پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,849
وێنە 106,226
پەرتوک PDF 19,338
فایلێن پەیوەندیدار 97,344
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
حەوت وێستگەی خوێندنەوە و مەرگی حەقیقەت
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەوت وێستگەی خوێندنەوە و مەرگی حەقیقەت

حەوت وێستگەی خوێندنەوە و مەرگی حەقیقەت
ناونیشانی بابەت: حەوت وێستگەی خوێندنەوە و مەرگی حەقیقەت
ناوی نووسەر: #عادڵ قادری#

1- $خوێندنەوە وەکوو ئاو$
خوێندنەوەی هەر دەقێک پێش هەر شت سەفەرێکی نادیارە، سەفەر بەو واتایەی کە هەڵگری تایبەتمەندیی جووڵە و بزاوتن و بزۆزیی بە ئاڕاستەی فامی وجوودە، یان بە دەربڕینێکی میتافۆریک، خوێندنەوە پێویستی بە ئاو هەبوون (become) ی سووژەی خوێنەر و ناسکارە، دەبێ وەک ئاو بخشێیت و بجمێیت، ئاو لە سەرچاوەوە هەڵدەقوڵێت، ئایا سەرچاوە دەزانێت ئاو یان خۆی بەرەو کوێ دەخشێت و لە کام ئاڕاستە لادەدات و دەوەستێ؟ ئایا ئاو دەوەستێ؟ پێم وایە ئاو هەڵگری شتێکی جەوهەری و زاتی بێت کە من لە سەرەتادا وەکوو ئاوەڵناو دامە پاڵی سەفەر واتە نادیار... دەشێت سەفەری نادیار دەربڕینێکی مەجازی بێت بۆ ئاو و ئاو میتافۆرێک بێت بۆ ڕۆشتن و نەوەستان و سەفەری نادیار... بۆیە دەبێ لێرەدا ڕستەکەی هیراکلیتۆس بە بیر بێنینەوە کە ئێمە هیچ کات ناتوانین دوو جار پێ بخەینە ناو ڕووبارێکەوە، چوونکە ئاوەکە بەردەوام دەڕوات، ئەو ئاوەی کە پێ دەخەینە ناوی و لە چرکەی یەکەمدا بەری پێمان دەکەوێت و هەستی پێدەکەین، جیایە لە نیوەی نیو چرکە پاش ئەو ئاوەی کە هەستی پێدەکەین لە هەمان ڕووباردا، بەڵام بەو مەرجەی نەڵێین بابا ێ‌ب داد، واتە هەندێک بە خودێکی ئاگا و وشیارەوە تێکەڵی ئاو بین، دوور لە دیسیپلینی باو و پەروەردەی زاڵ بەڵکوو ئاوی هیچ باوکێک تێکەڵمان نەبێ و ڕێگەی سەفەر لار و خوار نەکرێتەوە... باوک سەفەرکردنە بە هەرێمی دیاردا. پێچەوانەی ئاوبوون کە سەفەرکردنە بە نادیاردا. بۆیە دەق دونیا و بوونە و باوک ژیانێ بۆ ئاخیرەت!
