خوا لە سوڵتان مەحموو گەورەترە.
ئەم پەندە وا لە مرۆڤ دەکات کە خۆڕاگربێ و بەسەر تەنگوچەڵەمەکانی ژیانیدا سەربکەوێ، پێشوان لەسەر ئەم پەندە دەگێڕنەوە و دەڵێن: جارێک لە لای پاشا شکات لە دارتاش کرا، پاشاش سزای دارتاشیدا و وتی: گەر تا بەیانی یەک فەردە ئاردەدارم بۆ نەکەی لە ملت دەدەم! دارتاش بە خەفەتباری بۆ ماڵەوە گەڕایە و ڕووداوەکەی بۆ ژنەکەی باسکرد، ژنەکەی وتی: پیاوەکە بێخەم بنوو، خودا لە سوڵتای مەحموو گەورەترە. دەمەوبەیانی سەربازەکانی سوڵتان هاتنەسەر ماڵی دارتاش، منداڵەکانی زۆردڵگران بوون، کاتێک دارتاش چوو دەرگای کردەوە، یەکێک لە پاشەوانەکان وتی: دارتاش پێویستە لەگەڵمان بێی بۆ کۆشک، پاشا مردووە بەڵکوو تابووتێکمان بۆ درووست بکەی![1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 589 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!