ناونیشانی بابەت: کاریگەریی ئایین لەسەر تاکی کورد و پڕۆسەی بەدەوڵەت بوون 02
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#
=KTML_Bold=ئەگەر لەسەر ئایینی زەردەشتی بمیننەوە:=KTML_End=
دیارە دەوڵەتی ساسانی بەم نامەیە ڕازی نابێت کە لەلایەن میرنشینێکی بچووکەوە بۆ ئیمپراتۆریەتێک هاتبێت وداوای لێبکات ببێت بەموسڵمان وازلەئایینی کۆنی خۆیان بهێنن. بۆیە سەرئەنجام شەڕبووە باشترین بژاردەی هەردولاوتێیدا کورد ماڵوێرانی جەنگ بوو، هەم شەڕ لەسەرخاکی ڕووی داو هەم نەوەکانی بوونە سوتماکی جەنگ و دواتر شەڕ گەیشتە قوڵای خاکی کوردستان.
جەنگی بەناوباگ تۆمارکراوە گۆڕی سەدان ئەسحابە لە کوردستاندا هەیە کەبەدەستی کورد کوژراون، سەرئەنجام دەوڵەتی ساسانی کوردی و وکورد لە بەردەم سوپای خێڵەکەی عارەب بارگاوی کراوبەئایینی ئیسلام و جیهاد وبەناوی خواوە کەوتن وبوونە ژێردەستەی دەوڵەتی عارەبی ئیسلامی، بۆیە کورد ناچار بووە ببێت بەموسڵمان. ئەویش بەچەند ڕێگایەک بووە:
یەکەم: کورد بەزۆر موسڵمان کراوە وەک لەجەنگەکانی فەتحدا دژی دەوڵەتی ساسانی کوردی ودوای ڕوخانی ساسانی کوردیش بووە بە ژێر دەستەی ئیسلام.
دووەم: بەناچاری ولەبەرنەدانی باج وسەرانە وردەوردە وازی لەئانیی زەردەشتی هێناو بووە موسڵمان، بەڵام جوولەکە لە هەمووسەردەمێکدا باجی داوە و لەسەرئایینی خۆی ماوەتەوە.
سێیەم: بەئاشتی بەتێپەڕبوونی کات وردە ورودە کورد موسڵمان وبووە، هەم وەک ئەوەی باوباپیرانیان باوەڕداربووە، هەم کاریگەریی ئایین ولاوازی ئایینەکانی تر وای کردووە کورد وردەوردە ببنە ئیسلام. لەگەڵ ئەمانەشدا ئایینەکانی تر برەویان هەبوو، بەڵام زۆر کاریگەرنەبوون وتەنیا لە چەند ناوچە و شوێنیک قەتیس مابوون وەک زەردەشتی، یەزیدی ، مانی، کاکایی ویارسانی …دوای بەهێزبوونی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەردەمی ڕاشدینەوەتا عوسمانی وسەفەوی ئایینەکانی تریش بەر زەبر و زەنگ کەوتن ولەژێر ناوی جیهاد و کوفردا توانەوە تەناتەت کورد خۆیشی شەڕی کەمینە ئایینیەکانی کرد لەژێرکاریگەریی ئیسلامدا وەک کۆمەڵکوژی ئیزدیەکان لە سەردەمی بەردخان ومیرنیشی سۆراندا کەدواتر باس دەکرێت وەک نموونەی زیندوی کاریگەریی خراپی ئایین لەسەر تاک وسەرکردەومیرەکانی کورد.
=KTML_Bold=لێرەدا بابەتەکە چەند ڕەهەند و لایەنێکی هەیە:=KTML_End=
یەکەم: کورد نەیتوانیوە بەگشتی لەسەرئایینی خۆی بمێنێتەوەوبەرگری لێبکات وکەتۆتە ژێر هەژمونی ئایینی ئیسلامەوە.
دووەم: کورد لەوکاتەدا ولەدوای بەئیسلام بوونی لەوئاستەدانەبووە وەک پێوسیت لە ئیسلام تێبگات تەنیا وەک موسڵمان ودڵسۆزی ئیسلام کاریان کردووە، بێئاگاولەوەی ئیسلام لەدووبەشی سەرەکی پێکدێت (العقیدە والشریعە) باوەڕو شەریعەت.
کورد لێرەدا وەک سەلەفیەک لەئیسلام تێگەیشتووە تەنیا لایەنی بیروباوەڕەکەی وەرگرتووە و شەریعەتی فەرامۆش کردووە، مافی بەسەر دەوڵەتداری و دەستەڵاتەوە نەبووە، لایەنی بیروباوەڕ بنەما وپایەکانی ئیسلام بووە، شەریعەتیش دەوڵەتداری و سوپاو یاساو کارگێڕی وباج وسنووروسیاسەت بووە، کورد هاتووە وەک سەلەفیەک دڵسۆز بۆخۆوا خواپەرستی و ئیمانداری خۆی کردووە.
