=KTML_Bold=ئەم ئەسپە بۆ خۆمان بە چەند..؟=KTML_End=
ئەم ئەسپەی کوڕە مێردمنداڵەکەی سەرۆکی حکومەت (#ئارین مەسرور مەسعود بارزانی#) ناوی ئەسپی ئەندەلوسییە، یەکێک لە ڕەسەنترین ڕەگەزەکانی ئەسپە لە جیهاندا...لە 60 میلیۆن ئەسپی جیهان تەنیا 60 هەزار لەم ئەسپە هەیە، ئەسپێکی ئازا، گوێڕایەڵە، بەزووی فێری شت دەبێت جگە لە جەستە ڕێکەکەی خاوەنی تایبەتمەندی نەرمونیانترین ئەسپە، ئەوە سەرەڕای جوانییە بێسنوورەکەی.
ئەم ئەسپە لە دنیادا بە ئەسپی پاشاکان ناسراوە و یەکێک لە گرانترین 10 جۆرەکەی ئەسپی جیهانە کە نرخەکەی 87280 (هەشتاوحەوت هەزار و دووسەد و هەشتا) دۆلارە!
ئەمە نرخی تەنیا یەکێک لە ئەسپەکانی کوڕی سەرۆکی حکومەتە لە وڵاتێکدا کە خانەنشینەکانی دوای 40 ساڵ خزمەتی ئەم حکومەتە مانگانە 200 هەزار وەردەگرن، ئەویش لەپڕ بانقەکە خاڵی دەکەن و پیرێژن و پیرەمێردەکانی بە دەستی بەتاڵ و هەناسەی ساردەوە دەڕۆنەوە ماڵەوە.
ئیتر بۆ پێشەوە... [1]
#توانا ئەمین#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 732 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!