=KTML_Bold=پیاوی ئەرکە سەختەکان=KTML_End=
لە دۆخی ئێستای ئەم ناوچەیەدا کە لە جیهاندا پێی دەگوترێت زۆنی ئاگر و دوکەڵ، مانەوەی هەرێمێکی بێ دەوڵەت بەئارامی و بە خۆڕاگری لە بەردەم ئالنگاریەکان کارێکی ئاسان نییە، هەرێمێک کە ڕۆژ نەبووە قەیرانێک و کێشەیەکی تازەی بۆ ساز نەکرێت، بەڵام سیاسەتی حەکیمانە بەربەستی بەردەم ئەم تەنگەژانە بووە.
یەکێک لەو کارەکتەرە سەرەکیانەی کە ئێستا گوزارشتە لە ڕادەست نەبوون و مکوڕبوون لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان بەڕێز #مەسرور بارزانی#یە، ئەو ڕێککەوتنەی کە واژۆکرا لە #بەغدا# شتێک نەبوو کە بەرهەمی ڕۆژێک و دوو ڕۆژبێت، بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوام بە ئامانجی چارەسەر پەیام و دەستپێشخەری هەبووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ئێراق و بەڕێز سەرۆک هەرێمی کوردستان لە هەوڵدابووە ئەم کەشەی چارەسەر بێتە ئاراوە، کۆی ئەم باسە ئەنجامی پڕۆسەیەکی سەخت و دوورودرێژبوو، سەرەڕای بوونی ناکۆکی و دژایەتی بۆ باڵشکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام دیپلۆماسییەت و پشوو درێژی و گفتوگۆی بەردەوامی بەڕێز مەسرور بارزانی و بەدەنگەوە ھاتنی بەڕێز محەمەد سوودانی بۆ ھەوڵەکان، زەمینەی ڕێککەوتنی هێنایە ئاراوە.
لەمە بەدوا بەغدا بە فەرمی دانی بە پڕۆسەی وزەی کوردستاندا دەنێت.
ئەمەش کاریگەریی ئەرینێ دەبێت لەسەر بازاڕی نەوتی ھەرێمی کوردستان و کەرتی وزەی هەرێم پێشڤەچوونی زیاتر بەخۆییەوە دەبێنیت و کۆمپانیاکان بە متمانەیەکی زیاتر بۆ وەبەرهێنان لە بواری وزە دێنە هەرێمی کوردستان. [1]
#ئامینا زکری#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 457 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!