برای محترم کاکە عزالدین
ڕۆژ باش
بمبوورە لە شکلی نوسینم لە کوردی تازە ناچێ، وامان لێ هاتوە بۆ نوسینی وەک (قل ولا تفل) ی مستەفا جواد بڵێین (بنووسە و مەنووسە) جا ئەوە کەی من هەمو بەر (مەنووسە) ئەکەوی: با ئەو (مە و نە) ی نەفی هەر بۆ نووسینەکەم بێ نەک بۆ ڕجایەکەم.. کوردێکی ناسیاو خەڵقی #ڕانیە#، لەبەر لاچەپی و گۆشەگیری ناوچەکە بێ پشتیوان و یارمەتیدەر، وا ئەم نامیلکەیەی هێنا خزمەتت ناوی زەکی ڕەسول عەبدولقادرە ئەیەوێ لە فەرعی زمانی کوردی دامەزرێ.. هەڵبەت ئەم داخوازیە و قبوڵ کردنە تابعی نظام و یاسایی هەیە: ئا لەو مەیانەی یاسا و نظام و یارمەتی دانی بۆ قبوڵ کردنی کارێکی انسانانە و موجبی سپاسی من و دڵ ڕاحەتی ئەوە، خۆ ئەویش وەک من سپاست ئەکا و منیش وەک ئەو دڵم ڕاحەت ئەبێ بەڵام هەریەکمان بەپێی هەڵوەستمان. ئیتر زۆر بە اشتیاقی دیتنەوە ئەم ڕجا نامەیەم نوسی و کۆتاییم پێ هێنا لەگەڵ کۆڵێک ئاواتی خۆش و چاکە. [1]
برات
#مەسعود محەمەد#
#21-10-1970#
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 685 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!