پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,390
وێنە 105,707
پەرتوک PDF 19,690
فایلێن پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئاوڕێک لە زەویی پلاستیکی دیار لەتیف!
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاوڕێک لە زەویی پلاستیکی دیار لەتیف!

ئاوڕێک لە زەویی پلاستیکی دیار لەتیف!
ناونیشانی بابەت: ئاوڕێک لە “زەویی پلاستیک”ی #دیار لەتیف#!
ناوی نووسەر: سوهەیب فاڕووق

جیهانی شیعر جیهانێکی زمانییە و زمان تەحەکومی تەواوەتیی ئەم جیهانە دەکات. جیهانی شیعر، جیهانی بینراوەکانە بە جۆرێک ئەم بینراوانە سەرلەنوێ لە جیهانی زماندا وا بنوێنرێنەوە، کە نەبینرابن، شاعیر لە جیهانی هەستەکیی خۆیدا، هەست بە بوونەوەرەکانی دەوروبەر دەکات، پەیوەندییەکانیان دەبینێت و وەک هەر مرۆڤێک بەریان دەکەوێت، وەلێ ئەرکی شاعیرە وەک بوونەوەرێکی جیاواز، ئەم بینراوانە سەرلەنوێ عەینی بکاتەوە لە زماندا، جیهانێک درووست بکات بە هیچ شێوەیەک جیهانە بینراوەکەی تر نەبێت، ئەمە بەندە بە جۆرێک هۆشیارییەوە کە هۆشیاریی شاعیرانەیە، کە دەتوانین بە دوو خاڵ ڕوونتری بکەینەوە:
یەکەم/ هۆشیاریی زمانی: ئەم تایپە لە هۆشیاری، هۆشیارییەکی فەرهەنگییە، بەندە بە ژمارەی داتاکانی زمانەکە و کۆی ئەو وشەگەلەی کە شاعیر پێی دەنووسێت، هەموو ئەو داتا و هاوواتایانەی داتاکان دەگرێتەوە، کە شاعیر دەیانزانێت و لە فەرهەنگی مێشکی شاعیردان.
دووەم/ هۆشیاریی”درکی شاعیرانە”: جۆرێکە لە بینینی جیاواز، درکێکە لای هەموو کەس نییە، بینینێکە هەموو چاوێک نایبینێت، ئەم چاو (بینین) ە، دەبێت لای هەموو داهێنەرێک هەبێت، فیلم، سینەما، چیرۆک، ڕۆژنامە…. تاد ئەم بینینە وەک ئایدیاڵێک دەچێتە مێشکی شاعیرەوە، ئەگەر بوونێکی ماددیشی هەبێت، وەک ئایدیاڵێک لای شاعیر هەیە، دواتر لە پڕۆسەیەکی زمانیدا، وشە، ڕستە، وەک هیولا دەبڕێت بە باڵای ئایدیاڵەکەدا، دواتر لە پڕۆسەیەکی خولقێنەرانەدا، شکڵێک وەردەگرێت، ئیدی ئەو بینراوە نییه، کە پێشتر دیتوومانە.
سەرنج بدەن، ناوونیشانی “زەویی پلاستیک” ئەم زەوییە زەوییە بینراوەکە نییه، کە هەموومان ڕۆژانە بەری دەکەوین، پلاستیکەکەش بە هەمان شێوە، چوون شاعیر لە دنیا بینراوەکەدا، وەک ئایدیاڵ هێناونی و خواستوونی بۆ ناو دنیای زمان، ئیدی ئەم زەوییە لای گەڕیدەیەک، جوگرافیناسێک، کشتیارێک هەمان زەوی نییە، چوون هیولاکەیان جیاوازە، وشە لای شاعیر، وشەی ناو فەرهەنگەکان نییە، بە هەمان واتاوە بەڵکوو بار دەکرێت لە زۆر واتای تر، واتە لە هەمان هیولا عەینی ناکرێتەوە، لێرەوەیە شیعر لە چاوی زانستە پەتییەکاندا، وەک قسەی بێمانا و لای زۆرێک لەوانەش دین بە جۆرێک لە تەنکی و تیواڵی وێنای دەکەن، دەڵێن درۆیە، یان موبالەغەیە یان دوورە لە واقیعەوە، کەم نین ئەو شاعیرانەی، مەسافەی ناو دنیای واقیع و شیعریان هێند دوور و زمانی کردووەتەوە، گوتوویانە شێت، ساحیرن، یان فڵان شیعر وڕێنەیە.
تا هۆشیاریی شاعیر بە هەردوو هۆشیاریی “زمانی” و ” شاعیرانە” زیاتر و قووڵتر بێت، شیعرێک درووست دەبێت، کە نە لاساییکەرەوەیە، نە دەتوانرێت لاسایی بکرێتەوە، ئەگەر لە چەند ڕوویەکی کەمەوە، لاسایی بکرێتەوە، یان خۆی وەک لاساییکراوە دەرکەوتبێت، لە چەندین ڕووەوە جیاوازە، چوون کردەی شیعری کردەیەکی خولقێنەرانەیە، هەریەک لە بنەماکانی بوونە شیعرییەکە جیاوازن لە جیهانە بینراوەکەدا، ئایدیاڵ و هیولا و ئامانج و شێوەکەش جودان بۆ وێنە:
” ڕۆژ خەریکە،
سەر لە پەنجەرەی ئاسمانەوە، دەکاتە دەر
ئەستێرەکان، چەردەیەکی ئاوییان بە خۆیان داپۆشیوە،
مانگ پشتی لە زەوی
مەمکەکانی لەناو دەمی خۆر تواندووەتەوە”