خۆی کردووە بەخزمەتکاری ئیسلام وخەلیفەکان وەک موجاهیدێک ئامادەی گیانفیدای بووە بەسەروماڵ لەرێی ئیسلامدا. ولایەنی شەریعەتی بۆعارەب وفارس وتورک جێهێڵاوە، هەمیشە وەک سۆفیەک چاوی لە ماڵی سوڵتان وشاوخەلیفەبووە. نەیتوانیوە بەشێوەیەکی دورست لەئیسلام تێبگات وئیسلام بکات بەبەردەباز وپردێ بۆدرووست کردنی دەوڵەتی ئیسلامی کوردی کەزیاتر مۆرک وشارستانییەتی کوردی وخۆماڵی پێوەدیاربێت. یان کورد لەدڵپاکی خۆی نەیتوانیوە ناپاکی لەئیسلام بکات تائەمڕۆباجی ئەوراستگۆی ودڵسۆزی وپاکیەی بۆئیسلام دەدات.
سێیەم: ئایین بۆخزمەتی گەل ونەتەوەهاتووەنەک نەتەوە بۆخزمەتی ئایین، هەر بۆیە هەموو نەتەوەکان ئایینیان کردە قوربانی وخزمەتی نەتەوە، تەنیا کورد نەتەوەی کردە قوربانی وخزمەتی ئایین. پرسیارەکە لێردا ئەوەیە بۆچی کورد نەیتوانی ئایین بکات بە چەکێک بۆدرووستکردنی دەوڵەتی کوردی ئیسلامی؟ بۆچی کورد نەیتوانی ئایین بکاتە خاڵی هاوبەش وچەتری یەکبوون ویەکخستنەوەی کورد لەکاتێکدا زۆرینەی کورد موسڵمانی سونی مەزهەبن؟ بۆچی کورد نەیتوانی وەک عارەب وفارس تورک، ئیسلام وخەلافەت بۆخۆی بەکاربهێنێت وکەڵکی لێوەرگرێت؟ بۆچی نەیتوانی لەئیسلام تێبگات یان ئەوتێگەیشتنە هەڵەیەی لەچییەوە وەرگرت کەدبێت کورد نەتوانێت ببێت بە خەلیفەو سوڵتانی جیهانی ئیسلامی؟ بۆچی نەیتوانی دەوڵەتی ئیسلامی کوردی درووست بکات تائێمەش وەکوو گەلانی تر لەژێر چەتری ئیسلام دا یەک ئایین ویەک مەزهەب و یەک نەتەوەی یەکگرتومان هەبوایە.
لەسەدەکانی ناوەنددا لەسەردەستی دەوڵەتی ئیسلامییە یەک لەدوای یەکەکان کورد دەرفەتی یەکبوونەوەویەکخستنەوەی خاک وکلتوروجوگرافی وڵاتی خۆی نەبوو، هەر بەژێر دەستی مایەوە ڕۆڵەکانی لەجەنگی ئیسلامدا کوژران وماڵ ئابووریەکەی تاڵان کراوە وساڵ لەدوای ساڵ سەرکوترکراوە و هەناسەی سەربەخۆی لێبڕاوە. هەر بۆیە لە سەردەمی ئیسلامدا دەیان شۆڕش وراپەڕینی گەورەی کوردی لە ناوچەجیاجیاکان ئەنجامدراوە دژی دەوڵەتی خەلافەت، بەڵام بەتوندی سەرکوتکراون و سەرکەوتونەبوون.
بەشێویەکی وردتر لەسەردەمی ڕاشدیندا بڕشتی لەبەربراوبووبۆهەستانەوە، دوای لە سەردەمی ئەمەویدا هەوڵی هەستانەوەی دەوڵەتی کوردستان درایەوە بەتایبەتی لە کۆتای دەستەڵاتی مەروانی کوردی لەرێگەی چەندین کەسەوە وەک ئەبوموسلم خۆراسانی وەک کوردێک توانی دەوڵەتی ئەمەوەی بڕوخێنێ ودەوڵەیکی نوێ درووست بکەن، بەڵام ئەم هەوڵەهەرلەسەرتاوەشکستی خوارد، چونکە هەرچی کرد خستییە چنگی عەباسییەکان ولەبانگهێشتکردنی بۆلای عەباسییەکان بەشێوەیەکی نا مرۆڤانە ئەیکوژن وبەرهەمی شۆڕشەکەی بۆئەوان ئەبێت. لێرەشەوە یەکەم ناپاکی عەباسییەکان دژی کورد دەستی پێکرد وجارێکی ترکوردستان بووبەژێردەستەی خەلافەتی عەباسی عەرەبی شۆفێنزم.
