#قوباد تاڵەبانی# لەسەر داوای #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی چووەتە دەرەوە، ئەوەش بە دوو ئامانج.
ئامانجی یەکەم بۆ ئەوەیە قوباد تاڵەبانی نەکەوێتە ژێر فشار و دەستپێشخەرییەکان بۆ گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانجی دووەمیش بۆ ئەوەیە هیچ ڕۆڵێکی نەبێت لە گفتوگۆکانی نێوان #هەولێر# و #بەغدا#، بەتایبەتی لە پرسی نەوت، کە کێشەی گەورە هەیە و بەهۆیەوە ڕەوانەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە.
بافڵ تاڵەبانی سوورە لەسەر نەگەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، تا ئەوکاتەی تەواوی مەرجەکیانیان جێبەجێدەکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 371 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!