ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنی نەوت هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی و جێگەی خۆشحاڵییە. بەو بۆنەوە پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و پەرۆشیی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێز #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و دەستخۆشیان لێ دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە لیژنەی تایبەتی گفتوگۆ و هونەری هەردوو حکومەت دەکەین کە لە گشت قۆناغەکاندا بەوردی و بەرپرسیارانە کاریان کردووە.
هیوادارین ئەو ڕێککەوتنە کۆتایی بە سەرجەم کێشەکان بهێنێت و لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستاندا بێت. ئێمە لە مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# پشتگیری لە هەوڵ و کۆششەکانی هەڤاڵی بەڕێزمان مەسرور بارزانی دەکەین لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەم هەنگاوە و چارەسەرکردنی کێشەکان سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق بەدوای خۆیدا دەهێنێت لە هەموو بوارەکاندا. [1]
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
#04-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 585 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!