ناو: قەنجۆ
نازناو: ڕێکانی
ناوی باوک: عەبدولجبار
ساڵی لەدایکبوون: 1917
$ژیاننامە$
قەنجۆ عەبدولجەبار حەجی (ناسراو بە قەنجۆ ڕێکانی) ، لەدایکبووی ساڵی 1917، لە دەڤەری ڕێکان-ی سەربە شارەدێی شیلادزێ لە شارۆچکەی #ئامێدی# لەدایکبووە.
لە گەنجێتیدا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە کردووە و لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و سەرهەڵداندا وەک سەرکردەیەک بەشدار بووە.
یەکێک لە متمانەپێکراوەکانی #مەلا مستەفا بارزانی#، و ئیدریس بارزانی، و سەرۆک #مەسعود بارزانی# بووە.
قەنجۆ ڕێکانی
لە ساڵی 1917 لە ناوچەی ڕێکان سەربە شارۆچکەی ئامێدی لەدایک بووە.
کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری بەهدینان، هەر لە گەنجیەوە خاوەنی ئایدۆلۆژیای نیشتمانپەروەرانە، ئازادی و ئاشتیخوازانە
بووە. هەر بۆیە پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە.
لە ساڵی 1967 بڕیاریدا لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێ نزیکەکانیدا بچێتە ناو شۆڕشی ئەیلولی مەزنەوە.
پاشان بە فەرمانی سەرکردایەتی شۆڕش و بارزانی نەمر، قەنجۆ ڕێکانی بوو بە ئامر هێز (سەرلەق) .
دواتر قەنجۆ ڕێکانی چووە بۆ دیداری سەرکردەی گەلی کورد، مەلا مستەفا بارزانی، لە حاجی عومران.
هەروەها لە شۆڕشی پێشکەوتنخوازیی گۆلان و ڕاپەڕین و شەڕە یەک لە دوای یەکەکانی نەتەوەی کورد بەشداری کردووە و وەک فەرماندەیەکی ئازا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە.
لە ساڵی 1999 دوای تەواوکردنی ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی. خانەنشین دەبێت. [1]