پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,206
وێنە 106,589
پەرتوک PDF 19,311
فایلێن پەیوەندیدار 97,364
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
وەبەرهێنان و کاریگەریی لەسەر گەشەی ئابووری کوردستان
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وەبەرهێنان و کاریگەریی لەسەر گەشەی ئابووری کوردستان

وەبەرهێنان و کاریگەریی لەسەر گەشەی ئابووری کوردستان
ناونیشانی بابەت: وەبەرهێنان و کاریگەریی لەسەر گەشەی ئابووری کوردستان
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#
$“یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان”$
هەرێمی کوردستانی ئێراق؛ گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە تایبەت لە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 ەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان سوودی لەو کرانەوە گەورەیە کردووە لە پەیوەندییەکان، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ئەو مەودا بەرفراوانە لە چالاکی ئابووری، کە بۆ خۆی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و کۆمپانیا نێونەتەوەییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تایبەت بەرەو کوردستان. بۆ ئاسانترکردنی ئەم گەشەسەندنە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستاوە بە تێپەڕاندنی چەند یاسایەک، لەنێوانیاندا یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و یاسای نەوت و گاز، کە ئەمەش ڕێگا بۆ کەرتی تایبەت خۆش دەکات تا ببێتە بزوێنەری ئابووری بازاڕی ئازاد. پەڕڵەمانی کوردستان لە ساڵی 2006دا هەستا بە دەرکردنی یاسایەک کە ڕێگا بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی لە هەرێمی کوردستان خۆش دەکات. یاساکە تەنانەت ڕێگا بە کەسی بیانی دەدات ببێت بە خاوەن موڵک، ماوەی 10 ساڵ بەبێ باج کاربکات، وە بە شێوەیەکی ئاسان کار بە دەستمایە و قازانجەکانەوە بکات کە لە پڕۆژەکان دەستی دەکەوێت.
وەبەرهێنەری بیانی مافی ئەوەی هەیە کە بە پێی ویستی خۆی کۆمپانیای هەبێت یان نا. کەسی وەبەرهێنەری بیانی مافی ئەوەی هەیە کرێکاری بیانی بهێنێت و کرێکارەکانیش مافی ئەوەیان هەیە ئەو پارەیەیی دەستیان دەکەوێت حەواڵەی وڵاتەکانی خۆیانی بکەن. وەبەرهێنەری ئێراقی و بیانی مافی ئەوەیان هەیە؛ سوودەکانیان حەواڵەی وڵاتانی خۆیان یان وڵاتانی دیکە بکەن.
وەبەرهێنان؛ واتا وەگەڕخستنی پارە لە پڕۆژەکان و بازرگانیدا، لەپێناو دەستکەوتنی قازانج لە ئاییندەیەکی دیاریکراودا. یاسای وەبەرهێنان کە ساڵی 2006 دەرچووە و کۆمپانیاکان تاوەکوو10 ساڵ لە باج دەبەخشێت، من لای خۆمەوە تێبینیی زۆرم لەسەری هەیە. بە بۆچوونی خۆم؛ ئەو یاسایە کارێکی باش نەبووە هەروەک لەمادەکان داهاتووە.
بەپێی مادەی پێنجەم؛ یاساکە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ ماوەی 10 ساڵ لە هەموو باج و ڕەسمە ناگومرگییەکان دەبەخشرێن.
بەپێی مادەی چوارەم؛ خاڵی سێیەم زەوی بەنرخی هاندەر یان بەخۆڕایی دەدرێتە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
بەپێی مادەی پێنجەم؛ خاڵی شەشەم وەەبەرهێنەر لەکاتی هێنانی کەلوپەل بۆ پڕۆژەکەی لە هەموو باج و گومرگێک دەبەخشرێت.
بەپێی مادەی حەوتەم؛ خاڵی سێیەم وەبەرهێنەر بۆی هەیە و کەڵک و قازانجی سەرمایەکەی بۆ دەرەوە بنێرێت.
یاساکە کاتێک دەرچوو “عەدنان موفتی” ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی دەکرد. هەر زوو دوای دەرچوونی یاساکە کاردانەوەی لێکەوتەوە، هەندێک کەس بە یاسایەکی کرچ و کاڵی دەزانن و هەندێکی تریش ستایشی دەکەن. لە سایتی فەرمی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم نووسراوە دەرکردنی یاسای وەبەرهێنان یەکێک بوو لە هەنگاوە بوێرییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بووژاندنەوە و ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2006 بڕیاری لەسەردرا، ئەم یاسایە زۆرترین بایەخی لەلایەن وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆی پێدەدرێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێم بکەن.