2- $خوێندنەوەی واڵا$
ئەگەر خوێندنەوە پرۆسێسێکی بەردەوام بێت و سێ گۆشەی زێڕینی هەبێ (هەڵبەت ئەگەر بە ڕوانینێکی غەیری فۆکۆیی چاوی لێبکەین و دەق لەژێر هەژموون و هەیمەنەی هەر چەشنە دەسەڵاتێک نەبینینەوە) ئەوا ئەم گۆشانە بریتین لە: 1- دەق (text) . 2- خوێنەر (reader) . 3- ژێردەق (context) . ئەم سێ گۆشەیە، سێگۆشەیەکی لاهاوسان پێکدێنن و مانا لە فۆرمێکی بزۆزدا بەرهەم دێنن کە دەشێت لەژێر ناوی مانای من ، واتە مانای کەسێک کە دەیخوێنێتەوە، پێناسە بکرێت. واتە مانا ئاماژەیەکی خوازەییە بۆ ئەو پرۆسێسە کە لە چەقی بوونی من (I) دا ڕوودەدات. دەشێت مانا، دەق تێپەڕێنێت، سپی خوێنی بکات، سوور خوێنی، خوێن خوێنی و... بگاتە ئەو ئاستەی کە وەکوو دریدا دەڵێت: ڕەسەنایەتی بگەڕێنێتەوە بۆ چەشنێک گۆتەوەری1 (Phonocentrism) و ئاخاوتن، کە ڕاستەقینە و کاکڵی دەق دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو دەربڕینە زارەکییەی ئێستە بووە بە نووسین و دەقەکی بووەتەوە. واتە دەربڕینی یەکەم ڕستەی تەورات سەرەتا وشە بوو هەمان واتا نادات کە ئێمە دەشێت هەر ڕاڤە و تەئویلێکی بۆ بکەین، چوون گادامێر گوتەنی نووسین نەریتە 2 و نەریتیش ئەگەرچی یەکێکە لە گریمانە دانراوەکانی خوێندنەوەی دەق و جیهان، بەڵام ئەمە دریدایە بە پێکهاتەشکێنی هەموو نۆرمەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و دەگاتە خۆئاگاییەکی هیرمنۆتیکی تایبەت کە تێیدا پێگەیەکی ماناتەوەرانە بۆ خواست و خەونە لۆگۆسییەکانی مرۆڤ بە گشتی باس دەکات و لە قەوارەی چەمکی لۆگۆسەنتریزم (Logocentrism) 3 دا دەیگێڕێتەوە.

3- $پێکهاتەشکێنی (deconstruction) 4 و ماناتەوەری$
پێکهات ئەو قەوارە و هەرێمەیە کە تەنانەت لە بیردۆزی پێکهاتەخوازیشدا لەخۆگری چەشنێک لە گریمانە بۆ ناوەندی مانا بوو، ئەم ناوەندە دەسەڵاتی بەسەر پێکهاتدا هەیە، بەڵام کەمتر پێکهاتی خودی ئەم ناوەندە شیکراوەتەوە (ئەمە خاڵی پەڕینەوەیە لە پێکهاتەخوازییەوە بەرەو پێکهاتشکێنی و هەڵگری ئەم تێگەیشتنەشە کە پێکهاتەخوازی خۆی لە خۆیدا تۆو و گەرای پێکهاتەشکێنی هەڵگرتووە) ، خواست و ئارەزوو (desire) ی ئێمە بۆ داسەکنان لە ناوەندێکدا ئەوەیە کە ئەم حاڵەتە چەشنێک ئامادەیی لە بوون مان5 (being as presence) بۆ دەستەبەر دەکات. بە باوەڕی دریدا پێکهات چەمکێکە دەبێتە لەمپەر لە بەردەم کایەی مانا لە دەقدا و دەق دەکات بە سیستەمێکی پێناسەکراو و داخراو، کەواتە پێکهاتەشکێنی هەر توخم و ڕەگەزێکی پێشینی و پێدراو ڕەت دەکاتەوە و دەیەوێت بڵێت کە هیچ چەشنە پێکهاتێکی داڕێژراو بەسەر دەقدا زاڵ نییە و دەق لەگەڵ خۆیدا دەکەوێتە دژایەتیکردن و پڕۆسەی ڕەت و ئینکاری خودی دەق تێیدا ڕوودەدات. ئەم تایبەتمەندییەی دەق دەبێتە هۆی گەرەنتیبوون و دەرکەوتنی ڕا جیاوازەکان لەهەمبەر دەنگە دیکتاتۆرییەکان و هەروەها ڕەسەنایەتی بەخشین بە ڕەخنەکردن و خوێندنەوە لە هەمبەر بەندەگی و ملکەچی و، جیاوازی و جیاوازتربوون لەهەمبەر هاوچەشنسازی و ڕۆبۆتبوون دادەنێت، بۆیە بەگشتی چەشنێکە لە گومانخوازیی گشتی و لای هابرماس ئەم شێوازەی ڕووبەڕووبوونە لەگەڵ دەق کە هەڵگری کراوەیی و خۆشکێنی و خۆئیرجاعی و ڕێژەمەندییە، لەژێرناوی هیرمنۆتیکی گومان6 خۆی دەردەخات، ئەگەرچی هابرماس خۆی بە بیرمەندێکی هیرمنۆتیکی نەزانیبێت!
