکە دەبێت بە جێگری فەرماندەی ھەولێر و سەرکاری براشی دەبێت بە ئەندامی بەشی ھەواڵگری لە فەرماندەی ھەولێر ، بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن تاوەکو ساڵی 2014 و ھاتنی داعش بۆ سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و قەھار سابیر عەلکە بە خۆی و کورەکانی دەچێتە سنووری #مەخموور# و بەشداری لە شەڕەکانی ئەو سنوورە دەکا و سەرکاری براشی دەچێتە سنووری میحوەری #کەرکووک# بەشداری لە ئازاد کردنەوەی مخمور و گوندەکانی دەورو بەری دەکەن و لەبەرئازایەتی و لێھاتویی قەھار دەکرێت بە جێگری فەرماندەی ھەولێر و سەرکار یش دەبیت بە فەرماندەی فەوج لە سنووری ڕۆژاوای کەرکووک و لە کاتی شەری داعش کورێکی قەھار لە سنووری مخمور دوجار بریندار دەبێت ئەو بنەماڵەیە تاوەکو ئێستاش ژمارەکی بەرچاو لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە خزمەت خەباتی پێشمەرگایەتی و کوردایەتی دان.
$شەهیدانی بنەماڵەی شەھید سابیر عەلکە:$
لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و نیشتمان پەرەوەرو کوردپەروەر بوون، لە سەرتای شۆڕشی ئەیلولەوە بەشداریان کردووە لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، شەهیدو قوربانی زۆریان داوە، ساڵی 1962 شەھید سابیر عەلکە و شەھید قادر عەلکەی برای چەکی بەرگری شەرەف و پێشمەرگایەتی دەکەنە شان لە سنووری دەشتی ھەولێر.
$1- شەهید قادر عەلکە:$
لە ساڵی 1941 لە گوندی دووشیوان لەدایک بووە، لاوێکی ئازاو چالاک و لێهاتوو بووە، لە ساڵی 1962 لەگە شەهید سابیر عەلکەی برای دەبنە پێشمەرگە لە سنووری دەشتی هەولێر، لە ساڵی 1969 لە گوندەکەی خۆیان، لە شەڕێکدا لەگەڵ سوپای فاشی و دڕندەی ئێراق. لەسەر گردێک لە پشتی گوند تەقە لەتەیارە دەکات (ئەوگردەی ئێستا ماڵی جەوهەر کەربۆزی لێیە) بەناپاڵمی تەیارە شەهید دەبێت.

$2- شەهید ڕەشید عەلکە:$
لە ساڵی 1952 لە گوندی دووشیوان لە دایک بووە، لە ساڵی 1970 دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی هەولێر هەتا شکستی شۆڕش لە ساڵی 1975. دوای شکست دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان لەوێ ژیان و کەسابەت دەکات، بەهۆی کۆچی گوندنشینان بۆ نێو شار، ئەویش دەچێتە شاری هەولێر ولەوێ ژیان دەکات. لە ساڵی 1991 دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی 23ی هێزی دێدەوان، بەهۆی لێهاتووی دەکرێت بە جێگری بەتالیۆن، بە شداری لە ئازادکردنی شاری هەولێرو کەرکووکدا کردووە لە ڕاپەڕینی مارسی 1991. کاتی هەڵگیرسانی شەڕی مەلایی وجەلالی لە ساڵی 1994، لە ڕێککەوتی (24-12- 1994) لەنێو شاری هەولێر شەهید دەبێت.
$3- شەهید ئازاد سابیرعەلکە:$
لە ساڵی 1972 لە گوندی دووشیوان لەدایک بووە، قۆناغی سەرەتایی خوێندنی تەواوکردووە، بەهۆی بارودۆخی سیاسی و بەشداری شۆڕس و ژیانی پێشمەرگایەتی خێزانەکەیان ناتوانێت بەردەوامی بە خوێندن بدات. لە ساڵی 1991 دەبێتە پێشمەرگە ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەوری کارایان دەبێت لە ڕاپەڕینی ئازرای ساڵی 1991 و ئازادکردنی شاری هەولێرو کەرکووک. لە ساڵی 1994 بەهۆی ئازایی ولێهاتووی دەکرێتە سەرپەل و دواتر پلەکەی بەرز دەکرێتەوەو دەکرێت بە سەر لق لە سوپای دووی (پ.د.ک) . دواجار دەکرێت یاریدەدەری فەوج، تا فەرماندەی فەوج. شەهید بەشداری لەزۆر لەداستان وشەڕەکانی پاراستنی کوردستان کردووە. دوو جار بەسەختی برینداربووە لە ساڵی 1995 شەڕی کەسنەزان، لە ڕێککەوتی (13-10- 1997) لە شەقڵاوە لە دۆڵی ئاقووبان. بەشداری لە پڕۆسەی ئازادکردنی ئێراقدا کردووە لە ئازادکردنی شارۆچکەی دیبەگەو دووبزو پردێ. دواجار لە ڕێککەوتی (12-4-2003) لە کاتی ئازاد کردنی گوندەکانی سنووری شارۆچکەی حەویجە سەربە شاری کەرکووک لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگە شەهید دەبێت و دەچێتە ڕیزی کاروانی نەمران، شەهید ئازاد دەبێتە چوارەم شەهیدی خێزانەکەیان شەهیدان: قادر عەلکە- مامی، سابیر عەلکە- باوکی، ڕەشید عەلکە- مامی.
کتێبی شۆڕش و تاوان. نووسینی یووسف مەنتک. بیرەوەرینامە، ، ئەم دەفتەرە زیاتر لە دووسەد تاوانی کوشتنی هاووڵاتی بێ تاوان و پێشمەرگە لە خۆ دەگرێت، لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوڵلەبارانکراون. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 751 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 3
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 04-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 04-02-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 751 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - نەدیار ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!