دواى ئەوەى وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا سەردانى هەرێمى کوردستان کرد و لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانى# کۆبۆوە دواى هەوڵێکى زۆرى هەریەک لە #مەسرور بارزانى# و #بافڵ تاڵەبانى# ناوبراو ئامادەیى نەبوو لەگەڵیان کۆببێتەوە.
ڕۆژى#07-03-2023#، لۆید ئۆستن، وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبووە، بەڵام ئامادەنەبوو لەگەڵ هیچ بەرپرسێکى دیکەى هەرێمى کوردستان لەنێوشیان سەرۆکى حکومەت کۆببێتەوە.
سەرەڕاى هەوڵ و لۆبییەکى زۆرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى ئەمەریکا و ئێراق، بەڵام وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا ئامادەنەبوو لەگەڵیدا کۆببێتەوە.
لەماوەى هاتنى وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا بۆ هەرێم بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان#، چوار جار هەوڵیدا لەگەڵیدا کۆببێتەوە، بەڵام هەوڵەکان لەوبارەیەوە بێ کەڵک بوون. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 389 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!