4- $دەق لەنێوان ئەفسانەی بزۆزیی مانا و حەقیقەتی زانست و هەوەسی ونبووندا$
ئەلف- دەگێڕنەوە کە 700ساڵ لەمەوپێش ڕاهیبێک پاش بینینی تاریکی (darkness) 7 پێوەندی خۆی لەگەڵ دونیا بەتەواوەتی دەپچڕێنێ و پاش چەندین سەدە ڕابووەوە و سەری هەڵدایەوە و لەگەڵ پەڕتووکێک (دەق) بوو بەیەک! هەموو لەشی خۆی کرد بە پەڕە و لاپەڕە و پەڕتووکێکی نووسی کە بە پەڕتووکی نەفرەتکراوان ناوبانگی دەرکرد، هەنووکەش ئێمە بەدوای تێگەیشتن لە مانا و سەرهەڵدان و دەق و ژێر دەق و پێکهات و ناپێکهاتەکانیداین! ئەم پەڕتووکە بە خوێن و گۆشتی ڕاهیبەیەکی گومڕا نووسراوە، پاش فامکردن و ناسینی تاریکی... ئەم دەقە ترسناکە...
با- بۆیە دەڵێم: لای ئێوە هەوەسێک ئامادەیە بۆ خراوترین و مەترسیدارترین چەشنی ژیان کە ئەمە زۆرتر لەهەر شتێک من دەترسێنێ؛ هەوەس و چڵێسییەک بۆ ژیانی گیانلەبەرە دڕندەکان؛ بۆ دارستان و ئەشکەوت و کێوە سەرەولێژەکان و سەردابە توێ توێ و پێچەڵپێچەکان و، ئەوەی کە زۆرتر مایەی سوکنایی ئێوەیە ئەو شتانە نین کە لە گێژەنی مەترسی وەدەرتان دەنێت، بەڵکوو ئەو شتانەیە کە ئێوە لە ڕێگە بەرەو لاڕێگە دەبات، یانی مایەکانی گومڕایی...بەڵام ئەگەر وەها حەوسەڵەیەک لای ئێوەمانان ڕاستەقینە و واقیعی بن، بەهەموو ئەمانەشەوە بەبڕوای من شتێکی مەحاڵ و نەکردەیە، چوون ترس هەستی بنەڕەتی و بنەمایی بەشەرە، ترسە کە مانای گوناهی یەکەمین و چاکەی یەکەمین ڕوون دەکاتەوە، لە دڵ و هەناوی ترسە کە چاکیی من پشکوتووە، هەر ئەوەی کە ناوی زانستە.
وەهای گوت پیاوی بەویژدان.8
5- $نووری جیهان$
عیسا: من نووری جیهانم، هەر کەس شوێن من بکەوێت، لە تاریکیدا نامێنێتەوە، چوون نووری ژیانبەخش ڕێگاکەی ڕوون دەکاتەوە.
