بە هەوڵی #قوباد تاڵەبانی# کێشەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی شارۆچکەی #دەربەندیخان# چارەسەر کران. بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و لە نووسینگەکەی لە شاری #سلێمانی#، دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەکانی دەبەندیخان کۆبوونەوە و بڕیار درا ، کۆمپانیای ڕاسپێردراو بە ناوی ئاڕ کی تێکت بە نووسراوی ڕەسمی ئامادەیی کۆمپانیاکە دووپاتبکاتەوە بۆ تەموییلکردنی پڕۆژەی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ دەربەندیخان بە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. هەروەها کۆمپانیای ناوبراو لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە ڕاسپێردرا بۆ بەردەوامبوون لەسەر نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری و بەشی مانەوەی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان، بەپێی مەرجەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی. جێی ئاماژەیە لە کۆبوونەوەکەی 14ی شوبات لە کاتی سەردانی قائیمقامی شارۆچکەی دەربەندیخان، مامۆستایانی ئایینی و پیاوماقوڵان، بڕیار لەسەر زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا درا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 374 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!