مانگ، مانگی نێو جیهانە بینراوەکە نییە، مانگە لە شیعردا، مانگە وەلێ لە زماندا، نە لە واقیعدا، مەمک و خۆریش بە هەمان شێوە، لێرەوە جیهانی شیعر جیهانێکە سەر بە هیچ جیهانێکی تر نییە، سەربەخۆیەتی و هیچی تر، بەردەنگ وەختێ بەر دالگەلی وەک مانگ، مەمک، خۆر، دەکەوێت بیر لە جیهانێکی جودا دەکاتەوە، جیهانێک کەشفنکەراو و نەبینراوە، کە تەنێ جیهانی شیعرە و هیچی تر. یان لە شیعری[final oto biografhy]دا، بەر جۆرێک لە هۆشیاریی تەواوەتیی شاعیرانە دەکەوین، کە درکێکی تەواو شاعیرانە لە ڕێی داتای وردی زمانەوە، لە جیهانی شیعردا دەکاتە گوتنێکی شیعری بۆ وێنە کە دەڵێت:

“ساڵەکانی گەورەبوونم
وردەشووشەی گەرووی ژیانن
لەو شارەی تیایدا دەژیام
زووزوو جلەکانی واقیعم دەشووشت و
دەموچاوەکانم دەگۆڕی”

