#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پێشنیازێکی نوێی لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و گازی سرووشتی سنووری #سلێمانی# داوەتە حکومەتی ئێراق، ئەوەش لەپێناوی جێبەجێکردنی ئەو داوایەی لە بارەی بودجەی سلێمانی کردوویەتی.
لە درێژەی گفتوگۆکانی تایبەت بە داواکاری یەکێتی نیشتمانی بۆ جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئێراق، ئەو حیزبە پێشنیازێکی نوێی خستووەتە بەردەم بەرپرسانی #بەغدا#.
هەر بەپێی زانیارییەکان پێشنیازەکەی یەکێتی ئەوە بووە، کە ئەوان دەتوانن نەوت و گازی سنووری سلێمانی لە ڕێگەی ئێرانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکەن و داهاتەکەشی بگەڕێندرێتەوە، خەزێنەی گشتی لە بەغدا.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، ئەم پێشنیازەی یەکێتی لەپێناوی ئەوەیە حکومەتی ئێراق ڕازی بێت بەو داواکارییەی، کە لە بارەی بودجەی سلێمانییەوە کردوویەتی، بەشێک لەلایەنە شیعەکان ڕەتیانکردووەتەوە و دەیەوێت بەو پێشنیازە ڕازییان بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 395 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!