#قوباد تاڵەبانی# لە شاری #کەرکووک# لەگەڵ لیژنەی جێبەجێ کردنی ماددەی 140ی دەستور کۆبووەوە و چۆنیەتی کاراکردنەوەی لیژنەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کارەکانیان تاوتوێ کرا.لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی پێنج شەممە #09-02-2023# لە کەرکووک بەڕێوەچوو، و سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئامادە بوو، تاوتوێی کێشەی جووتیارانی کەرکووک و گرێبەستە کشتوکاڵییەکان و چۆنییەتی کار کردن لەسەر جێبەجێ کردنی ماددەی 140 کرا. قوباد تاڵەبانی بەوردی گوێی لە داواکارییەکان و کێشەکانی پەیوەست بەم دۆسیەیە گرت و پشتگیری خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان دەربڕی و بیروبۆچوونی خۆی لەو بارەیەوە بۆ لیژنەکە خستەڕوو. هەروەها ڕایگەیاند؛ کار بۆ ئەوە دەکەین لە #بەغدا# جدیتر کارەکان سەرپێ بخرێن بۆ کاراکردنەوەی لیژنەی باڵای ماددەی 140 و دابینکردنی بودجە بۆ جێبەجێکردنی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان. هەروەها جەختی کردەوە: مادەی 140 بابەتێکی دەستووریی یەکلاکراوەیە و تایبەتە بە گەڕاندنەوەی مافە بۆ مافخوراوان و ئەوانەی لە سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو زەرەرمەند بوون، بۆیە نابێت بکرێتە بابەتی ململانێی سیاسی. لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە داوای پشتگیری هەر دوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمیان کرد بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانیان، لەلای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ دەربڕین. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 651 جار هاتیە دیتن