پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,800
وێنە 106,051
پەرتوک PDF 19,350
فایلێن پەیوەندیدار 97,419
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کورد و ئەنفال
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد و ئەنفال

کورد و ئەنفال
کورد و ئەنفال
#بارام سوبحی#

هیچ کەس لە قوربانیانی ئەنفال تاوانبار نەبوو. خودایش دەزانێت کە لە کوردبوون بەولاوە هیچ تاوانێکیان نەبووە، بەڵکوو تاوانی مەزنی ئەوان هەر کورد بوونە کە دەبوو لەو چەرخەی بەعسی سەدامی چەپەڵدا کورد بە چەکی بەعس، بە کیمیایی بەعس بمرن، هەر لەبەر ئەوەیە خودا وەک کورد درووستی کردوون. نووسەر و توێژەر و دادوەری ناسراوی ئێراق (زوهێر کازم عەبود) وا دەڵێت. هەروەها ڕەخنە لە بێدەنگی جیهان و وڵاتانی عەرەبی لەئاست تاوانی ئەنفال دەگرێت و دەڵێت: نە پێنووسێکی عەرەب ئاماژەی پێکرد، نە فیلمی سینەمایی عەرەب و کۆمپانیاکانی هۆڵیوود سوودیان لێ‌ بینی. نە ویژدانی عەرەبانی بۆ بزوا.. نە شکۆی عەرەب کڕنۆشی برد یان سەری نەوازشی نەوی کرد بۆ لەشی منداڵەکان و لێبوردنی خواست لێیان. پەڕتووکی دادگایی ئەنفال، لە نووسینی (زوهێر کازم عەبود) و وەرگێڕانی محەمەد گۆمەییە. ئەم پەڕتووکە (300) لاپەڕەیە و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە. پەڕتووکەکە لە شەش بەش پێکهاتووە بەم ناونیشانانە: کوورتەیەک لەسەر ئەنفال، ئەنفال و یاسای نێونەتەوەیی، بەڵگە لەسەر پڕۆسەی ئەنفال، تاوانەکانی ئەنفال لەدیدی یاساوە، بڕیاری دادگا و پڕۆسەی تاوانبارکردن، تێڕوانین.

$کورد و ئەنفال و قورئان$
بەبڕوای نووسەر دیکتاتۆری ئێراق سەدام حسێن نیازی بووە لەسەرەتای هەشتاکاندا پڕۆسەی ئەنفال جێبەجێ‌ بکات، بەڵام شەڕی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران پڕۆسەکەی دواخستوە، لەوبارەیەوە دەنووسێت: لەڕاستیدا سەدام و ڕژێمەکەی پێشتر نەخشەی کۆمەڵکوژیی نەتەوەی کوردیان کێشابوو، بەڵام هەڵگیرسانی جەنگی ئێراق ئێران بووە کۆسپ لەڕێی ئەنجامدانی. پاشان لەبارەی پێناسەی ئەنفالەوە، دەڵێت: ئارەزووی دیکتاتۆر ئەوە بوو هیچ جۆرە واتایەک بۆ ژیان لە و کوردستانەدا نەمێنێت، هیچ دیاردەیەک بۆ ئەو نەتەوەیە لەسەر زەوی و تەنانەت لەمێژویشدا نەهێڵێت، ئەوەیە تراژیدیای ئەنفال. لەبارەی هەڵبژاردنی ناوی ئەنفال کە سوورەتێکی قورئانی پیرۆزە بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە، نووسەر دەڵێت: دیارە مەبەستی ڕاستەقینەی ئەو لەهەڵبژاردنی (الانفال) بۆ ئەوە بوو تاوانی کۆمەڵکوژییەکانی لە ئەستۆی خۆی لابدات و لەشێوەی خواستێکی خودایی، تا بتوانێت گشت جۆرە زیندەوەرانی ئەو دەڤەرەی چالاکییەکان دەیگرنەوە قەڵاچۆ بکات.
نووسەر هۆکاری زیندەبەچاڵکردنی کوردانی دەگێڕێتەوە بۆ ئارەزووی سەدام و دەڵێت: سەدام سووربوو لەسەر ئەوەی مرۆڤ بە گوللە یان لەسێدارەدان نەکوژرێت، چونکە خۆی و ئامۆزاکەی (عەلی حەسەن مەجید: عەلی کیمیایی) چێژیان لەوە وەردەگرت کە بە کۆمەڵ لە و گۆڕانەدا زیندەبەچاڵ بکرێن.. ئەوان پتر چێژیان لە گریان و هاواری ئەوانە وەردەگرت کە ئازار و فرمێسکیان تێکەڵ بە و خاکە بووە کە دەمی پڕکردوون و هەناسەی لێ‌ بڕیون.

