پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
لوقمان چوارگوشە
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
قادر بەهرامی
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەرید ڕۆبینا
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەرهاد خوسرەویی
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فاخر عەبدوڵڵاهی
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی محەمەد
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
سەربەست بامەڕنی
29-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەزیم ئەحمەدی
29-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەزیز ڕەئیسی
29-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتا حسێنی
29-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 527,815
وێنە 106,839
پەرتوک PDF 19,817
فایلێن پەیوەندیدار 99,877
ڤیدیۆ 1,455
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
کاریگەریی ئایین لەسەر تاکی کورد و پڕۆسەی بەدەوڵەت بوون 04
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاریگەریی ئایین لەسەر تاکی کورد و پڕۆسەی بەدەوڵەت بوون 04

کاریگەریی ئایین لەسەر تاکی کورد و پڕۆسەی بەدەوڵەت بوون 04
ناونیشانی بابەت: کاریگەریی ئایین لەسەرتاکی کورد و پڕۆسەی بەدەوڵەت بوون: بەشی 04 و کۆتایی
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

کاریگەریی ئایین و مەزهەب لە مێژووی هاوچەرخدا
کورد کەوتە دەرەوەی مێژوو و نەخشەی دەوڵەتان ودرووستکردنی دەوڵەتی کوردستان بووە بە کارێکی ئەستەم.
لەم ڕوانگەیەوە نموونەی زۆرمان هەیە سەرکردە وسەرۆک خێڵەکان لەژێرکاریگەریی ئاییندا چۆن کاریان بۆ تورک و فارس و عارەب کردووە، لە باشوور شێخ مەحمود وەک نموونەیەک باس دەکەین، شیخ مەحمود لەژێرکاریگەریی ئاییندا سەدان چەکداری کۆکردەوە و بردی بۆجیهاد بۆبەرگریکردن لەخەلیفەی ئێستانبوڵ و شەڕی شوعەیبیەی دژی ئینگلیز پێکرد لە ساڵی 1915دا ولە هەمان کاتدا دژی ڕووسیش جیهادی کرد.
سەرەتا ئەم کارەی وەکوو شۆڕشی نەتەوەی نەبوو وەک خزمەتێک بەخەلیفە بوو.
لەکاتێکدا دەبووشێخ مەحمود پێش شەریف حوسین شۆڕش دژی خەلیفە بکات و پەیوەندی بەهاوپەیمانانە وە بکات لەبەر دوو خاڵ.
یەکەم: ساڵی 1909 بنەماڵەی شێخ مەحمود لەلایەن والی موسڵە وە کۆمەڵکوژکران بەفیتی خەلیفەی ئەستەمبوڵ و خودی شێخ بەپەلە دەرچوو.
نازانرێت شێخ مەحمود چۆن ئەوکارەساتەی لەبیرکرد و چۆن دوای (6-7 ) ساڵ کەوتەوە خزمەتی بکوژی مام وباوکی کە خەلیفەی موسڵمانان بوو، ئەمە ئەگەر بەکاریگەریی ئایین نەبێت چۆن دەبێت بەرگری لەخەلیفەیەکی دۆڕاوی کورد کوژبکات؟ چۆن دەبێت دژی ڕانەپەڕێت و بانگی سەربەخۆی کوردستان بەگوێی خەلیفەدا نەدات.
لەبری ئەوەی بچێت شۆڕش دژی بکات بەرگری لەخەلیفە کرد ودژی ئینگلیزوروس شەڕی کرد ؟ بۆچی کورد لەم کاتەدا نەیتوانی سۆزی هاوپەیمانان بۆخۆی ڕابکێشێت و داوای سەربەخۆی بکات، کەباشترین دەرفەت بوو کورد خۆی لەعوسمانی وقاجاری ڕزگاربکات و سەربەخۆی بەدەست بهێنێت؟ لەکاتێکدا کەهێشتا (سایکس بیکۆ-1916) و دابەشکردنی کوردستان نەکرابووبەکردار.
