پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,075
وێنە 106,677
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شاری دینی یان دینی شاری؟
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شاری دینی یان دینی شاری؟
ڕێبین ئەحمەد ڕەشید

تەماشا پاش هەشتا ساڵ لە شکستی مەنزوومەی ئیسلامی سیاسی ، تێورسێن و باوکەکانی ئەو مەنزومەیە ئەمڕۆ بە بێ ئەوەی شەرم لە حەق و حەقیقەت بکەن ددان بەوەدا دەهێنن کە ئەم مەنزومەیە فەشەلی هێناوە و ناکرێت چیدی ژیانی بدەینە دەست، هەرچەندە زۆر بە تەحەفوزەوە قسە دەکات بەڵام تاریق سووەیدان وێژدانێکی زیندووی ئیسلامی سیاسییە کە لەمسی ئەو زیانەی کردووە کە دین و ژیان و دامەزراوەکان لەم بۆچونەیان کردووە. ئازایانە هاتووە ڕەخنەی دەکات ئەگەر چی ڕۆژێک لەڕۆژان عەشیقەشی بووبێت. بەڵام لێرە لای خۆمان لە حیزبی ئیسلامی گەڕێ کە خۆشی نازانێت چی دەوێت، سۆسیال دیموکراتەکەش هەوڵدەدات دامەزراوەکان بەدینی بکات و بیانداتە دەست پیاوانی ئایینی و برەو بە پەڕو باڵە جیاوازەکانی ئەم بۆچونە تاقیکراوە سەرنەکەوتووە دەدات!

بە بۆچوونی من گەورەترین داهێنانێک لەدوای درۆزینەوەی کشتوکاڵ لە مێژووی مرۆڤدا ئەنجامدرابێت داهێنانەکەی فەیلەسوفی ئینگلیزیی فرانچیس بەیکن بووە. بەیکن دید و جیهانبینیی مرۆڤی یەکپارچە بەرانبەر زانست گۆڕی. کاتێک زانست ئامانجێکی کەشفیی هەبوو بۆ سرووشت، ئەم هات ئامانجەکەی گۆڕی بۆ دۆزینەوەی خاڵەلاوازەکانی سرووشت و پاشان بەکارهێنانەوەی لە بەرژەوەندی ئەو ویستەی مرۆڤ کە هەیەتی بۆزاڵبوون بەسەر سرووشتدا بۆ ئەوەی بیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. واتە سرووشت لەوە کەوت پیرۆز بێت، بەڵکوو بوو بە ڕەقیبێک بۆ زانست تا مرۆڤ بتوانێت وەک بەردەباز بەکاریبهێنێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە دەیەوێت پێیان بگات.

ئیدی لەدوای سەرڕێخستنی ئەم دیدە هارمۆنی و پێکەوەژیانی نێوان مرۆڤ و سرووشت گۆڕا بۆ دژایەتییکردن و زاڵبوون بەسەر سرووشتدا. هەر ئەم گۆڕینی قیبلەیە لەکەشفییەوە بۆ قیبلەیەکی دژوەستانەوە و بەکارهێنانی سرووشت لە بەرژەوەندی مرۆڤ وایکرد هەموو مێژووی مرۆڤ لەسەر ئەم ئەستێرەیە هێندەی ئەم سەدساڵەی دوایی پێشکەوتنی زانستیی و تەکنەلۆژیی تێدا ڕوو نەدا و سرووشتیش هەرگیز هێندەی ئەم سەدساڵە زەرەرمەند و دۆڕاو نەبووبێت لەبەرانبەر مرۆڤەوە.

ئەم دیدە گۆڕاوە بەتەنیا زانستی ئەزموونی نەگرتەوە، بەڵکوو بوویە هەوێنی درووستبوونی بۆچوونێکی فەندەمێنتاڵ بۆ شێوازی دینداریی، ژیان و سیاسەتکردن و کایە ژیارییەکانی دیکەی ژیانی مرۆڤ. مرۆڤی لە کائینێکی ئەرکسەنتەر و خاوەن واجباتەوە گۆڕی بۆ مرۆڤێکی مافسەنتەر و بێ ئەرک. دین و خودا و پیرۆزییەکانی وادار کرد پێش ئەوەی داوای واجبات لە مرۆڤ بکەن مافی پێبدەن.