$قوربانییەکان و تاوانی کورد بوون$
نووسەر جەخت لە بێتاوانی قوربانیانی ئەنفال دەکاتەوە و دەڵێت: هیچ کەس لەوان تاوانبار نەبوو. خودایش دەزانێت کە لە کوردبوون بەولاوە هیچ تاوانێکیان نەبووە، بەڵکوو تاوانی مەزنی ئەوان هەر کورد بوونە کە دەبوو لەو چەرخەی بەعسی سەدامی چەپەڵدا کورد بە چەکی بەعس، بە کیمیایی بەعس بمرن، هەر لەبەر ئەوەیە خودا وەک کورد درووستی کردون. ئەوەی مایەی نیگەرانی نووسەرە تا ساتی نووسینی پەڕتووکەکەی، ئەنفال بارتەقای گەورەیی و مەزنی کارەساتە تەماشا نەکراوە، بۆیە بەپێویستی دەزانێت لێکۆڵینەوە لەبارەی پاڵنەرەکانی سەدام بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە بکرێت. لەوبارەیەوە دەنووسێت: ئەنفال کێشەیەکە نە بەگوێرەی قەوارەی شیاوی خۆی لێی ڕوانراوە، نە وەک تاوانێکی دزێوی مێژوویی ئەم سەردەمە، یانیش وەک کارەساتێکی مرۆڤانەیی کە مێژووی نزیک تۆماری کرد بێت، بەڵکوو قەیرانێکی مرۆڤانەیی زەق بووە و بەنێو بێدەنگیی نێونەتەوەییدا سووک و ئاسان خشکەی کرد و تراژیدیایەک بوو پشت ئەستوور بە گشت ئەو جۆرە کەرەستە یاسایی و پابەندێتییەی ڕێگەی ئەنجامدانیان بۆ تەخت کردبوو، بۆیە دەبێت ئێمە لە و هۆکارە ڕاستەقینانە بکۆڵینەوە کە پاڵی ناوە بە ڕژێمی سەدامەوە، ئەو تاوانە ئەنجام بدات و سوور بێت لەسەر تەواوکردنی قۆناغەکانی.

$ئەنفال شەرمە بۆ مرۆڤایەتی$
لە بەشێکی دیکەی پەڕتووکەکەیدا، نووسەر بەتووندی ڕەخنە لە بێدەنگی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی دەگرێت. لەبارەی عەرەبەوە دەڵێت: نە پێنووسێکی عەرەب ئاماژەی پێکرد، نە فیلمی سینەمایی عەرەب و کۆمپانیاکانی هۆڵیوود سوودیان لێ‌ بینی. نە ویژدانی عەرەبانی بۆ بزوا.. نە شکۆی عەرەب کڕنۆشی برد یان سەری نەوازشی نەوی کرد بۆ لەشی منداڵەکان و لێبوردنی خواست لێیان. سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەبارەی ئەنفالەوە دەڵێت: جیهانێکی زۆر سەیرە، لەویش سەیرتر دۆشدامانییەکەیەتی. جیهانیان هەر بەو بێدەنگییە بەبەشدار دەژمێردرێن لەو تاوانانەی تەنانەت لە دەنگی کپکراوی مردوویش ناچێت و بەوەیش کە بوون بە ڕێگر لە بڵاوبوونەوەی پەیامی ئەو مردنە قەشەنگەی کورد و ڕەش بێت مرۆڤایەتی کە نەیکرد مافە نەتەوایەتی و مرۆیی و ئایینییە شایستەکانیشیان لەگەڵ بخەنە چاڵ و هەروا هێشتیانەوە. چەندیش شەرمە بۆ مرۆڤایەتی کە ئەوانیان نایەتەوە یاد.

