#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان پێشوازی لە هونەرمەندانی بوارەکانی شانۆ، شێوەکاری، فیلمسازی و مۆسیقا کرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆڵی هونەر و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە، دۆخی ئێستای هونەر لە هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی و پشتیوانیی هونەرمەندان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆڵی هونەرمەندان کرد لە ڕابردوودا کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان هەبووە و توانیوویانە ماندوونەناسانە خزمەتی فەرهەنگ و کەلەپووری کوردی بکەن و مێژوویەکی درەوشاوە تۆماربکەن. ڕاشیگەیاند، دەبێت هونەر لەسەردەستی ئێوە بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی کە بە پایتەختی ڕۆشنبیری ناسراوە ڕەنگدانەوەی ناوەکەی بێت. ئێوەی هونەرمەند دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە و سەلیقەی گشتی، بەرهەمەکانتان ڕەنگدانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی هەرێمەکەمان بێت و نموونەی هونەری باڵا پێشکەش بە خەڵکی خۆمان و جیهان بکەین.
لەبارەی ئازادیی کاری هونەری و دەستتێوەردانی سیاسیشەوە سەرۆک بافڵ وتی، نابێت هونەر بە سیاسی بکرێت و ڕێگەمەدەن هیچ کەس و لایەنێک دەستوەردان لە کارەکانتان بکات. ڕەخنەگربن، لە ڕێگەی هونەرەکەتانەوە بەگژ نادادی و ستەمدا بچنەوە، ئەمەش یەکێکە لە ئەرکەکانی هونەر.
لە بەرامبەردا هونەرمەندانی کوردستان ئاماژەیان بە گرفت و بەربەستەکانی نێو کایەی هونەر کرد و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەکانیان خستەڕوو و ڕایانگەیاند، ئەم دیدارانە گرنگی خۆیان هەیە و هۆکارێکە بۆ ڕەواندنەوەی کێشەکان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی داهێناندا.
هەروەها ستایشی هەوڵ و پشتیوانییەکانی سەرۆک #مام جەلال# و #هێرۆ# خانیان کرد کە لە ڕابردوودا بەهەمووشێوەیەک هاوکاری هونەرمەندان بوون و لەسەر دەستی ئەوان هونەر لە هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ چەند بڕیارێکی گرنگ و پێویستی لەبارەی دۆخی هونەر و هونەرمەندان لە هەرێمی کوردستان، بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی ڕەوتی هونەری و پشتیوانیی هونەرمەندان دەرکرد و وتی، ئەنجوومەنێکی تایبەت لە هەموو بوارە هونەرییەکاندا درووستدەکەین و پێکەوە هەنگاوی گەورە لەوبارەیەوە دەنێین.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 793 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!