=KTML_Bold=بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدیی (چوارشەممەی سوور) ەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان وعیراق و جیهان دەکەین .=KTML_End=
لەپێناو ئەو ڕۆڵەی کە ئێزدییەکان لە گشت کایە ژیاریەکانی کوردستان و لە خەباتی سیاسی دژ بە دوژمنان و داگیرکەران هەیان بوە و چەندین سەرکردە و فەرماندەیان لە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و شۆرشی نوێدا بە دەستی خۆفرۆشان شەهید بوون ، بۆ سڕینەوەی ئازار و مەینەتیەکانی کەلە ئابی2014دا بە پیلانێکی هاوبەشی ئیقلمی و خۆ فرۆشانی ناوخۆیی لە #شەنگال# و ناوچەکانی دەشتی #نەینەوا# بەسەریان هێنرا، لەم بۆنەیەدا جارێکی تر تەئکید لە پشتیوانی و پشتگیری گشت هەوڵێک دەکەینەوە بۆ گێرانەوەی مافە زەوتکراوەکانی ئێزدییەکان و نیشتەجێکردنەوەى ئاوارەکان لەسەر زێدی خۆیان تاکو چیتر وەک کارتێک بۆ مەرامی لایەنێک بەکارنەهێنرێن .
لە کۆتاییدا هیوادارین بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی شەنگال و دەوروبەری کە تاکو ئێستا 12 وڵات بەڕەسمی ناساندویانە، لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیشەوە بناسرێت و زیانلێکەوتوان و کەسوکاری قوربانیەکان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بکرێنەوە. [1]
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 604 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!