بۆچی شەریف حسێن زیرەکانە توانی لە دژی عوسمانی ڕاپەڕێت وپێش ئینگلیز بکەوێت کە ئەوان ڕابەری کەعبەی ئیسلام بوون؟ بۆ دەبێت کورد باجی خێڵەکی و ئایین و داماوی بدات؟ عەرەب توانی لەبری دەوڵەتێک چەندین دەوڵەتی لەسەرحسابی خەڵک درووست کرد وەک ئێراق وسووریاوئوردون، کەچی کورد لەم کاتە ناسکەدا بەرگری لە عوسمانی دۆڕاوکرد.
دووەم: دەبووشێخ لەبەرئازادی کوردستانیش نەبێت وەکوو تۆڵەیەک بۆ بنەماڵەکەی خۆی دژی والی موسڵ وخەلیفەی ئەستەمبوڵ بویایە، یان شێخ مەحمود وەک کەسێکی خوینەوارونزیک لەکۆتای میرنیشنە کوردییەکان دەبووباش لە مێژووی عوسمانی وکردەوەکانیان شارەزابوایە.
سەرەڕای زوڵم وستەمی (400) ساڵی عوسمانی لە کورد وروخاندنی سەرجەم میرنیشینە کوردییەکان لە ساڵی (1850) بەپێی ڕێکەوتنامەی ئەرزروومی دووەم.
ئەمەش هەڵەیەکی تری شێخ بووە کەهیچ لایەنێکی خراپی عوسمانیەکانی بەهەند وەرنەگرتووە وهەربەخەلیفەی موسڵمانانی زانیوە وکەموکوورتی وتاوانەکانی عوسمانی دەرماف بە کورد لەبیرکردووە لەژیرکاریگەریی سۆزی ئاییندا.
ئەمە سەرەرای ئەوەی لە دوای پاشەکشەی هێزەکانی ئینگلیز لە کەرکووک کەچوونە دوزخورماتوو لەمانگی مایسی 1918دا پێش ئەوە شێخ مەحمود نامەیەکی نارد بۆ (وڵسن)، عوسمانییەکان لەرێگەی (عەبدوڵڵا یەعقوب)ەوە بەوەیان زانی فەرمانی گرتنی شێخ یان بەنهێنی دەرکرد، بۆیە ناردیان بە دوای شێخ مەحمود دا کاتێک‌ شێخ گەیشتە کەرکووک گرتیان و حوکمی لەسێدارەدانیان سەپاند بەسەریدا، بەڵام بەهۆی هودنەی ‌ (mondrus) و گەڕانەوەی (عەلی ئیحسان) بۆ ویلایەتی موسڵ شێخ ئازاد کراو گەڕایەوە سلێمانی. ئەمەش وەفای خەلیفە بوو بۆ شێخ مەحمود کە بەناوی جیهادەوە شەڕی بۆ کردن.
دواتریش کە شێخ مەحمود هاتەسەر ڕێگا ڕاستەکە کە (کوردبوون ناسنامەیە نەک ئیسلام بوون) و دەستی کردەوە بەشۆڕش دژی ئیگلیز و داوای دەوڵەتی کوردی و مافی ڕەوای کوردی کرد و توانی ناوچەیەکی زۆربخاتە ژێردەستی خۆیەوە.
پاشان حکومەتی یەکەم ودووەمی درووست کرد، بەڵام ئەمە زۆر درەنگ بوو، چونکە دوای ساڵی 1919بوو کارلەکارترازا بوو جەنگ کۆتای هاتبوو هاوپەیمانان لەسەردابەشکردنی میراتی عوسمانی وقاجاری بەتایبەتی کوردستان ڕێکەوتبوون، شتێک نەمابوو بۆ گفتوگۆکردن ودەرفەتیش بۆکورد نەمابوو تاخۆی بسەپێنیت ، لەبەرئەوەی کورد ناکۆک وپەرت بوون، هەروەها تائەو کاتە زۆربەی خێڵەکان وجەنەڕاڵەکانی کورد لەخزمەتی سوپای تورکەلاوەکان وعوسمانی دا بوون و دژی هاوپەیمانان بوون.