لێردا دەپرسین بۆچی ئەبووموسلیم خۆراسانی ئەوەی کردی خۆی وەک خەلیفەی موسڵمانان ڕانەگەیاند وهەرچی کرد بۆخزمەتی عەباسی بوو؟ بۆچی کورد شایانی خەلافەت نەبوو یان لەژێرکاریگەریی ئاییندابووە؟ کە لەحەدیسێکداهاتووە (خەلافەت تەنیا بۆ ئالوبەیتە) ئەمە تەنیا کوردی پێهەڵخەڵەتاوە، جگە لەکورد کەس باوەڕی بەم وتەیەی پەیامبەرنەبوەونابێت، ڕەنگە هەڵبەستراویش بێت.
ئەم کارەی خوراسانی تەنیا لەژێرکاریگری ئاییندابووە وهیچی تروەک موجاهیدو سەربازێکی ئیسلامی کاری بۆعەباسییەکان کردووە، هەرچەندە دواتر لەسەردەمی عەباسیدا دەیان شۆڕشی کوردی ئەنجامدراوە، بەڵام هیچیان سەرکەوتنی یەکجارەکیان بە دەست نەهێناوە تادەوڵەتی کوردی درووست بکەونەوە، ئەگەرچی لێرەولەوێ میرنیشین ودەوڵەتی بچوک بچوک سەربەدەوڵەتی خەلافەت هاتنە دامەزراندن وئەمەش کاریگەریی خراپی کردەسەر پەرتبوون ولێکترازانی کورد، سەرەڕای ئەوەی لەم کاتانەدا تەراتێنی هێزەکانی تر لە کوردستاندا ماڵوێرانی زۆری لێکەوتۆتەوە. تاهاتنی مەغۆل وتاتاروجەلائیری وتورک وتێکشکاندنی ئابووری و جوگرافی کوردستان.
تەنانەت پەرتەوازەی کورد گەیشتە ئاستێ بەودەوڵەتانەش ڕێک نەخرانەوەکە بانگەشی سەربەخۆی کوردستانیان دەکرد، تەنانەت سەڵاحەدینی ئەیوبیش نەیتوانی هەمووی لەژێر چەتری دەوڵەتەکەیدا کۆبکاتەوەکەبەهێزترینیان بووە، ئەگەرچی دەوڵەتی ئەیوبی خۆیشی جێی پرس ولێکدانەوەی ترە، چونکە کورد لەسەردەمی سەڵاحەدینیش نەیتوانی هەستێتەوە وەک کورد یان دەوڵەتی نەتەوەی کورد دابمەزرێنیت وبتوانێت هەمووکورد یەکخاتەوەو لەچوارچێوەیەکی نیشتمانی ونەتەوەی وئایینیدا ئاشتیان کاتەوە.
واتە ئەم هەوڵەی ئەیوبیەکانیش نەیتوانی خەونی کورد بۆ درووستکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی میدیەکان بهێنێتە دی وزۆرینەی نەتەوەی کورد وخەڵکی کوردستان لە کیانێکی کوردی دالەقاڵب داتەوە لەکاتێکدا زۆرینەی کورد موسڵمان بوون. ئیتر پاساوەکان هەرچی بن، ئەگەرکێشەکە ئایینی وبرایەتی ئایینی بووە.
ئەی بۆچی عەرەب بەناوی ئایینیەوە دەوڵەتی بنەماڵەی ئەمەوی وعەباسیان دامەزراند و ئایینیان کردە بەردەباز بۆبەدیهێنای ئامانجی نەتەوەییان؟ ئەگەر بیانو ئەوەبێت سەردەمی نەتەوەیی نەبووە، سەردەمی بنەماڵە وئەمیری موسڵمانان بووە خۆ ئایین باشترین چەک بووە سەڵاحەدین بەکاری بهێنێت بۆدامەزراندی دەوڵەت وخەلافەتی ئیسلامی کوردی. وەک چۆن عارەب وتوک وفارس بوون بەخەلیفەی جیهانی ئیسلامی، باکووردیش ئایینی بەکاربهێنایە بۆیەکخستنەوەو یەکبوونی نەتەوەی خۆی.