$دادوەرێکی میسریی و دادگای تاوانەکان$
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی (2003) ، دادگای باڵای تاوانەکان پێکهات بۆ دادگایگردنی سەرانی بەعس لەهەمبەر ئەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلانی ئێراق ئەنجامیانداوە. نووسەر ئاشکرای دەکات ئەو یاسایەی تاوانبارانی پێ‌ دادگایی کراوە، لە داڕشتنی پرۆفیسۆر (محەمەد شەریف بەسیونی) بووە، کە یاساناسێکی بە ڕەگەز عەرەبی میسر و بە پێناسە ئەمریکییە، ناوبراو پێشتر لە دادگای تاوانەکانی نێونەتەوەییدا دادوەر بووە، ئێستاش مامۆستای یاسایە لە زانکۆی دیپۆڵ و سەرۆکی پەیمانگای سزای نێونەتەوەیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە.
-عەبود ئاماژە بەوەدەکات دادگای باڵای تاوانەکان، بەرپرس بووە لە بەڕوخستنی ئەو تاوانکارییانەی لەنێوان (17-07-1968 و 01-05-2003) لە ئێراقدا ئەنجامدراون، دژ بەگەلی ئێراق و گەلانی هەرێم و ئەو کوشتارە دڕندانەی لێی کەوتونەتەوە. دادگای باڵای تاوانەکان لە 16-05-2007 بڕیاریدا بەگرتنەبەری کارایی یاسایی سەبارەت بە و کەسانەی ناویان لە بەڵگەنامە فەڕمییەکان و ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە و دادگادا هاتوون، ئەو کەسانەش ژمارەیان (423) داواکراوە، ناوەکانیش بە وەفیق عەجیل سامەڕایی دەست پێدەکات و بە حەمەسەعید ئەحمەد محەمەد هارونی کۆتایی دێت.
دەسەڵاتدارانی هەرێم هۆکاری ڕادەست نەکردنی جاش و موستەشارەکان دەگێڕنەوە بۆ ئەو لێبوردنەی لەسەروەختی ڕاپەڕینی ساڵی (1991) دا لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە بۆیان دەرچووە، بەڵام نووسەر هێما بۆ بڕگەیەکی یاسای دادگای باڵای تاوانەکان دەکات، کە تیایدا هاتووە: هەر فەرمانێکی لێبوردن لەپێش دەستبەکاربوونی ئەم یاسایەوە دەرچوو بێت، هیچ یەک لەو کەسانە ناگرێتەوە ئەگەر یەکێک لە و تاوانانەی ئەنجام دابێت کە لە دەقەکانیدا هاتوون. تاوانەکانیش بریتین لە: تاوانی جینۆساید، تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ، تاوانی پێشێلکردنی یاسا ئێراقییەکان.

