ڕۆژی #18-03-2023#، هێزێکی سەربازی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی #لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا گرت و دوو لە پاسەوانەکانیشی دەستگیرکرد، بەڵام ئێوارەی هەمان ڕۆژ 18-03-2023 دوو پاسەوانەکەی ئازادکران.
#بافڵ تاڵەبانی# بڕیاریداوە سەرجەم ئەو موڵک و ماڵانەی لای لاهور شێخ جەنگی و کەسە نزیکەکانییەتی و موڵکی ئیدارەی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن، وەربگرێتەوە.
دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لاهور شێخ جەنگی، لەلایەن هێزێکی ئەمنی یەکێتییەوە، لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا بووە، کە چەند ڕۆژێکە لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەرکراوە.
ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە پێشتر بەهۆی لاهور شێخ جەنگییەوە سوودمەند بوون لە هەر شتێک و بڕیارەکەش بۆ ئەوەیە سەرجەم ئەو موڵک و ماڵانە بگەڕێنرێتەوە بۆ سەر ئیدارەی گشتی یەکێتی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 480 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!