بەهاتنی کۆڵنیالیزمی ئەوروپیی بۆ سەر میراتی پیاوەنەخۆشەکە و دابەش کردنی ئەوئیمراتۆریەتە گەورەیە لەنێوان خۆیاندا، ئەم دیدە بۆ دین زیاتر پەرەی سەند. لەبەرانبەر داگیرکاریی ئەوروپیەوە جووڵانەوەی دینیی جیاواز درووستبوون کە پێیان وابوو دین و مەنزومە دینییەکان دەتوانن سنوورێک بۆئەم داگیرکارییانە دابنێن و دووبارە نۆستالژیای خیلافەت لەبەرگی مەنزومەی سیاسیی دینییدا بکەنەوە واقیع.
درووستبوونی جووڵانەوەیەکی بێ پێشینەی سیاسیی دینی وەک ئیخوان لەمیسر کە چەقی بیرکردنەوەکانی الدین هو الحل- دین تاکە چارەسەرە شتێکی زیاتر لەمە ناسەلمێنێت. دین دەبێت چارەسەری پێبێت بۆ کۆژانە سیاسیی و مێژووییەکانی ئەمان دژی داگیرکاری و ڕوخاندنی خیلافەتێک کە خۆبەخۆ زەمەنەکەی تەواو بووە. خاڵی بەهێزی ئەمان ئەوەیە داوای ماف و چارەسەری کێشەکانیان لە دین دەکەن. لێرەداگواستنەوە لە ئەرکسەنتەریی بۆ مافسەنتەریی بەڕوونی خۆی نیشاندەدات.

هەر ئەم گواستنەوەیەی کە لە ڕەحمی ئیستیعمارەوە دەزێ، دەبێتە هەوێنی لەدایکبوونی حکومەت و مەنزومەی دینی و دابەشکردنی کۆمەڵگەو سیاسەت و تەواوی کایە ژیارییەکان بۆبەرەی ئیسلام و کوفر. کۆمەڵگەی ئیسلامی و کۆمەڵگەی جاهیلی، ئەمە بەڕوونی لە مەعالیمەکەی سەید قوتبدا دەرکی پێدەکرێت. پێش ئەم وادەیە لەهیچ پارچەیەکی مێژویی مێژوی ئیسلامدا دابەشکارییەکی لەمجۆرە نابیندرێت، لە خەلیفەکانی ڕاشیدین بۆ عەبدولحەمیدی دووەم، کۆتا سوڵتانی عوسمانیی هیچ دەوڵەت و مەنزومەیەکمان نییە بەناوی دەوڵەتی یان خیلافەتی ئیسلامیی. تەنانەت ئەو شارەی لە مەدینە لەسەر دەستی پێغەمبەرد.خ درووستکرا شارێکی دینی نەبوو حکومەتەکەشی حکومەتێکی دینیی نەبوو.
گەر بە زمانی هاوکێشە کیمیاییەکان قسە بکەین مەنزوومەی حیزب و حکومەتی دینیی مەنزومەیەکی تەواو نالەخۆ و هاوردەیە، لەهەناوی ئایینی ئیسلامە هەڵناقوڵێت، پەرچەکرداری گۆڕانی دیدی موسوڵمانانە بۆ زانست و سیاسەت و ژیان و ئیستعماری ئەوروپی ژینگەی لەبار سازاند تا لەدایک ببێت.

ئایا دەوڵەت یان حیزبی دینیی شتێکی مومکینە؟
شتێکی ئاشکرایە دامەزراندنی دەوڵەت یا مەنزومەیکەی فاشیی، دیکتاتۆریی و تۆتالیتار و شتێکی مومکینە و مێژوش ئەمەی نیشان داوە. بەڵام دامەزراندنی مەنزومەو دەوڵەتێکی دینیی شتێکە زۆر لەمەحاڵ نزیکە.
ڕەنگە لەڕووی تیۆرییەوە بتوانین نەخشە و پایەکانی لەمێکشی خۆماندا بکێشین، زۆریش نایاب و یۆتۆپیی دەرکەوێت بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع درووستکردنی دامەزراوەیەکی لەم شێوەیە هێندەی مەحاڵ نەکردە و نامومکینە، لە پراکتیکدا ئەم پرسە پارادۆکس و دژیەکە لەگەڵ خۆیدا. سەرەتاییترین پێناسە بۆ دەوڵەت و حکومەت کۆنترۆڵکردن و جڵەوکردنی کۆمەڵگەیە تا نەهێڵێت تاکەکان بەیەکدا بدەن، مافەکان بە یەکسانی بدات، کەس دەستدرێژی نەکاتە سەر مافی ئەوی دیکە و دەوڵەت هەموان بەیەک ئاست کۆنترۆڵ بکات.