$نۆ هەزار لاپەڕە و حەفتا شاهید$
لە دوا دانیشتنی دادگای کەیسی ئەنفالدا کە لە ڕۆژی 24-06-2007 بەسەرۆکایەتیی دادوەر (محەمەد عرێبی) بەڕێوەچوو، داواکاری گشتی (مونقیز ئال فیرعەون) وتارێکی پێشکەشکرد، ڕایگەیاند قەوارەی ئەو پڕۆسەیەی لەبەر دەستدایە بریتییە لە (9312) لاپەڕە، بەڵام (ئەوەی ئاشکرایە تەنانەت ئەو بەڵگەنامە تەسەلانەیەشی لەم پڕۆسەیەدا هەن، ناتوانن بەتەواوی دیمەنی ئەو دڕندەیی و بەربەرایەتییە دەرخەن کە قوربانیان چەشتویانە) . لە کۆی (1175) کەس کە ناویان وەکوو سکاڵاکار لە کەیسی ئەنفالدا تۆمارکرا بوو، تەنیا نزیکەی حەفتا کەس چونە هۆڵی دادگا، ئەو کەمکردنەوەیەش لەسەر بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی دادگاکە بوو. بۆیە نووسەر ڕەخنە لە و بڕیارەیان دەگرێت و دەڵێت: دەزگاکانی لێکۆڵینەوە ژمارەیەکی کەمیان لە دیدەران هێشتوەتەوە، بۆیە زۆر سەرکەوتوو نەبوون لە دەستنیشانکردنی خاوەن دیدنامەی پێکەر… زۆر دیدەر هەن لەدەرەوەی ئێراق دەژیین نەیانتوانی دیدنامە پێشکەش بکەن، هەروەها دادگا نە ئەوەی کرد لە ڕێگەی کەناڵەکانی میدیاوە چۆنییەتیی ئامادەبوونیان بڵاوبکاتەوە، نە کەسی دەنارد بۆ تۆمارکردنی دیدنامەیان. جگەلە شایەتحاڵەکان، نووسەر ڕەخنە لەوەش دەگرێت کە دەزگای لێکۆڵینەوە نەیتوانیوە شاهێدی تاوانباران لەدژی یەک بەکاربهێنێت و دەڵێت (دەزگای لێکۆڵینەوە لە و ئاستەدا نەبوو بتوانێت لە کەسێکیان (تاوانباران) دیدنامە دەرکێشێت دژی ئەوانی تر) . هەروەها دەڵێت: دیدنامەی هەندێک کەس تۆمار نەکراوە کە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەشداربوون لە و تاوانە.. لەوانە کاری شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی قوربانییەکانیان دەگواستەوە، شۆفێری شۆڤڵ و خاکدڕەکان کە لاشەی قوربانیانیان لەچاڵ دەنا، ئەو کەسانەی لەسوپادا بەشداری قڕکردن و ڕانینی قوربانییان بوون بەرەو چارەنووس، یان هەر کەسێکی تر لەوانەی دەتوانن تیشک بخەنە سەر ئەو ڕاستییانەی لەشوێنەوارەکاندا بینویەتی.
لەدرێژەی ڕەخنەکانی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی شایەتەکان و بەشداربوانی ئەنفال، نووسەر دەڵێت: نەدەبوو ژمارەی بەشداربووانی ئەو تاوانکارییە بۆ ئەو ژمارە کەمە کەم بکرێنەوە.. پێویست بوو دەزگای لێکۆڵینەوە بە تێر و تەسەلی ڕۆڵی تاوانباران ڕوون بکاتەوە. ناکرێت ناوی زۆر لەو تاوانبارانە بشارنەوە… دەبوو دەزگای لێکۆڵینەوە ورد لەو تاوانکاریی و بەڵگە و دیاردانە بکۆڵێتەوە کە دژ بە و تاوانبارانە هاتنە پێش (مەبەستی لیستی 423 کەسیەکەیە) و کار ڕاییەکی یاساییان لەسەر ئەو ئاستە بکردایە، کێشەکە و تاوانبارانی کێشەکە، ئەگەر بەدەستگیرکردنی هەندێکیان بوبێت، یان ئازادکردنی هەندێک لەوانەی لەڕوی یاساییەوە بەشیاوی دەزانن سەربەست بکرێن.

