ئێمەی کچان....
ئێمەی کچان هیچ کات بۆ گەیشتن بە خەونەکانمان چاوەرێی کەسێکمان نەکردووە. هیچ کات باوەڕمان نەکردووە ڕەگەزی دووەمین و لاوازین. هەرگیز نەمانتوانیوە قەناعەت بە خۆمان بکەین بەهۆی سەیرکردنی کەسێکەوە لەسەر شەقام بەدەنگی بەرز پێنەکەنین، جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ لەبەر نەکەین و بەئازادی و کەیف خۆشییەوە بە ڕێگادا نەڕۆین.
ئێمەی کچان ئەو شتانەی بە دڵ ویستومانە و مافی خۆمان بووە نەمانبووە و ئەو کارانەمان نەکردووە کە وەک کچبوونێک حەزمان لێبووە، بەناوی شەرەف کچانە نەژیاین.
بەڵام هێشتا ئێمە دڵخۆشین بۆ گوڵەکانی سەر جلەکانمان، بۆ ڕەنگی چاوەکانمان کە لە خۆر ڕووناکتر دەدرەوشێتەوە، بەو پێکەنینانەی ناخی دڵمان و لەناوەڕاستی شەقامدا، بەسووری دەستەکانمان.
هێشتا دڵخۆشین بەبوونی شتانێکی زۆر کەم، ئەو شتانەی پشکی ئێمەیە و کەس ناتوانێت لێی بێبەشمان بکات.
ئێمە دڵخۆشین بەوەی تەنیا دەتوانین هەست بە خەونەکانمان بکەین، باوەڕمان بە خۆمانە و بەهێزین و بەپێی کاتیش بێ مانایە
کە شانە ناسکەکانمان دەتوانێت ئارام و ڕەها بێت.
ئێمە هێشتا دڵمان خۆشە، کە لەنێوان هەموو ئەمانە هۆکارێک نییە بۆ خۆش نەویستنی خۆمان، هێشتا شانازیمان ئەم کچ بوونەمانە. [1]
نووسەر: فاطمه جوادی
وەرگێڕ: #سۆماخالید#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,013 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!