هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پێشنیازەکەی یەکێتی نیشتمانی بۆ جیاکردنەوەی بودجەی #سلێمانی# لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئێراق نەگەشتە ئەنجام.
کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی یەکێتی بووە بۆ جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئێراق.
بەهۆی ناڕازیبوونی چەند سەرکردەیەکی چوارچێوەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازە، هیچ بڕیارێک لە بارەی پێشنیازەکەی یەکێتی نەدراوە، بەڵام پرسەکەیان بە کراوەیی هێشتووەتەوە.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە هەریەکە لە نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی سەرۆکی لیستی فەتح و محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دژی پێشنیازەکە بوون و بەو هۆیەشەوە هیچ بڕیارێک لە بارەی پێشنیازەکە نەدراوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 410 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!