$پارێزەری کورد و دادوەری بەعسی$
ڕەخنەیەکی دیکەی نووسەر ئەوەیە سەرجەمی تیمی پارێزەرانی قوربانیانی ئەنفال کورد بوون، کە بەبڕوای ئەو دەبوو پارێزەری نەتەوەکانی دیکەی ئێراقی تێدابوایە، لەوبارەیەوە دەنووسێت: تیمی بەرگری لە قوربانیان گشتیان پارێزەری کورد بوون، ئەوەیان لەبیرکرد کە پارێزەری ئێراقی بواری بەرگریی لە مافی کەسایەتی لەگەڵ خۆیان بەشداری پێ بکەن، تا کێشەکە بکەوێتە قاڵبێکی مرۆڤانەیی و ئێراقی، نەوەک تەسک بێتەوە بۆ بازنگەیەکی تەسکی نەتەوەیی. دواتر ڕەخنە لەشێوازی خستنەڕوی بەڵگەنامەکان لە دادگادا دەگرێت و دەڵێت: لەخستنەڕووی بەڵگەنامەکاندا تەنیا ئەو ئامۆژنامە و دەستنووسانە و فەرمانە لەشکری و ئاساییشیانەیان بەبەس زانی کە یارمەتیدان بۆ ئاشکراکردنی ڕۆڵی تاوانباران، دادگا ئەو قوربانیانەی نەخستەڕو کە منداڵی ساوا بوون و ئۆپەراسیۆن لەناوی بردن، هەروەها تیشک نەخرایە سەر ئەو لایەنە مرۆڤانەیەی چەپەڵی تاوانکارییەکان دەردەخات.
یەکێکی تر لە ڕەخنەکانی نووسەر، دانانی دادوەر (عەبدوڵڵا عەلی عەلوەش ئەلعامریی) ە بەسەرۆکی دادگا، کە بەوتەی نووسەر ئەو دادوەرە بەعسی بووە، ئەمە جگە لەوەی لە یەکێک لە دانیشتنەکانی دادگادا بە سەدامی وت (تۆ دیکتاتۆر نەبوویت) ، دواتریش لەژێر فشاری شەقامدا لابرا.
پاش لابردنی ئەلعامری، دادوەر (سەعید ئەلهاشمی) شوێنی گرتەوە، بەڵام دەستەی ڕیشەکێشکردنی بەعس تۆمەتی بەعسیبوونی خستەپاڵی و لە کارەکەی دوریخستەوە و لەبری ئەو دادوەر (محەمەد عرێبی) دانرا. کەچی دواتر دەستەی ڕیشەکێشکردنی بەعس داوای لێبووردنی لە هاشمی خواست گوایە هەڵە بوون، وەکوو نووسەر دەڵێت: ئەوە بووە هۆی لاوازیی باوەڕ بە دادگا و زۆر لە دوژمنانی ئێراقی نوێ‌ ئەو کێشەیە وەک ڕەخنە لە کۆڕەکانی دادگایی بەکاردەهێنن.[1]

دادگای ئەنفال
ڕۆژی (21-08-2006) یەکەم دانیشتنی دادگای ئەنفال دەستی پێکرد.
ڕۆژی (24-06-2007) دوا دانیشتنی دادگا کە دانیشتنی ژمارە (61) بوو بەڕێوەچوو.
هەریەکە لە عەلی حەسەن مەجید، سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری، یاریدەدەری سوپاسالاری ئێراق حسێن ڕەشید تکریتی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.
هەریەکە لە بەرپرسی دەزگای زانیاری سەربازی سابیر دوری، فەرحان موتڵەگ جبوری بەرپرسی هەواڵگری سەربازی بەزیندانی هەتاهەتایی سزادران.
بڕیاری بێتاوانیش بۆ پارێزگاری موسڵ تاهیر تۆفیق ئەلعانی دەرچوو.

زوهێر کازم عەبود، لە شاری دیوانییە لەدایکبووە، دەرچوی کۆلێژی یاسای زانکۆی بەغدایە، وەکوو یاریدەدەری دادوەرو توێژەری یاسایی و پارێزەر لە دادگاکان کاریکردووە
دەرچووی خولی هەشتی پەیمانگای دادوەریی ئێراقیە لە ساڵی (1984/1985) .
دادوەر بووە لە دادگاکانی ئێراق، ئەندامی یەکێتی نووسەرانی سوید و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، وانەبێژە لەکۆلێژی یاسای ئەکادیمیی عەرەبی لە دانیمارک. خاوەنی بیست پەڕتووکە لەبارەی پرسی کورد و دەستووری ئێراق و پێکهاتەکانی وەکوو شەبەک و ئێزیدی و کوردی فەیلی.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 509 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 20-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-02-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 27-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 27-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 27-02-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 509 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,800
وێنە 106,051
پەرتوک PDF 19,350
فایلێن پەیوەندیدار 97,419
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.406 چرکە!