بزن لە هەوڵی نان، قەساب لە هەوڵی پیو.
بزن لەتاو گیان، قەساب لەتاو گۆشت.
بزن خەمی گیانییەتی، قەساب خەمی بەز.
بەز: چەوری ئاژەڵییە و بۆ خواردن دەشێ. پیو: جۆرێک چەوریی ئاژەڵییە کە بۆ خواردن بەکارنەیەت، قەسابخانە: جێگەی سەربڕینی ئاژەڵە، لە قەسابخانە بزن لە خەمی ئەوەدایە کە سەری دەبڕن، قەسابیش لەبیری گۆشت و بەز و چەوری بزندایە، ئاخۆ چەندەی بە جەستە وەیە، واتە: لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا هەر کەسە خەمی خۆیەتی و هەوڵ بۆ خۆی دەدات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 939 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!