پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتوک PDF 19,341
فایلێن پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەلێکساندر ژابا و مەلا مەحموودی بایەزیدی
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەلێکساندر ژابا و مەلا مەحموودی بایەزیدی

ئەلێکساندر ژابا و مەلا مەحموودی بایەزیدی
ناونیشانی بابەت: ئەلێکساندر ژابا و مەلا مەحموودی بایەزیدی
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

ئەلێکساندر ژابا بوو کە هانی مەلا مەحموودی بایەزیدیی دا بۆ ئەوەی بە کوردی بنووسێت و خزمەتی ئەدەبیاتی نەتەوەکەی خۆی بکات.
“ڕۆڵی ئەلێکساندر ژابا و مەلا مەحموودی بایەزیدی، لە خزمەتکردنی ئەدەب و فەرهەنگی کوردیدا”
ناساندنێکی گشتی بۆ ئەلێکساندەر ژابا و مەلا مەحموودی بایەزیدی:
لە سایەی کوردناسی ڕووس، بە بنەچە پۆڵۆنی، بە زمان فەرەنسی، ئەلێکساندر ژابا (Alexandre JABA) ، ئەمڕۆ (44) دەستنووسی پەخشان و چیرۆک و مێژووی کوردەواری، بە زمانی کوردی- کە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدا نووسراون- لە بەردەستی ئێمەدان. ئەم دەستنووسانە بەڕاستی گەنجینەی ئەدەبیاتی کوردیی سەدەی نۆزدەهەمن. ڕاستییەکەشی، بەرهەمەکانی ژابا- کە بەشی هەرە زۆریان بە هاوکاریی مەلا مەحموودی بایەزیدی (1799_1867) ئەنجام دراون- سێ چارەگی ئەدەبیاتی پەخشانی کوردیی سەدەی نۆزدەهەم پێکدەهێنن.
کوردناسی ناودار “م.پ. ڕۆدنکۆ”، لە پێشەکیی (عادات و ڕسووماتنامەی ئەکرادیە) دا ، دەڵێ: “ئەگەر هاریکاری بایەزیدی و ئەلکزەندەر ژابا نەبوایە، تا ئێستاش بەشێکی بەنرخ لە گەنجینەی ئەدەبی کوردیی سەدە ناوەنجییەکان نەدەزانرا”. هەروەها لە شوێنێکی دیکەدا، زیاتر ڕۆڵی ژابا ڕوون دەکاتەوە دەڵێ: “ژابا لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا، سەرەتای لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی سەدەکانی ناوەڕاستی دامەزراند”. ڕۆژهەڵاتناسی ڕووس، چیخاچیف، لە ڕێگای لێکۆڵینەوەو دەستنووسەکانی ژاباوە زانیبووی کە کورد خاوەنی ئەو ئەدەبە ڕەسەنەیە: لەبارەی ئەلکزەندەر ژاباوە دەڵێ: “لێکۆڵینەوەکانی ئەم ڕۆژهەڵاتناسە بە توانایە لەبەرئەوە هێندە جێگای سەرنجن، چونکە ئەم تاکە کەسێکە کە لەم ڕۆژەدا ئاوا سەرکەوتووانە خەریکی زمانی میللەتێکە، هێندە کەم ناسراوە و هێندەش دێرینە.”
=KTML_Bold=“ژیانی ئەلێکساندر ژابا”=KTML_End=
ئەلێکساندر Alexandre یان (هەندێ جار ناوی لە خۆی ناوە ئۆگەست Auguste) ژابا JABA، لە (15ی “ئاب”ی1803) لە پۆڵۆنیا لەدایکبووە. باوکی ئاغا و گوند دار بووە. لە (1824) دەبێتە وەرگێڕ لە وەزارەت. پاشان زەمالەیەکی خوێندن وەردەگرێت و لە (1828) خوێندنی باڵا تەواودەکات و لە ساڵی (1830) دەبێتە وەرگێڕی زمانی تورکی لە بەشی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان لە یافا. لە ساڵی (1832) دێتە ئەستەمبۆڵ و لە (1835) دەچێتە سمێرنا. لە ساڵی (1843) بە بریاری ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی ئیمپراتۆر دەبێتە سکرتێری دیوانی سەرۆکایەتی. لە (1848) دەبێتە کونسوڵی ڕووسیا لە ئەرزەڕۆم و لەوێ خۆی فێری کوردی دەکا. لە (1853) کۆنسوڵ دادەخرێ. لە (1856) دەکرێتەوە و ئەویش دەست بە کارکردن دەکاتەوە. ئەلێکساندر ژابا پۆڵۆنی و ڕووسی و تورکی و ئینگلیزی و فەرەنسی و کەمێک عەرەبی و کوردی و فارسیشی زانیوە. ژابا لەمەڕ شارەزایی خۆی لە بارەی زمانی کوردی، لە نامەیەکیدا کە بۆ دۆرنی ڕۆژهەڵاتناسی ئەڵمانی نووسیوە، دەڵێ: من بە ڕادەیەکی ئەوتۆ زمانی کوردیم خوێندووە و فێری بووم کە بتوانم خۆم خەریکی کارکردن و وەرگێڕان بم.
