ناونیشانی پەڕتووک: مەولودنامەی کوردی
یادگاری (محمدرشاد المفتي)
ناوی دانەر: محەمەد ڕەشاد ئەلموفتی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ساڵی چاپ: 1407کۆچی/ 1986زاینیی
ژمارەی چاپ: چاپی سێیەم
[1]
ڕەشاد موفتی کەدەیبینی مەولودنامەی پێغەمبەر (د.خ.) بە زمانی عەرەبی یان توورکیی دەخوێنرێتەوه، لە ڕوو هەستی نەتەوەییەوە هەستا مەولودنامەیەکی بە زمانی کوردی هۆنییەوه، تاکوو هەموو کوردێک تێیبگەن و لەسەرەتاکەی ئەو کارە وێژەییە ئایینییەدا دەڵێ:
بەو زمانی کوردییە شیرین زمان
بەحسی گەورەی هەردوو عالەم کەم بەیان
یان نەڵێن کوردی نییە مەدحی نەبێ
من وەهام نووسی کەکەس قەدحی نەبێ
ڕۆژ و شەو زۆرم دەکرد فیکر و خەیاڵ
مەولیدی کوردی بنووسم بێ میسال
بەحسیی پێغەمبەر بکەم بۆ ئۆممەتی
تابنێرێ بۆ هەموو، خوا ڕەحمەتی!