چاوی خاوەنی ئەسپ، ئەسپ قەڵەو ئەکا.
ئەسپ لە کۆمەڵگەی کوردەواردا لە مێژوویەکی زۆر کۆنەوە ناسراوە، وەک هۆکارێک بۆ گواستنەوە بەکارهاتووە، باشترین جۆرەکانی ئەسپ لە چیاکانی زاگرۆز بەخێوکراوە، واتە: کورد لە بەخێوکردن و ڕاگرتنی ئەسپدا شارەزایە، پەندەکە مەبەستی لە خاوەن ئەسپە کە خزمەتی دەکات و چاودێری دەکات، بەوهۆیەوە ئاگاداری ڕۆژبەڕۆژ گەشەکردنییەتی، واتە: هەر شتێک ڕابگرێت و خزمەتی بکرێت زوو گەشەدەکات و بەرهەمی دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 692 جار هاتیە دیتن