بۆچی کورد نەیتوانی خەلافەتی ئیسلامی بۆخۆی قۆرخ بکات ودەورانی خەلافەت بەرکورد نەکەوت؟ ئایەکێشکە لەخودی کورد خۆیدابوویان ئایین ڕێگەی بە کوردنەداوە ببیتە خەلیفەوخەلافەت وەرگرێت، ئایە کورد لەوئاستەدانەبووە ببیتەخەلیفەی جیهانی ئیسلامی ئایە کورد پێاوێکی تیاهەڵنەکەوت خۆی بەگەورەوخەلیفەبزانێت؟ بۆجی سەڵاحەدین بانگەشەی خەلافەتی نەکرد بۆخۆی لەکاتێکدا سەردەمەکەی بۆبوون بەخەلیفەی موسڵمانان گونجاوگرنگ بووە؟ خەلیفە لەبەغدا زۆرلاوازبوو.
دیارە هۆکاری زۆر هەن بۆسەرنەکەوتنی دەوڵەتی ئەیوبی وەک دەوڵەتێکی بنەماڵەی و ئیسلامی کوردی، یەکەمین هۆکاریش ئەوەیە ئەمیش لەژێرکاریگەریی ئاییندابۆئیسلام و جیهانی ئیسلامی کاری کردووە، هەر بۆیە ئەم سەرکردەیە وەک سەربازێکی ئیسلامی بۆخواکاری کردووە نەک بۆدامەزراندنی دەوڵەتی کوردی. ئەوەندەی بایەخی بە جیهاد وشەڕی خاچییەکان داوە بایەخی بەکێشە ناوخۆیەکان نەداوە. نەیتوانیوە کێشەناوخۆیەکان یەکخات وکورد کۆبکاتەوە لەژێر یەک دەوڵەتدا یەکیان بخات.
هەروەها ئەوەندەی سەرقاڵی قودسی پیرۆزو ئەوشوێنەبووە ئەوەندە خەریکی ئاشتکرنەوەی میرەکانی کورد وهۆز وبنەماڵەکانی کوردستان نەبووە. هەروەها هیچ کات لەپلان وبەرنامەی دا نەبوە وەک خەلیفەو سوڵتانی موسڵمانان خۆی ڕابگەیەنێت. تەنیا وەک موجاهیدێک کاری بۆئیسلام کردووە. نەیتوانی کەڵک لەوبۆشایە سیاسیە وەربگرێت و کورد بکاتە شانیشینێکی بەهێز.
دەبوو لەگەڵ خاچییەکان ڕێکبکەوتایە وپایتەختی خۆی بهێنایەوە بۆناجەرگەی دڵی کوردستان خەریکی یەکخستنەوە ورێکخستنەوەی خێڵەدابڕاوبەتروازەکانی کوردستان بوایە نەک ڕزگارکردنەوەی قودس کەهیچ بەهایەکی بۆکورد نەبوە و نابێت، تەنیا ئەوەنبێت کەزیانێکی گەورەی بە کورد گەیاند بەوکارەی کەکردی، چونکە دابەش کردنی کوردستان لەجەنگی یەکەمی جیهانیدا ئەوباجەیە کەجیهانی کریستیان وەک تۆڵەیەک لەکورد و نەوەکانی سەڵاحەدینیان کردەوە.
هەروەها سەڵاحەدین نەیتوانی ئیسلام وەک ئایدۆلۆژیایەک بەکاربهێنێت بۆ درووستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی ودەرفەتێکی گەورەی لەدەست دا، چونکە لەوکاتەدا بە ناوی جیهاد دژی سەلیبی وکافران ژمارەیەکی زۆری سەربازی نەتەوەکانی تر میرەکانی کوردستان لەریزی سوپاکەی دابوون، یان ئاسانتر بووکەگەلانی ناوچەکە بکاتە ژێردەستی خۆی وخۆی بەسەریاندا بسەپێنێ وەک خەلیفەی موسڵمانان. ئیتر ئەو دەوڵەتە درێژەی دەبووبۆشایەیەکی بۆ هێزەکانی ترنەدەهێشتەوە تابە ئاسانی کوردستان داگیربکەن وکەرت پەرتی بکەن.
لەگەڵ ئەوانەشدا هەندێ سەرۆک هۆز و دەستەڵاتداری کوردستان لەگەڵ سەڵاحەدین نەبوون وبگرەناپاکیشیان لێکردووە وەک سوڵتان مزەفەر.
هەروەها زۆرێک لە دەوڵەتەکانی کوردستان لەسەدەکانی ناوەڕاستدا خۆیان بەبەهێزوخاوەن سوپاوسکەی پارە زانیوە و وتاری هەینیان بەناوی میرودەڵەتەوە خویندۆتەوە، بەڵام نەیانتوانیوە ئایین بنکەنەبنەمای یەکێتی نەتەوەیی بۆکورد هەربە پارچەپارچەکراوی ماوەتەوەوگەلانی ناوچەکە سوودیان لەلایەنی سۆزی ئایینی کورد وەرگرتووە بۆبەرژەوەندی خۆیان. [1]