#حاجی کاروان#، کەسایەتی بانگخواز و خێرخوازی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە ئەوان هەڵدەستن بە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتیی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ #06-02-2023# ی باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان.
$حاجی کاروان، لە لاپەڕەی خۆی نووسیویەتی:$
هەرسێ ڕێکخراوی بەختەوەری و هاناو ڕابیتەی مرۆیی.. هەڵدەستن بە کۆمەک کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان. لە کەناڵی ئاسمانی سپێدە و سۆشیال میدیا پەخشی ڕاستەوخۆ ئەبینن..(پارە، بەتانی، دۆشەک، ئەرزاق وەردەگرین)، ڕەحمەتتان لێبێت بەشداربن لەم کارە خێرە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 746 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!