$فەریسییەکان وتیان$ تۆ بە خۆتدا هەڵدەڵێی، تۆ مەدحی خۆت دەکەیت، تۆ درۆ دەکەی.9
6- $مونتاژی ئەدەبی$
شێوازی ئەم کارە؛ مونتاژی ئەدەبییە. من هیچم نییە بیڵێم، تەنیا هەندێ شت پیشان دەدەم، نامەوێت دەربڕینی لێوڕێژ لە ڕۆحانییەت بهێنمە بەرهەم و نەشتوانم لەشتێکی پڕبایەخدا بەکاریان بهێنم. بەپێچەوانەوە من شتی تووڕدراو و زبڵ ئاسام لەلایە: نامەوێ ئەوانەش وەسف بکەم، بەڵکوو دەمەوێ بیانهێنمە پێش چاو.
دەبێت ئەم کارە تا ئەوپەڕی ئیمکان کەڵک لە هونەری وەرگرتن ببینێت، بە بێ ئەوەی کەوانە بچووک بکاتەوە، تیۆرییەکەشی زۆر نێزیکە لە تیۆری هونەری مونتاژکردنەوە.
قسەکردن لەسەر پەڕتووکی سرووشت ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ دەتوانێت واقیع وەکوو تێکست بخوێنێتەوە.
واڵتەر بنیامین، پەڕتووکی بازاڕەکان10
7- $من$:
من دەمگوت: (ئاە نەسرەدینی بۆنخۆشی برام، من شێتی دۆزینەوەی حیکمەتەکانی وێرانبوون نیم، من گەرەکمە شتەکان، حەقیقەتە پارچەپارچەکان، وێنەکانی ئەو سەردەمە لەیەک ترازاوە بە یەکەوە بنێمەوە، تا بتوانم لەخۆم و لە مەرگی پەروانە تێبگەم، تا بتوانم نیگارێک وەکوو ئەو نیگارانە درووست بکەمەوە کە تۆ بە دیواری ئەو ستۆدیۆیەدا هەڵتواسیون) .
ئەو بە گومانی وێنەگرێکەوە کە لە هیچ نیگارێکی ناڕێک و تەڵخ ڕازی نییە، دەیگوت: (تازە هەر وێنەیەک درووست بکەین، وێنەیەکی خەیاڵی خۆمانە، وێنەیەکە پێوەندی بە فانتازیاکانی من و تۆوە هەیە، بەڵام ئەو جیهانە ئێستا هەمووی وەکوو سەراب و تۆز وایە... تێمبگە حەقیقەت نازکە، کە بوو بە تۆز، بە غوبار، بە تەم، ئیدی کۆناکرێتەوە...) 11 بەختیار عەلی، ئێوارەی پەروانە
تێمبگە من حەقیقەتم ناوێ، حەقیقەت لەوە قورسترە من بەرگەی بگرم، حەقیقەت شەیتانێکی قیدیسە، فێری خوێن و کوشتنە...هاهاهاهاها...بوون گاڵتە بوو... حەقیقەت تاکەکەسییە...دوورگەیەکە کە جۆن لۆک و هۆبز و دەیڤید هیوم و ...هەر یەک بە قاچ و لووتی خۆیان تێیدا ون دەبن... تێیدا سەفەر دەکەن... بە داخەوە کە دەگەنەوە کڵێسەیەک!12
$ژێدەر و پەراوێزەکان:$
1- ڕامان سلدن، پیتر قیدسون ترجمە عباس مخبر، نڤریەهای پساساختارگرا ص184
2- هانس گئورگ گادامر، هرمنوتیک مدرن، همگانیت مسئلەی هرمنوتیک ص99
3- سەرچاوەی 1 لاپەڕە 183
4- پێکهاتەشکێنی یان واسازی لە و وشە دووپاڵ و دوولایەنانەیە کە لە زمانی فارسیدا دوای ئەزموونێکی وەرگێڕانی فەلسەفی و مشتومڕی نێوان ڕۆشنبیران وەکوو هاوتای deconstruction دانراوە و چڕوپڕ واتاکەی دەپێکێت، لە ‌سەرەتادا ئەم زاراوەیە تەنیا واتای هەڵوەشاندنەوە و ساختارشکنیبوو، بەڵام دواتر دەرکەوت کە واتاکەی ئەوەیە ئێمە پێکهاتێک دەشکێنین هاوکات لەگەڵ ئەو شکاندنەش پێکهاتێک ڕۆ دەنێین و واسازی کە وشەیەکی کۆنی پارسییە و تەنیا فارسیش نییه!‌ بە و واتایە دێت دەکرێت ئێمەش کەڵکی لێوەربگرین‌، واسازیی واتە شکاندنێکی ڕۆنەرانە!
