ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوانى گەڕانەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى لایەنەکان لە سەرۆکایەتى هەرێم، دەڵێت: بارزانى لە میونشن زۆر کەسى بینیووە لە ناوەندەکانى دەسەڵات، شتێک لە هەگبەکەیدا هەیە.
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، #سەعدی ئەحمەد پیرە# ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، چاوەڕێین لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ نێو حکومەت گفتوگۆ بکەین.
مەکتەب سیاسییەکەى یەکێتى ئەوەشى ڕوونکردەوە، سەرۆکی هەرێم کۆمەڵێک پەیامی گرنگی سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی پێیە و دەمانەوێت هەڵوێستی ئەوان بزانین، چونکە سەرۆکى هەرێم لە کۆنفرانسى ئاساییشى میونشن زۆر کەسى بینیووە لە ناوەندەکانى دەسەڵات، شتێک لە هەگبەکەیدا هەیە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 627 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!