تەنانەت کاتێک شێخ مەحمودیش شۆڕشەکەی دەست پێکرد نەیتوانی هەموخێڵەکانی کورد لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە، لەهەمانکاتدا لەژێڕکاریگەریی ئاییندا هەڵەی گەورە وزەقی کرد دژی ئینگلیزبوو وبەرگری لەخەلیفەکرد.
هەروەها ئەم هەڵانەش نەبوون بەپەند بۆکورد دوای ڕوخانی خەلیفەی ئەستەمبوڵ کورد لە باکوور زۆر نەزانانە لەژێر کاریگەریی ئایین ومەزهەبی و وئیسلامدا هاوکاری ئەتاتورکی کرد و لەشەڕەکانی قوبرس و یۆنان وگالی بولی وگەلێ شوێنی تر بوونە قەڵغانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئەتاتورک.
لەم کاتەدا کەتورک لەکەناری نەمان دابوو هۆز وشێخ وسەرکردەکانی کورد بەدەنگ بانگەوازی جهیادی ئەتاتورکەوە چوون، ئەتاتورک زۆرباش کوردی ناسیوە کەچۆن لەژێرکاریگەریی ئاییندا سۆزیان دەجوڵێنێت.
هەر بۆیە مستەفا کەمال لەسەرەتای هەڵگەڕانەوەکەی لەسوڵتان ڕووی لە کوردستان کرد و لەوی پێگەیەکی بۆخۆی درووست کرد وفیڵبازانە سوودی لە سادەیی و نەفامیی سەرۆک خیڵ وعەشیرەتەکانی کورد وەرگرت.
لەسەرەتاوە بەناوی داکۆکی لەئیسلامەوە زۆربەیانی بۆلای خۆی ڕاکێشا لەکۆنگرەی ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات لە ساڵی 1919بەسترا (54) نوێنەر لەپێنج ویلایەتی کوردستانەوە بەشداربوون، ئەمەش بۆئەتاتورک سەرکەوتنێکی گەورەبوو، چونکە سەرۆک خیڵەکان لەشکرێکی گەورەیان بۆ شەڕدژی ئەرمەن و گورجستان ویۆنان نارد، دوای سەرکەوتنی تورک ساڵی 1922 ئەتاتورک وتی ئەو وڵاتەی درووستمان کردووە تەنیا وڵاتی تورکە. بۆیە بەجبەوجلی مەلاییەوە سەردانی شارە کوردییەکانی وەکوو ئەرزەڕووم و سیواس دەکات و وتاری گرنگ دەدات و داوای جیهاد دەکات دژی داگیرکران وسۆزی ئایینی کورد بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت وهەزاران سەربازی موجاهیدی کورد دەبات بۆجەنگ لەبەرەی یۆنان وئیتالی وجەنگی یەکلاکەرەوەی پێکردن وسەرکەوتنی بەدەست هێناو هاوپەیمانانی ناچارکرد مامەڵە لەگەڵ ئەتاتورکدا بکەن وەک نوێنەری تورک نەک لەگەڵ خەلیفەدا دانیشن، بەوەش لەژێرکاریگەریی ئاییندا کوردی کردە بەردە بازو بەسەریاندا خۆی گەیاندە دەستەڵات و تورکی لە مردن ڕزگارکرد.
پاشان لە دوای دامەزراندی کۆماری تورکیا لە ساڵی 1923، ئەتاتورک لەبەڵێن و برایەتی و موسڵمان بوونی پەشیمان بۆیەوە و کەوتە کوشتن و کۆمەڵکوژی کورد، دوای ئەوەی سەرکردەکانی کورد وەک شێج سەعیدی پیران دواترکۆمەڵەی خۆیبوون و ئیحسان نووری پاشا وشیخ ڕەزای دەرسیم هەستیان بەومەترسیەکرد کەوتنە شۆڕش و دامەزراندنی هێزی چەکداری تا مافی خۆیان وەک کورد بەدەست بهێنن، بەڵام ئەتاتورک بەتوندی بەرپەچی دانەوە ولەناوی بردن.
ئەم جارە بە گەلانی هاوپەیمانی ئەوروپای وت کورد کۆنەپەرستن و ئەیانەوێت خەلافەتی عوسمانی درووستبکەنەوە، بەوەش بەئایین دوو نیشانی خۆی پێکا.