دەوڵەت و هێزە ماددی مەعنەوییەکەی دەتوانێت بە زۆر و زەبر زۆر شت بسەپێنێت، باج بسەنێت، کۆمەڵێک جوڵە قەدەغە بکات، یاسا جێبەجێ بکات چونکە لە بنەڕەتەوە بۆ ئەمە درووستبووە. بەڵام شتێک کە ناتوانێت بیکات ئەوەیە کە ناتوانێت ئیمان بەزۆر لەدڵی کەسدا بچەسپێنێت.چونکی لەبنەڕەتەوە بۆ ئەمە درووست نەبووە. ئیمان لە جنسی عیشقە، بەزۆر نەکردەیە لە دڵێکدا بچەسپێت. دینەکانیش لەبنەڕەتەوە نەهاتوون ئیدارەی ژیانی ڕۆژانەی سیاسیی و ئابوور خەڵک بدەن، ئەوا هاتوون پەیامێکی ئیمانیی و ئیلاهی بەگوێی ئینساندا بچرپێنن، ئاسمان و زەوی پێکەوە ئاشتبکەنەوە. بەهۆی یەکتاپەرەستییەوە مانا بدەنە دیاردە سرووشتییەکان، ڕاستە هەندێ ڕێوشێنی ئیدارەدانی ڕۆژانەی خەڵک تێیاندا هەیە و ئینکاریی ناکرێن، بەڵام لە بنەڕەتەوە هەروەک چۆن قورئان وئینجیل و تەورات پەڕتووکی مێژوو و جوگرافیا و فیزیا نین، بەهەمان شێوە پەڕتووکی سیاسەت و ئابووریی و یاسا و کۆمەڵناسی و دەروونناسیش نین. دەشێت هەندێ ئاماژەیان بۆ سرووشت و زانستەکانی وەک فیزیا و جوگرافیا تێدا بێت بەڵام هەر هێندەی فیزیا و جوگرافیا لەبارەی سیاسەت و یاسا و ئابووریشەوە دەڵێن.

بەکوورتی لەبەر سێ هۆکاری سەرەکی ناتوانین حیزب و حکومەتێکی دینی یا ئیسلامیمان هەبێت:

یەکەمئیمان کە سەرەکیترین پایەی دینە بە هێز و زەبروزۆر لە دڵدا ناچەسپێت، سەرەکیتریین پایەی هەر دەوڵەتێکیش هێزە.

دووەمئایینەکان لەهەناویاندا و بە تایبەتیش ئیسلام باوەڕیان بە بەجێهێنانی واجبات هەیە، زیاتر ئەرکسەنتەرن، لە دونیای نوێشدا مرۆڤ بیرکردنەوەکانی گۆڕاون و زیاتر بەشوێن مافەکانیەوەیەتی وەک لە ئەرکەکانی. گەر لە ڕابردوودا دامەزراندنی دەوڵەتێکی دینی مومکین بوبێ تەنیا لەبەر ئەوە بووە تاکەکانی کۆمەڵگە ئەرکسەنتەر و بەجێهێنەرێکی باشی ئەرکەکانیان بوون، بەڵام ئەمڕۆ کە مرۆڤ لە هەموو چرکەیەدا بەشوێن مافەوەیە درووستکردنی حیزبی دیننی و حکومەتی دینیی نزیکە لە مەحاڵ. تەنیا لە تیۆرییدا دەشێ بڕوامان پێی هەبێت.

سێیەمئەمڕۆ شتێک نەماوە بەناوی دونیای ئیسلام، ئەوەی هەیە جوگرفیایەک هەیە موسوڵمانان تێیدا زۆرینەن و جوگرافیایەکیش هەیە کە کەمینەن تێیدا. ئایا دەیانەوێت چۆن لەم دوو جوگرافیا جیاوازەدا تەلی سازەکەی خۆیان کۆکبکەن لەگەڵ سیستمە جیهانییەکەدا؟ [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 465 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 03-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 04-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 465 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,075
وێنە 106,677
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.765 چرکە!