بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوورییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم، هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
کوردستان شانازی بەوەوە دەکات کە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکانی تێدا بەرجەستە بووە، بەم مێژووە پڕشنگدارەوە بە دڵنیاییشەوە لە داهاتووشدا بەم جۆرە بەردەوام دەبێت.
لەم قۆناغەدا ئەرکی هەموو لایەکمانە ئەم کلتور و ڕوحی پێکەوەژیانە زیاتر پەرە پێ بدەین و پێکەوە بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاوبنێین. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 519 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!