$“وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان”$
بەپێی ئاماری دەستەی وەبەرهێنان لە ماوەی 15 ساڵ ڕابردوودا قەبارەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 58 ملیار و 848 ملیۆن دۆلار، ژمارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانیش گەیشتوونەتە 991 پڕۆژەی، کە 85٪ی خۆماڵی و 8.66٪ی وەبەرهێنانی بیانی و 6.35٪ی هاوبەش بووە. لە پارێزگای “هەولێر” زۆرترین وەبەرهێنان کراوە، کە زیاترە لە 35 ملیار دۆلار، پاشان “سلێمانی” دێت کە 16 ملیار دۆلار بووە، لەدهۆکیش زیاتر لە 6 ملیار دۆلار وەبەرهێنان کراوە، لە وەبەرهێنانی بیانی “ئیمارات” زۆرترین وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان هەیە و تورکیا و لوبنانیش بە پلەی دووەم و سێیەم دێن. بەهۆی ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان و ئەو ئاسانکارییانەی هەرێمی کوردستان پێشکەشی وەبەرهێنەرانی کردووە، لەگەڵ دۆخی سەقامگیری ئاساییش لە دامەزراندنی دەستەی وەبەرهێنانی لە نیوەی دووەمی ساڵی 2006 تاوەکوومانگی ئابی 2021 سەرمایەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 58 ملیار دۆلار. هەرچەندە یاسای وەبەرهێنان بووەتە هۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنەری بیانی، بەڵام هەندێک لە شرۆڤەکارانی ئابووری و بەشێک لە پەڕڵەمانتاران تێبینییان لەسەر یاساکە هەیە.
ئێستا؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایی هەمواکردنەوەی یاسای وەبەرهێنانە، کە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی تێدادەکرێت بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرمایەی زیاتر و وەبەرهێنانی زیاتر، لەوانە بایەخدانی زیاتر بە وەبەرهێنانی هاوبەش و گۆڕانکاریی لەهەندێک خاڵی تەکنیکی و ئاسانکردنی زیاتری وەبەرهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا دابەزاندنی دەسەڵاتەکانی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان بڕیارێکە کاریگەریی باشی دەبێت. بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ساڵی 2013 زۆرترین وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان هەبووە، زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بووە و ساڵی 2006یش یەکەم ساڵی دامەزراندنی دەستەی وەبەرهێنان کەمترین وەبەرهێنان هەبووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەبەرهێناندا بایەخ بە پڕۆژە کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیارییەکان دەدات. بەپێی پلانی 2020 ئەو پڕۆژانەی لەپێشینەن 1055 پڕۆژەن و ئێستا نزیکەی 35٪ی پڕۆپۆزەڵ و کاروبارەکانیی ئەو پڕۆژانە تەواو بوون. پێشبینی دەکرێت لەم چەند ساڵەی داهاتوودا سەرمایەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زیاتریش بێت، بە تایبەتی ئیماراتییەکان دەیانەوێت زیاتر بێنە هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنانن.
“گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان”
1- بەشێک لە چاودێران؛ پێیان وایە تەنیا بەرپرسە باڵاکان و کۆمپانیاکانیان توانای وەرگرتنی زەویان بۆ درووستکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان هەبوو.
2- بەشێک لە کۆمپانیاکان تەنانەت ئامادەنەبوون مۆڵەت لەهیچ فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم وەربگرن، ژمارەی ئەو پرۆژانەش کە بێموڵەت بوون 24 پڕۆژەی نیشتەجێ بوونن کە 35 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدایە، بەوەش لەئێستا تەنانەت بەشێک لەو زەویانەی کە ئەو پرۆژانەیان لەسەر درووستکراوە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرە بەناوی زەوی کشتوکاڵییەوەن و ڕەگەزەکەیان نەگۆردراوە بۆ نیشتەجێبوون، بۆیە ڕێکاری بەناوکردنی خانووی ناو ئەو پرۆژانە ئاڵۆزە و پێویستی بەوەهەیە سەرەتا وەزارەتی کشتوکاڵ دەست لە زەویەکە هەڵبگرێت بۆ دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی وەبەرهێنانیش بۆ وەبەرهێنەر و وەبەرهێنەریش بۆ کریاری پڕۆژەکان، سەرباری ئەوەی بەشێک لەو پرۆژانە لەگەڵ نەخشەی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانان و ئاوەدانی پارێزگاکان ناگونجێن.
3- بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون کێشەی نەبوونی خزمەتگوزاری یان کەمی خزمەتگوزارییان هەیە، بەنموونە نەبوونی ڕێگاوبانی پێویست، نەبوونی قوتابخانەی پێویست هتد…
4- زۆرجار هاووڵاتییان بوونەتە نێچیری ژمارەیەک کۆمپانیا و وەبەرهێنەر، کە پڕۆژەکانیان وەرنەگرتووە یان بەپێی گرێبەستەکە نەبووە یاخود کەرەستە بەکارهاتووەکان لەتاقیگەکاندا پشکنینیان بۆ نەکراوە.
