$پەیماننامەی سیڤەر چییە؟$
ئەم پەیماننامەیە 10-08-1920 لەنێوان دەوڵەتانی (تورکیا و بەڕیتانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و ئەرمەنستان و بەلجیکا و یۆنان و پۆڵەندا و پورتوگال و ڕۆمانیا سڕبیا و کرواتیا و سلوانیا چیکۆسلۆڤاکیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا – وەک چاودێر ) مۆرکرا کە (شەریف پاشا) وەک نوێنەری کورد بواری پێدرا بەشداری بکات، ئەم پەیماننامە وەک چارەسەر بۆ کێشەی وڵاتانی ژێردەسەڵاتی عوسمانی کە هاوپەیمانان داگیریانکردبوو بەسترا کە لە (422) ماددە پێک هاتبوو، کە بەندەکانی (62-63-64) دەربارەی ناوچەی کورد و ناوچە کوردییەکان بوو.
$ماددەی (62)$
لیژنەیەک لە سێ ئەندام پێک دێت کە لە (3) کەسایەتی (بەریتانی و فەڕەنسی و ئیتاڵی) کە حکومەتی ئەو سێ دەوڵەتە دیاری دەکەن، مەڵبەندی لیژنەکەش شاری (ئەستەنبوڵ) دەبێت، ئەم لیژنەیەش پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا کارەکانیان ئەنجام بدەن، کارەکەشیان ئامادەکردنی یاسایەکە بە مافی فەرمانڕەوایی حوکمی خۆجێیی بۆ کوردستان کە زۆرترینی دانیشتووانی کوردن و کەوتۆتە خۆرهەڵاتی فوڕات و باشووری سنووری ئەرمینیا و باکووری سنووری سووریا و ئێراق، هەروەها وەک لە بەندی (27) لە ماددەی (2، 3) دا دیاری کراوە ئەگەر ئەندامانی لیژنەکە بڕیاریاندا لەسەر هەر کێشەیەک لە کێشەکان نەدا ئەوا هەر ئەندامێک کێشەکەی بەرەو ڕووی حکومەتەکەی دەکاتەوە، ئەم پڕۆژەیەش وا پێویست دەکات کە مافی ئاشوری و کلدانی و کەمەنەتەوەیی و ئایینیەکان لە خاکی کوردستاندا دەژیین دیاری بکات، لەپێناوی ئەم مەبەستەدا لیژنەیەک لە ئینگلیز و ئیتاڵی و ئێرانی و کوردێک ئەنێردرێت بۆ ناوچەکە، ئەم لیژنەیە بڕیار لەسەر گۆڕانکاری لەسەر سنووری تورکیا دەدات، ئەگەر پێویستیشی کرد بەپێی بەندەکانی پەیماننامە ئەوا سنووری نێوان تورکیا و ئێران دەکات.
$ماددەی (63)$
دەوڵەتی عوسمانی پەیمان دەدات بەپێی بڕیارەکانی لیژنەی ناوبراو کە لە بەندی (63) دا هاتووە دوو لیژنە ئامادەبکات و لە ماوەی (3) مانگدا دوای دەرچوونی ئەم بڕیارانە بڕیاری پێویست جێبەجێ بکات.
$ماددەی (64)$
ئەگەر گەلی کورد لەو ناوچەیەی کە لە بەندی (62) دا هاتووە لە ماوەی ساڵێکدا ڕووی کردە کۆمەڵەی نەتەوەکان و زۆرترینی دانیشتووانی ناوچەکە ئارەزووی جیابوونەوەیان کرد لە تورکیا، وە ئەگەر کۆمەڵەی نەتەوەکان زانیان ئەم گەلە شایانی ئەم سەربەخۆییەن ئەوا کۆمەڵەی نەتەوەکان ئامۆژگاری تورکیا دەکات بۆ ئەم مەبەستە تورکیاش دەبێت ئەم ئامۆژگاریانە جێبەجێ بکات، بەوەی وازدەهێنی لە هەموو مافەکانی خۆی لەو ناوچانە کە ئەم پەیماننامە دەیگرێتەوە، ئەگەر ئەم وازهێنانەش لەکاتی خۆیدا جێبەجێ کرا ئەوا هێزە هاوپەیمانەکان هیچ کۆسپێک ناخەنە بەردەم ئەو ڕێگایەی کە دەبێتە هۆی یەکگرتنی ئەو دەوڵەتە کوردییە سەربەخۆییە لەگەڵ ئەو کوردانەی لە ویلایەتی موسڵیشدا دەژیین. [1]
=KTML_Bold=بەڵام ئەم پەیمانامەیە سەری نەگرت و پەیمانێکی تر شوێنی گرتەوە کە ئەویش پەیمانی لۆزان بوو.=KTML_End=