یەکەم: سەرەتا لەژێر عەمامەوجلی مەلایەتیدا نیوەی کوردی هەڵخەڵەتاند بەناوی جیهادەوە ودوای کەوتن لەکاتێکدا کەمال مستەفا بۆفیڵ ئایینی بەکارهێناو لەبنەجەدا جوولەکەیەکی ماسۆنی خەڵکی ساڵۆنیک بوو، هەروەک ئاردۆگان کەماسۆنیەکەبەناوی ئیخوانەوە کوردی موسڵمان لەخشتە دەبات بۆمەرامەکانی خۆی.
دووەم: کاتێک ئەتاتورک سەرکەوت وتی کورد ئیسلامە و کۆنەپەرستە پێویستە کورد و ئیسلام لەناوبدرێن، بێگومان وایشی کرد و چەکی کیماویشی دژی کورد بەکارهێنا لە ساڵی 1937لە دەرسیم، کەسیش لە جیهانی ئیسلامی ورتەی لێوەنەهات، ئەوکات کورد موسڵمانی و بوون و تورک عیلمانی و دژەدین.
ئەوەی لەوکاتەدا بوون بەپاڵپشتی ئەتاتورک هەرهۆز وخیڵ وشێخەکان نەبوون بگرە لەوەش جەرگ بڕتر خوێنەوەوار وجەنەراڵەکان بوون وەک عەبدوڵڵا جەودەت کەخزمەتی باشی تورکی کرد لەریزی ئیتحاد و تەرەقیدا.
هەروەها حەمەئەمین زەکی بەگ کە ساڵی 1903 تا تەممووزی 1924 لە لەشکری عوسمانیدا چەند جۆر پلەی بڕیووە، لەگەڵ گەڕانەوەشی بۆ ئێراق لە 1925-02-02 تاکوو 1925-07-15 فەرمانی دووەم پشکنەر فەرماندەی فێرگەی سەربازی ئێراقی بووە. کەچی دوای ئەوهەموو ڕووداوە دڵتەزێنانە و لەباربردنی دەوڵەتی کوردی ئێستا کە لە تورکیا ئیسلامی سیاسی دەستەڵاتی هەیە کورد بەکافروکۆمۆنیست دژە ئیسلام دادەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان ملیۆن کورد لەژێرکاریگەریی ئاییندا پاڵپشتی ئاردۆگانی جێگری ئەتاتورکی عیلمانی دەکات کە ئامانجی سراتیجی تورک و تۆرانیزم سڕینەوەی نەخشەوناسنامەوشارستانی و کلتوری کوردە نەک هەرلە باکوور بەڵکوو لە گشت بستەخاکێکی کوردستانی گەورەدا.
ئەگەر بەورتر لەروداوەمێژوویەکان بکۆڵینەوەئەوەمان بۆدەردەکەوێت گەلی کورد لە هەمووبەشەکانی داتاچەند لەژێرکاریگەریی ئایین ومەزهەبدابووەوکاریگەریی ئایین و مەزهەب لەسەرتاکی کوردوپڕۆسەی ڕامیاری کورد ودرووست نەبوونی دەوڵەتی کوردستان تاچی ڕادەیەک بووەتە بەربەست وپەرتبوونی کورد وبەکارهێنانی کورد دژی کورد لەلایەن داگیرکەران وبەکارهێنانی کورد بۆبەرژەوەندی تورک وعارەب و فارس.
=KTML_Bold=پەراوێز و سەرچاوەکانی بەشی 4، 3، 2، 1.=KTML_End=
(1) ڕشاد میران: ڕەوشی ئایینی و نەتەوەی لە کوردستاندا, چ2, 2000 , ل20 .
(2) Michael Cook: ABRIEF HISTORY OF THE HUMAN RACE,NEW YORK, LONDON,2003,P136.
(3) گه باقر: عصور ماقبل تأریخ فی وادی الرافدین، عەلی چو و التنقیبات اڵاپریە فی کوردستان العراق، قسم الاول .گۆڤاری کۆری زانیاری کورد، بەرگی یەکەم ، 1974، بەغدا، ص584-618.
(4) .Yuval Noah Harary: Sapiens Abrief History of Humankind,London,2014,p217 .