گوتنی شیعری، گوتنێکە لە زمانی شیعریدا دەکەوێتەوە، تا هۆشیاریی شیعریی بەردەنگ زیاتر بێت، تا بە هەمان شێوەی شاعیر بەردەنگیش هۆشیاریی زمانی و درکی شاعیرانەی هەبێت، پتر دەتوانێت پەی بەو گوتنە شیعرییە ببات، زۆرجاریش بەردەنگ لە شاعیر واوەتر دەڕوات و گوتنەکە بەر چەندین واتای جیاواز دەخات، ئەمە هەم هێزی شاعیرەکە دەری دەخات هەم بەردەنگی وردیش[وردەشووشەی گەرووی ژیان] وشەگەلی نێو ئەم گوتنە، بیستراو و بینراویشن، وەلێ بەهۆی سیستمی تەکنشینیی شیعرییەوە بە جۆرێک چنراون، چی دی وەک ماددەیەکی نێو ژیانە بینراوەکە نین، [شووشتنی جلەکانی واقیع]یش بە هەمان شێوە، ژیان و واقیع بەرجەستە و ماددی بوونەتەوە، بە جۆرێک لە زماندا کایەیان لەتەکدا کراوە، ئیدی بوونەوەری ناو جیهانە بینراوەکە نین، هیی ناو جیهانە زمانییەکەن، تا درک بە هۆشیاریی ناو جیهانە زمانییەکەمان زیاتر بێت، درکی شیعری و چەشەی شیعریمان زیاترە، تا مەودای نێوان جیهانی بینراو (هەستپێکراوەکە) و (جیهانی زمان) ی شاعیرەکە زیاتر بێت، بەر شیعریەت و جوانیی ئەدەب دەکەوین و بەر کردەی داهێنەرانە دەکەوین.
پەیوەندیی نێوان کەرەستەکان (شتەکان) لە دنیا هەستپێکراو (بینراوەکە) دا هەمان پەیوەندیی نێوان دانەکان (وشەکان) نییە لە دنیا زمانییەکەدا، چوون لۆجێک بنەمای پەیوەندیی نێوان شتەکانە لە دنیا بینراوەکەدا، وەلێ بە پێچەوانەوە ئەوەی حوکمی ناو دنیا زمانییەکە دەکات، نالۆجیکییە، هەتا پەیوەندی[دراوسێیەتی و جێنشینی]ی دانەکان نالۆجیکی بێت، زیاتر شیعرییه، نالۆجیکییە بەنیسبەت دنیا بینراوەکەوە، وەلێ لۆجیکییە بەنیسبەت دنیا زمانییەکەوە بۆ نموونە سەرنج بدەنە ئەم ڕستەگەلە لە دەفتەرەشیعری”زەویی پلاستیک”دا:
٭ پێڵاوەکەم گیای تێدا ڕواوە.[ل78]٭ماڵێک لە تەم درووست دەکەم.[78]*بۆ هەمیشە دەڕۆمە ناو ڕووباری کاغەزەوە.[79]*من شوانێکی گەڕیدەم، بزنەکانم گیای هەور دەجوون.[84]٭ڕادیۆکان دەکۆخن.[46]٭لەناو کەوانەیەک دادەنیشم و دەخۆمەوە.[26]
ئەمانە و دەیان ڕستەگەلی تری نالۆجیکی، کە سووریالییانە چنراون و جێ کراونەتەوە، وایان کردووە دنیای بینراو و دنیای زمانیی شاعیرمان پتر بۆ ڕوون ببێتەوە، جگە لەوەش تایبەتمەندییەکی وەهایان داوەتە شاعیر کە خۆیەتی و جیهانەکەشی تایبەتە بە خۆی و کەسی تر نا، هەموو ئەوەی کە شاعیر لەم پڕۆسەیەدا دەیکات دەبێتە “زمانخولقاندن” چوون شاعیر بەوردی هۆشیارە بەوەی کە دەیکات هەم وەک ” چییەتی” و “چۆنێتی”یش، شاعیر بە خولقاندنی ئەم جیهانە لە جیهانە بینراوەکە دادەماڵرێت و دەچێتە نێو جیهانە زمانییەکەوە، لەو واقیعە بینراوە دوور دەکەوێتەوە و سووریالی دەبێتەوە، چوون لە جیهانی بینراودا، واقیع حوکم دەکات و لە جیهانی زماندا، سەروو واقیع. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 272 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوچەرخ- 25-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پەڕتووکخانە
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ئەمیر سراجەدین ) ل: 25-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 25-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 25-02-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 272 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,390
وێنە 105,707
پەرتوک PDF 19,690
فایلێن پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
فۆڵدەر
شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دهۆک شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باکوور شەهیدان - پارت / لایەن - پ. د. ک. کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - راپۆرت کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - لێکۆڵینەوە کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - مێژوو کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - هونەری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!