#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتی نیشتمانیی کوردستان# پێشنیازێکی بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی قبووڵ کردووە، کە ڕەنگە بەم نزیکانە بڕیاری کۆتایی لە بارەوە بدرێت.
پێشنیازێک بۆ بافڵ تاڵەبانی کراوە، کە پێش هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، یەکێتی کۆنگرەی پێشوەختە ئەنجامبدات، ئەویش پێشنیازەکەی بەلاوە پەسەند بووە.
هەم بافڵ تاڵەبانی لە ڕێگەیەوە بە تەواوی لە ڕووی یاسایی کێشەی سەرۆکایەتیکردنی حیزبەکەی چارەسەر بکات، هەم لەو ڕێگەیەوە کێشە ناوخۆییەکان بە تەواوی یەکلابکاتەوە.
بڕیارە بەم نزیکانە سەرکردایەتی لەو بارەوە کۆبوونەوە بکات و لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ تاڵەبانی، ئەگەر پێشنیازەکە بە تەواوی قبووڵ بکات، لیژنە بۆ ئامادەکاری کۆنگرە پێکبهێنێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 837 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!