ئەلێکساندر ژابا کاتێ کونسوڵی ڕووسی بووە لە وڵاتی عوسمانیدا- لە شاری ئەرزەڕۆم و ئیزمیر- لەلایەن ئەکادیمیای باڵای زانستیی سانت پێترسبۆرگەوە لە ڕووسیا لە ڕێگەی ڕۆژهەڵاتناسی ئەڵمانییەوە، بێرنهاردت دۆرن، داخوازیی لێدەکرێ کە کۆمەڵێک دەسنووسی کوردی کۆبکاتەوە و چەند لێکۆڵینەوەیەک لەسەر کولتوور و زمان و ئەدەبیاتی کوردی بنووسێ.
بۆ ئەم مەبەستە، ئەلێکساندر ژابا لە سەرەتای ساڵی (1856) بەملاوە کۆمەڵێک مەلا و فەقێ و میرزا (خوێندەوارانی ئەو سەردەمە) لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە. مەلا مەحموودی بایەزیدی یەکێک بووە لەو مەلایانەی کە بوونەتە هاوڕێی هەرە نزیکی ئەو. لەو ماوەیەدا مەلا مەحموودی بایەزیدی نیشتەجێی شاری ئەرزەڕۆم بووە. ئیتر بایەزیدی لە ساڵی (1856) بەملاوە بووەتە سکرتێر و خواجە و هاوکار و ڕاوێژکارێکی تایبەتیی ژابا بۆ کاروباری ڕۆشنبیری و خوێندەواریی کوردی. ئەلێکساندر ژابا لەگەڵ مەلا مەحموودی بایەزیدی لە بواری مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا جمکانەی یەکترن: بۆیە – بۆ ئەوەی لە ژابا تێبگەین، پێویستە دێڕێک لە بارەی مەلا مەحموودی بایەزیدییەوە بزانین.
=KTML_Bold=مەلا مەحموودی بایەزیدی:=KTML_End=
مەلا مەحموودی بایەزیدی، قورئانناس و مەلایەکی شارەزا و نووسەرێکی بەتوانا بووە. لە ڕەوانبێژی و زمان و ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی و تورکیدا شارەزاییەکی بێ وێنەی هەبووە. لە نازناوە ئەدەبییەکانی: مەحموود ئەفەندی، فەقیر مەحموود ئەفەندی، خواجە مەحموود ئەفەندی. شارەزایی بایەزیدی لە زمانە ڕۆژهەڵاتییەکاندا هێندە فراوان بووە کە لەناو نووسەرەکانی شاری ئەرزەڕۆمدا تەنیا ڕوو لە بایەزیدی دەکرا بۆ نووسین بە فارسی یان بۆ وەرگێڕان لە فارسییەوە بۆ تورکی. م.م بایەزیدی لە هەموو بەرهەم و نووسراوەکانی ژابادا ڕۆڵی هەبووە: کەچی ناوی خۆی لەسەر ئەم هاوکارییانە و تەنانەت لەسەر بەرهەمەکانی خۆیشی تۆمار نەدەکرد و هەر بە ناوی ژاباوە دەڕۆیشت. ئەمە وای کردووە کە زۆربەی ئەم بەرهەمانە ببێتە تەنیا موڵکی ئەلکزەندەر ژابا. ژابا خۆیشی لە پێشەکییە فەرەنسییەکەی عادات و ڕسووماتنامەکەیدا دەڵێ کە بایەزیدی نەیویستووە ناوی خۆی بەسەر نووسین و هاوکارییەکانەوە بێت. هۆی ئەوەیش کە بایەزیدی ناوی خۆی لەسەر بەرهەمەکانی خۆی نەنووسیوە، بە ڕای پڕۆفیسۆر مارف خەزنەدار، ڕەنگە لە ترسی ئەوە بووبێ کە بۆ مەلایەکی وەکوو ئەو کارێکی بەجێ نەبێ لە یەکێکی وەکوو ژابای ناموسوڵمان نزیک ببێتەوە و هەرەوەزیی لەگەڵدا بکا.