5- درووستبوونی ژمارەیەک دەوڵەمەند و سەرمایەدار لەسەر حسابی زەوی شارەوانی و داهاتی خەڵک کە جیاوازی چینایەتی لەکۆمەڵگەی کوردی زۆر بەدیاردەکەوێت.
$“چارەسەری کێشەی وەبەرهێنان”$
1- هەمواری یاسای وەبەرهێنان؛ بە جۆرێک کە کەرتی نیشتەجێبوون بە وەبەرهێنان ئەژمار نەکرێت چونکە زۆرینەی وەبەرهێنەران ڕوویان لەو کەرتە کردووە بەهۆی ئەوەی قازانجی خێرای تێدا بەدەست دەهێنن.
2- تووندکردنی مەرجی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، و زیادکردنی چاودێری دەستەی وەبەرهێنان.
3- ڕاگرتنی تەخشان و پەخشان کردنی زەوی بەناوی وەبەرهێنانەوە و ڕێگە نەدان بەکڕین و فرۆشتنی زەوی حکومەت کە بەبێ بەرانبەر دراوەتە وەبەرهێنەران.
4- وەبەرهێنان تەنیا ئەو پرۆژانە بگرێتەوە کە دەتوانن ژمارەیەک هەلی کار زیاد بکەن بۆماوەی درێژخایەن، نەک تەنیا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، دابینی بکەن یان ئەو پێداویستییانە پڕبکەنەوە کە کەرتی گشتی ناتوانێت پڕیان بکاتەوە.
5- تا ئێستا وەبەرهێنانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە مادەکانی یاسای وەبەرهێنان، باشتر وایە ئەو پرسەش یەکلایی بکرێتەوە، چونکە وەبەرهێنان لەنەوت و غازی کوردستان بەپێی یاسایی ژمارە 4ی ساڵی 2006 نییە.
$“دەرئەنجام”$
وەبەرهێنان کۆڵەکەی پێشکەوتنی زۆربەی دەوڵەتەکانە، ئەمڕۆ زۆربەی ئەو وڵاتانەی ئێستا بە وڵاتانی گەشەسەندوو ناسراون لەسەر ئاستی جیهان، بێگومان لە هەنگاوی وەبەرهێنانەوە دەستیان پێکرد، ئەگەر کوردستان دەیەوێت گەشەسەندوو بێت لەداهاتوودا پێویستە درک بەوە بکات تەنیا هەبوونی دەرامەتی سرووشتی کیفایەت نییە، ئەگەر لە بواری وەبەرهێناندا گەشە نەکات.
وەبەرهێنان چ ناوەخۆیی بێت چ بیانی، یەکێکە لە سیما نوێیەکانی گەشەی ئابووری و بەشداری کردنی کەرتی تایبەتە لە بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری، بەشێوەیەک چەندان دەوڵەت بەسوود وەرگرتن لە سەرمایە گوزاری ناوەخۆ و بیانی گەشەی باشیان بە خۆوە دیوە کە لە یاساکانیان ئاسانکاری باش کراوە بۆ وەبەرهێنان. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەبەرهێن مەبەستی دەستکەوت و قازانجە، بۆیە ڕەنگە ئیستقراری سیاسی و ئابووری و بوونی یەدەگێکی زۆری نەوت لە کوردستان هۆکاری سەرەکین بن بۆ سەرمایەگوزاری بە تایبەتی سەرمایەگوزاری بیانی دەبێت کەڵک لە ئەزموونی وڵاتانی تر وەربگرین، دەبینین؛ ئیمارات زۆرترین گەشەی ئابووری بە خۆوە بینیوە، بەڵام لە یاساکانی “ئیمارات” ئەوەندە ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەری بیانی نەکراوە. وەبەرهێنەری بیانی ناتوانی وەبەرهێنان بکات و زەوی لەسەر خۆی تەمەلیک بکات تاکوو هاوبەشی وەبەرهێنان لەگەڵ وەبەرهێنەرێکی ناوخۆی نەکات، ئەمەش هەم وەک زەماناتێک و هەم هاوکاری وەبەرهێنەری ناوخۆ دەکات و هەمیش وەبەرهێنەری ناوخۆ شارەزایی پەیدا دەکات‌ و دەبێتە خاوەنی تەکنەلۆجیا، بۆیە بەرای من لە هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنانی کوردستان پێویستە چاوێک بەم هەموو زەماناتانە بخشێنرێتەوە بە تایبەتی لە تەمەلیک کردنی زەوی و کەڵک لە ئەزموونی ئیمارات وەربگیرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 252 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 06-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 06-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 252 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,206
وێنە 106,589
پەرتوک PDF 19,311
فایلێن پەیوەندیدار 97,364
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 6.156 چرکە!