پارتیش، بە نوسراوێکى دادگاى ئاسایش وەڵامى یەکێتیى دەداتەوە
لە کۆتایى هەفتەى ڕابردوو، یەکێتیى داواى لە #پارتى دیموکراتى کوردستان# کرد بڕیارى دادگاى ئاسایش لەبارەى کێشە ناوخۆییەکانى حزبەکەى ڕابگرێت، لە بەرامبەردا پارتى سوور بووە لەسەر ڕانەگرتنى نوسراوەکە.
ڕۆژی پێنجشەممەى هەفتەى ڕابردوو، یەکێتیى نیشتمانى کوردستان هەڕەشەى لە پارتى دیوکراتى کوردستان کردووە ئەگەر نوسراوى دادگاى ئاسایشى #هەولێر# لە بارەى دانپێدانان بە #لاهور شێخ جەنگى#، وەک هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى ڕانەگرێت ڕۆژى یەکشەممە لە حکومەت دەکشێنەوە.
پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەرامبەر پەیامەکەى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان بێباک بووه و ڕۆژى دووشەممە، 20ى 2ى 2023 لە ڕێگەى دادوەرى دادگاى هەولێر بە نوسراو یەکێتی ئاگادارکردۆتەوە کە لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتیە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 682 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!