د.ئەوڕەحمانی حاجی مارفیش لەم بارەیەوە هەمان ڕای هەیە. ژابا خۆیشی هۆی ئەم دیاردەیەی ڕوون کردۆتەوە و هەمان شت دەڵێ.
ڕۆدنکۆ لە پێشەکییە ڕووسییەکەی عادات و ڕسووماتنامەی ئەکرادیەدا دەڵێ: “ژابا واتا کوردییەکانی بەتەواوەتی وەرنەگێڕاوەتە سەر زمانی فەرەنسی”، “لەوە دەچێ بۆیان گێڕابێتەوە و ژابا وەریگێڕابێ”. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێ کە مەلا مەحموود تەنانەت لە تەرجەمەکردن بۆ سەر فەرەنسیش یارمەتیی ژابای داوە. بێگومان لەو ئاستانەی کە پەیوەندییان بە زمانی کوردییەوە هەبووبێ. لەم بارەیەوە پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە دەستنووس و پەڕتووکەکانی ژابا، هەمیشە بە دوو زمان (کوردی و فەرەنسی) بوونە. بەشە کوردییەکان، بێگومان بە پێنووسی بایەزیدی نووسراون. بەشە فەرەنسییەکانیش ئاشکرایە دەبێ کە ژابا بە هاوکاری بایەزیدی تەرجەمەی سەر زمانی فەرەنسی کردبن.
مەلا مەحموودی بایەزیدی، کەواتە دانەر و وەرگێڕی گەلێک لە دەستنووسەکانی ژابایە. لە نامەخانەی گشتیی شاری سانت پەترسبۆرگ لە ڕووسیا، (54) دەستنووس هەن. لەمانە (44) ی بە زمانی کوردییە و (4) ی بە فارسییە و (3) ی بە تورکییە. هەموو ئەم دەسنووسانە لەلایەن ئەلێکسەندەر ژاباوە کە بەشێکی زۆریان بە یارمەتیی و هاوکاریی مەلا مەحموودەوە نووسراون و کۆکراونەتەوە.
بەشی هەرە زۆری دەستنووسە کوردییەکانی ژابا بە هاوکاری و یارمەتیدانی مەلا مەحموودی بایەزیدییەوە نووسراون. دەتوانین بە کوورتی بڵێین: لە کارەکانی ژابادا ئەوەی بە کوردییە نووسراوی بایەزیدییەو ئەوەی بە فەرەنسییە نووسراوی ژابایە.
بەرهەمە گرنگەکانی ژابا بە هاوکاریی بایەزیدی ئەمانەن:
یەکەم: چیرۆکی مەم و زین (هاوینی1856) ، نووسراوی بایەزیدییە، بە دیالێکتی کرمانجی. بایەزیدی بە دەستوخەتی خۆی نووسیویەتی، پاشان لەلایەن ژاباوە کراوەتە ئەلفابێی لاتینی و تەرجەمەی فەرەنسی کراوە. لەگەڵ پێشەکییەک بە فەرەنسی بە پێنووسی ژابا.
دووەم: چیرۆکی لەیلا و مەجنوون (1859) ، بەرهەمی بایەزیدییە. بە دیالێکتی کرمانجی بایەزیدی بە دەستوخەتی خۆی نووسیویەتی، پاشان لەلایەن ژاباوە خراوەتە سەر ئەلفابێی لاتینی و تەرجەمەی فەرەنسی کراوە.لەگەڵ پێشەکییەک بە فەرەنسی بە پێنووسی ژابا.
سێیەم: ڕیسالەتی حەکایەتان، چل چیرۆکی کوردییە، بایەزیدی نووسیوونی و ژابا تەرجەمەی فەرەنسی کردوون، لە (1860) لە پیترسبۆرگ بە زمانی کوردی و فەرەنسی لەگەڵ پێشەکییەک بە پێنووسی ژابا بڵاوکراونەتەوە.
