$بەڵگەنامەیەک لە حکوومەتی هەورامان لە ساڵی 1914 زایینی$
ساڵی 1914 ی زایینی ھاوکات لەگەڵ گرتنی بەغدا لەلایەن بریتانیاوە، لە سنووری دەسەڵاتی عوسمانییەوە کە ئەو کات #کوردستان# دوو پارچە بوو، چەند کەسێک لە سەربازانی عوسمانی بۆ کرینی شت و مەک دێنە ھەورامانی بەری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بێ حورمەتی بە خەڵکی #ھەورامان# دەکەن. بە فەرمانی جافرسان دەیانگرن و دوای ئەوەی گوێیان دەبڕن، بۆ ئوردووی عوسمانییان دەنێرنەوە.
دوای ئەوە شەڕێکی دوو مانگەی سەخت لەنێوانی عوسمانی و جافرسان لھۆنی دەست پێدەکا، کە جافرسان زۆرینەی ناوچەکە لە دەستیان دەردێنێت و ڕزگاری دەکاتەوە، کە دەبێتە بەشی کوردستانی باشوور کە ئەو کات بە کوردستانی عوسمانی ناسراو بوو.
دوای ئەو ڕیزە سەرکەوتنەی جافرسان ، لێرەوە بریتانیا حەول دەدەن لە جافرسان نزیک ببنەوە و تێزی ئاشتەوایی ھەورامان و جاف و کرماشان لە مێشکی بریتانیادا چەقەرە دەکا، ھەتا کورد لەشکەرێکی یەکگرتووی ھەبێ.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 880 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!