5- ڕامان سلدن، پیتر قیدسون ترجمە عباس مخبر، نڤریەهای پساساختارگرا، ژاک دریدا، ساخت شکنی ص182
6- ێ‌نتونی کربای، درێ‌مدی بر هرمنوتیک، هرمنوتیک مدرن، ص17
7- لە ئەفسانەکانی یۆنانی کەونارادا وا هاتووە کە خودای خودایان... ئەوەی وا هەموو کائیناتی خولقاند خۆی نوورە... تیشکی ڕەهایە... بەڵام بە خولقانی خۆی هاواز و هاوبوونێکیشی بە ناوی تاریکی بۆ پەیدا دەبێت کە دواتر لە ئەفسانەکاندا وەکوو خوشکی خودا ناوی دەبەن، خودا بۆ ماوەی میلیۆنان ساڵ بەند و زیندانی دەکات چوون تاریکیش بە ڕادەی خودا (نوور) بە هێز بوو، نوور دەسپێشخەریی کردبوو، توانیبووی سەرەتا پێبەست و قۆڵبەندی بکات و لە زیندانی بخات، بەڵام پاش ماوەیەکی درێژ بەهۆی گوناهێکی گەورەی مرۆڤ کە وەکوو خواست و ئارەزوویەکی شێتانە بۆ خۆشویستن دەچوو... ئازاد دەبێت.. تاریکی لێرەدا مێیە و ئارەزووی مرۆڤە بۆ نادیار و نەناسراو و نەبینراوەکان... ئارەزووی مرۆڤە بۆ ئودیسە و ڕۆچوون بە ناو دەقدا... وەکوو ڕاهیبێکی زەندیق.
8- فریدریش نیچە، ترجمە داریوش ئاشوری، چنین گفت زردشت، ص319-320
9- انجیل عیسی مسیح عهد جدید ص289
10-، دونیای شتە بچووکەکان ل5 ڕێبوار سیوەیلی
11-بەختیار عەلی، ئێوارەی پەروانە
12-ئاماژەیە بە زنجیرە درامای ونبوو یان ونبووەکان (Lost) کە لەلایەن سێ دەرهێنەری بە توانای ئەمریکایی جیفری لەیبێر، جەی جەی ئابرامز و دیمۆن لیندیلۆف درووست کراوە و لە شەش سیزن پێکهاتووە. ئەم زنجیرەیە یەکێک بوو لە باسهەڵگیرسێنەرترینی ئەو درامایانە کە بەچەندین داهێنان لە وێنەگرتن و ڕەوایەت و ڕابردوونوێنی (Flashback) چەندین تێمی فەلسەفی و وجوودی و میتافیزیکی بەشێوەی هونەری گێڕاوەتەوە و ناوی چەندین فەیلەسووف و بیرمەند و فیزیکزانیشی تێدایە کە هەر کام هێمای چەشنە بیرکردنەوەیەکن لە جیهانێک بە ناوی دوورگە، کەسێک ئەو درامایەی بینیبێ لەم باسەی منیش بە ئاسانی و قووڵی تێدەگات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 230 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 06-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: جوانروا
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زمانزانی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ئەمیر سراجەدین ) ل: 06-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 07-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-02-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 230 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,849
وێنە 106,226
پەرتوک PDF 19,338
فایلێن پەیوەندیدار 97,344
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.578 چرکە!