لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی هۆشداری دەدات لەوەی، لەکاتی خەوتنی شەواندا، گڵۆپ و شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەپێکراوی بمێننەوە، بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو، بەوپێیەی دەرکەوتووە کە بەرکەوتن بە ڕووناکی لەکاتی خەوتندا پەیوەندیی هەیە بەتووشبوون بە گرفتە تەندرووستییەکانی وەک قەڵەویی و نەخۆشیی شەکرە و پەستانی خوێنەوە.
لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری سلیپدا بڵاوکراوەتەوە، توێژەران جەختیانکردۆتەوە، پێویستە لانی کەم شەوانە جەستە بواری ئەوەی پێبدرێت بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە تاریکییدا بێت.
باسی لەوەشکردووە، لەکاتی ناچارییبوونی ڕووناکیدا ئەوە پێویستە ڕووناکییەکە لە کاتی خەوی شەوانەدا لە ڕەنگی سوورێکی پڕتەقاڵییەوە نزیک بێت، لەبەرئەوەی کەمتر هانی مێشک دەدات، دەشبێت ڕووناکییەکە لە زەوییەوە نزیک بێت نەوەک لە بەرزییدا بێت، هەروەک دەبێت لە کاتی خەودا بەتەواوەتیی لە ڕووناکی سپی و شین دووربکەوینەوە.
تیمی توێژینەوەکە ڕایانگەیاندووە، نیازیان هەیە لە هەنگاوی داهاتوودا لێکۆڵینەوە لەسەر کاریگەریی ئاستی تاریکیی و ڕووناکیی لە کاتی خەودا لەسەر توانا زانینەکییەکانی مرۆڤ بکەن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 533 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!