ناونیشانی بابەت: هەوکردنی ژێی پشتی پێ (Achilles tendinitis)
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
هەندێک جار هۆکاری ئازار لە قاچ (لاق) ، هەوکردنی ژێیەکانی پشتی پێە و لەلای قولەپێ، کەپێ دەوترێت (achilles tendon) ، کەماسوولکەکانی پوز دەبەستێتەوە بە بەشی خوارەوەی ئێسکی قاچ لە پشتەوە.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی:=KTML_End=
- لەو کەسانەی زۆر بەپێوە دەوەستن و زۆر قاچیان ماندوو دەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر ، یاخود سەرکەوتنی قادرمەی زۆر.
- لەوانەیە بەهۆی بەرکەوتنی زەبرەوە بێت ، کە وەرزشەوانەکان زیاتر تووشی دەبن ، کە ژێیەکە دەئاوسێت و دەدڕێت.
- لەو کەسانەی وەرزشی ڕاکردن دەکەن بەڕێژەیەکی زۆر ، یاخود ئەوانەی لە تەمەنی کامڵبووندان و کۆتایی هەفتەکان لەوانەیە وەرزشێکی وەکوو بالە ، یاخود تێنس بکەن و ماندووی بکەن.
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
- لەپێشدا بەئازارێکی کەم دەست پێدەکات لە قولەپێی و سەروو قولەپێ لە پشتی پوزەوە ، لەکاتی ماندووبوون و وەرزش و ڕاکردندا . لەدوایدا ئازارەکە زیاد دەکات و لەوانەیە بە بەردەوامی هەبێت.
- ئازارێکی تیژ و بێزار کەر لە کاتی ڕاکردن و ڕۆشتن و سەرکەوتنی قادرمە.
- ئاوسانی قولەپێ و هەندێک جاریش بەشی پێشەوەی پێ.
- هەندێک جار ڕەق بوون و ئازار لەکاتی دەستلێدانی ژێیەکە درووست دەبێت بەتایبەتی کاتی بەیانیان . کەدوای هەندێک چالاکی کەمتر دەبێتەوە.
=KTML_Bold=ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون زیاد دەکەن:=KTML_End=
- ڕەگەز؛ زیاتر لەپیاواندا ڕووئەدات.
- تەمەن؛ لەگەڵ زیادبوونی تەمەن زیاد دەکات.
- ئەو کەسانەی فلات فوتن و پێیان تەختە فشار زیاتر دەخەنە سەر بەستەرەکە، قەڵەوی ، تووندی ژێیەکە خۆی.
- لەپێکردنی قۆنەرەی گەرم لەکاتی وەرزش، هەروەها ڕاکردن لەشوێنی شاخاوی و گرداویدا ڕێژەی تووشبوون زیاد دەکات. بەگشتی لەوەرزی سارد و سەرما زیاترە.
- هەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەکوو فشاری خوێن ، نەخۆشی پێست وەکوو سۆرایەسیس (psoriasis) بەکارهێنانی هەندێک دژە بەکتیریای وەکو؛ فلۆرۆکینۆڵۆن.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
باشترین چارەسەر پشوودانە ، لەگەڵیدا ئازارشکێنە دژەهەوکردنەکان و بەکارهێنانی پاکی سارد. وەرزشی تایبەت بۆ ڕاکێشان و سترێچکردنی ژێیەکە، لەگەڵیدا وەرزش بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکانی پوز. لەپێکردنی پێڵاوی گونجاو و تەندرووست ، هەندێک جار پێویستە بنکەفی تایبەت دابنرێت.
- ئەگەر ئەمانەی سەرەوە سوودی نەبوو، دەرزی دژە هەوکردن دەکرێت بۆ دەوری بەستەرەکە یاخوود ئامێری شۆک وەیڤ کە یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان کە حەفتانە ئەنجامدەدرێت و لەوانەیە لەسێ جەلسە بۆ نۆ جەلسەی بوێت .ئەگەر بەستەرەکە بریندار بوو دەتوانیت پلازمای چڕ بە خەپلەکانی خوێنی بۆ بکرێت بۆ یارمەتیدانی چاک بوونەوەی بەستەرەکە.
ئەگەر بەستەرەکە تەقی بوو بەتەواوی ئەوا نەشتەرگەری پێویستە. [1]