لەبارەی ئەم پەڕتووکەوە، ژابا لە مانگی مارتی (1859) بۆ ڕۆژهەڵاتناسی ئەڵمانی، دۆرن دەنووسێ: توانیم کۆمەڵێک چیرۆک لەزاری کوردی ناوچە جیاجیاکانی مووش و بەتلیس و وان و بایەزید و قارس و ئەرزەڕۆم و ئەرزەنجان کۆبکەمەوە.
چوارەم: عادات و ڕسووماتنامەی گەوایفی ئەکرادیە و ئوسووڵی نیزاماتی کورمانجی، بەرهەمی بایەزیدییە بە دیالێکتی کرمانجی بە خەتی بایەزیدی خۆی نووسراوە، ژابا تەرجەمەی فەرەنسی کردووە، ئەلێساندر ژابا دەستنووسی ئەم پەڕتووکەی لە ئارشیفخانەی ساڵێکۆف شیدرین لە لینینگراد لە ڕووسیا پاراستووە.
پێنجەم: تەرجەمەی کوورتەی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەتلیسی بۆ کرمانجی، بە ناونیشانی تەواریخی قەدیمی کوردستان، لە (1858) دا لەلایەن بایەزیدییەوە کراوە. پاشان ژابا تەرجەمەی فەرەنسی کردووە.
شەشەم: دانان و بڵاوکردنەوەی قاموسێکی کوردی-فەرەنسی بە ناونیشانی (Dictionnaire-Kurde-Francais) ساڵی (1879) دا لە سانت پیترسبۆرگ بڵاوکراوەتەوە، بایەزیدی یارمەتیی داوە.
حەوتەم: هاوکاریی کردووە لە دانانی قامووسێکی دیالێکتی هەکاری و ڕەوەندی- فەرەنسی لەگەڵ بایەزیدی.
هەشتەم: لاوێژک، کۆمەڵێک گۆرانییە کە پیاوان دەیڵێن و زۆربەی بەیتەکانی بە لۆلۆ دەلۆ دەست پێدەکات.
نۆیەم: پەندی پێشینان و قسەی نەستەقی کوردەوارین بایەزیدی لە کۆتایی ساڵانی (1850) دا نووسیونی و ژابا ڕێکی خستوون و وەریگێراون و پێشەکیی بۆ نووسیون.
دەیەم: دانانی فەرهەنگێکی ڕووسی-فەرەنسی-کوردی و کوردی-رووسی-فەرەنسی. ئەم فەرهەنگەی ژابا، لە (1865) یەکەمین بەشی فەرهەنگە ڕووسی-فەرەنسی-کوردییەکەی دەنێرێ بۆ ئەکادیمییای ئیمپراتۆری کە بریتی بوو لە (15000) وشە لە (721) لاپەڕەدا. بەشی دووەمیشی کوردی-رووسی-فەرەنسییە (600) لاپەڕەیە. لە (1869_1872) دا نووسراوە. تا ئێستا چاپ نەکراوە و لە ئەکادیمییای زانستەکانی سۆڤیەت لە لینینگراد پارێزراوە.
بەم شێوەیە، ئەلێکساندر ژابا ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگی لە بواری ئەدەبیاتی کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا هەبووە. ئەگەر ژابا نەبووایە، چل و چوار دەستنووسی دانسقەی سەدەکانی ناوەڕاست و سەدەی نۆزدەهەم لە ئەدەبیاتی کوردیدا بزر دەمانەوە. ژابا بوو کە هانی مەلا مەحموودی بایەزیدیی دا بۆ ئەوەی بە کوردی بنووسێت و خزمەتی ئەدەبیاتی نەتەوەکەی خۆی بکات.
هەروەها ژابا، وەرگێڕێکی بەهرەدار، قامووسەوانێکی بەتوانا، ئارشیفیست و کۆکەرەوەی تێکستی فۆلکلۆریی کوردی بووە، ژابا بە شادەماری جموجۆڵی پەخشانی کوردی دەژمێردرێت لە سەدەی نۆزدەهەمدا.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
د. فەرهاد پیرباڵ، کورد لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی کلتور، چاپی دووەم، ساڵی2020.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 470 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژیاننامە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 11-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 11-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ڤە: 16-08-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 470 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتوک PDF 19,341
فایلێن پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.656 چرکە!