(5) Richard Frye; The Heritage Of Persia, Mazda Publishers, costa Mesa,California,1993,p220-223.
(6) شوان عوسمان: پڕۆسەی بە ئیسلام کردنی کوردستان , سلێمانی , 2002 ,ل 91 .
(7 ) گۆڤاری سومر . مجلد7 . 1951 .ج2
APRELIMINARY NOTE ON PRREHISTORI EXCAVATIONS
IRAQI KURDSTAN . 1950 – 1951 BY: Rober. J. Braidwood P 99-105.
Aprelimin ary notes on the Jarmo flint and obsipinn in dustry .By mrs. Linda.s.- braidmood P105 -107.
(8) شوان عوسمان: سەرچاوەی پێشوو , ل 92 .
(9) هەمان سەرچاوە , ل 93 .
(10) هەمان سەرچاوە , ل 94 .
(11) Richard Frye; The Heritage Of Persia,p220-223.
(12) .Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History .Believ and Practice,NewYourk,2009,p107-109.
ئارتور کریستێنسین: ئێرانی سەردەمی ساسانیەکان، وە، سەڵاحەدین ئاشتی، بنکەی ژین ، سلێمانی، 2006، ل36.
(13) . شوان عوسمان, ل 108 .
(14) -شوان عوسمان:ل 217 .
(15) Charles Philips, Raana Bokhary ,Riad.N, Mohammad.S: ,he Illustrated Encyclopedia of Islam,p30.
(16) ڕەفیق سابیر:ئیمپراتۆریای لم، چ3، 2014، غەزەلنووس، سلێمانی، ل40-42.
(17) گارق فتحی سلگان الدلیمی: أبو مسلم الخراسانی (100-139ھ/718-755م) دراسە تاریخیە تحلیلیە ، جامعە الموصل / کلیە التربیە، ص116-117.
(18) حەسەن ئەرفەع: کوردەکان، و، حامید گەهەری، سوید، 1994، ل13-21.
(19) ج.کوردۆ: هیرشی خاچهەڵگەراوان بۆسەررۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەروانگەیەکی کوردییەوە، چ1، چاپخانەی ئاپیک، سوید، 1996، ل11-14-32-34.
(20) فاتیح عەبدوڵڵا شوانی:کاریگەریی ئایینی ومەزهەبی لەسەرکورد، گۆڤاری متمانە.ژ (6) ، 2005، ل23-28.
(21) جەلیلی جەلیل: کوردەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، وە.، کاوس قەفتان، بەغدا، 1987، ل133.
(22) محەمەد حەمە باقی:شۆڕشی شێخ عوبێدوڵڵای نەهری (1880) لەبەڵگەنامەی قاجاری دا: ، چ1، هەولێر، 2000، 46.
(23) فاتیح عەبدوڵڵا شوانی: پارێزگای کەرکووک لە ساڵانی 1957-1977، چ1، سلێمانی، ل32-33.
(24) ڕەفیق سابیر:ئیمپراتۆریای لم، چ3، 2014، غەزەلنووس، سلێمانی، ل198
(25) بروانە پێشەکی خوڵاسەیەکی تایریخی کورد و کوردستان، محمەد ئەمین زەگی بەگ، بەرگی یەکەم، 1937.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 265 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 16-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 16-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) ل : 16-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ڤە: 16-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 265 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
پەیەدە و یەپەگە و پەکەکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
لوقمان چوارگوشە
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
قادر بەهرامی
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەرید ڕۆبینا
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەرهاد خوسرەویی
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فاخر عەبدوڵڵاهی
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی محەمەد
30-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
سەربەست بامەڕنی
29-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەزیم ئەحمەدی
29-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەزیز ڕەئیسی
29-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتا حسێنی
29-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 527,815
وێنە 106,839
پەرتوک PDF 19,817
فایلێن پەیوەندیدار 99,877
ڤیدیۆ 1,455
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
پەیەدە و یەپەگە و پەکەکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باکووری کوردستان وێنە و پێناس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - نڤێسەر کەسایەتی - جوڕێ کەسی - رۆژنامەنڤێس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!